Categories
phsychology

چارەسەری (EMDR) چییە؟

چارەسەری (EMDR) چییە؟

چارەسەری (EMDR) (Eye Movement Desensitization and Reprocessing) پەرەی پێدراوە لەلایەن چارەسەرکارانی زەبری دەروونییەوە، (EMDR) یارمەتی مێشکت دەدات بۆ پرۆسێسکردن و هێنانەوەی یادەوەرەییە زەبراوییەکان بە ڕێگایەکی نائاسایی ئەویش لە ڕێگەی جوڵەی چاوەکانتەوە.

ئەگەر ئەزموونی زەبری دەروونییت کردبێت، دەزانیت چەندە کاریگەری لەسەرت بەجێدەهێڵێت. خەونە بەئازارەکان، گەڕانەوەی ڕووداوەکان، دڵەڕاوکێ و گۆشەگیری دێنە ناو ژیانی ڕۆژانەت. هەندێک کات چوونە دەر لە ماڵ وەک ئاڵەنگارییەک وایە بۆت.

لە کاتێکدا چارەسەر بە قسەکردن (talk therapy) یان دەرمان (medication) ڕیگای سەرەکین بۆ PTSD ( PTSD یان نەخۆشی فشاری دەروونی دوای کارەسات: حاڵەتێکی تەندروستی دەروونییە کە دەتوانێت گەشە بکات دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڕووداوێکی زەبربەخش دەبێت یان شایەتحاڵی ڕووداوێکی لەو زەبراوی  ببێت. بە نیشانەکانی وەکو هاتنەپێشچاوەوە، کابوس، دڵەڕاوکێی توند و بیرکردنەوەت زۆر پەیوەند بە ئەزموونە زەبربەخشەکە تایبەتمەندە) لەوانەیە حەز بکەیت کە بزانیت ڕێگای چارەسەری دیکە جگە لەو دوانە هەیە یاخود نا؟

(EMDR therapy) پەرەی پێدراوە لەلایەن د. فرانسین شاپیرۆ لە ساڵی ١٩٨٧ بۆ چارەسەری (PTSD). ئەم جۆرە لە چارەسەر بەکاردەهێنێت بۆ گۆڕینی شێوازی هەڵگرتنی بیرەوەرییەک لە مێشکدا، ئەمەش ڕێگەت پێدەدات پرۆسێسی بکەیت.

ئەم چارەسەرە ئامانجی ئەوەیە یارمەتیت بدات بۆ ئەوەی بتوانیت کار لەسەر ئەو یادەوەرییە ناخۆشانە بکەیت بەبەکارهێنانی توانا سروشتییە جەستییەکان بۆ چاکبونەوە لە کاریگەری زەبرەکە.

چالاک کردنی مێشک

چۆن (EMDR) کار دەکات؟

(EMDR) بە ڕێگایەکی چارەسەری نوێ دادەنرێت. چارەسەرکارەکان عادەتەن بەکاریدەهێنن بۆ چارەسەری (PTSD) یان وەڵامدانەوەکانی زەبری دەروونی.

بناغەی ئەم جۆرە لە چارەسەر لەسەر ئەوە دامەزراوە کە ڕووداوە زەبراوییەکان بە شێوەیەکی باش پڕۆسێس نەکراون لە مێشکدا لەو کاتەی کە ڕووداوەکە ڕووی داوە. هەربۆیە بەردەوامن لەوەی کە کاریگەرییمان  لەسەر دروست بکەن بە شێوەی جیاواز – وەک خەون بینین، هاتنەوە پێش چاو یان چوونەوە هەستی هەمان ساتی ئەو کاتەی کە توشی زەبرەکە بووین –  دوای ماوەیەکی زۆریش بەسەر تێپەڕبوونی ڕووداوەکە. کاتێک شتێک زەبرەکەت بەبیربخاتەوە، مێشک و جەستەی کاردانەوەی دەنوێنن وەک ئەوەی دووبارە ڕووبداتەوە. مێشکت ناتوانێت جیاوازی نێوان ساتی ئێستا و ڕابردوو بکات.

لێرەوە چارەسەری (EMDR) پەرەی سەرند  کە بە مۆدێلی پرۆسێسی زانیاری گونجاو ناسراوە، ئەمیش واتە دەتوانیت لە ڕێیەوە یادەوەرەییە شێواوەکە دووبارە پڕۆسێس بکەیتەوە بۆ ئەوەی یارمەتیت بدات بەسەریدا زاڵ بیت. ئامانجی چارەسەرکە ئەوەیە کە ڕێگای گۆڕینی تۆماری یادەوەرییەکە لە مێشکا بگۆڕێت. کاتێک مێشكت دەستبکات بە پرۆسێسی ئەو ڕووداوە، دەبێت بتوانیت ڕووداوەکە بەبیرخۆت بهێنیتەوە بەبێ ئەوەی کاریگەرییە سۆزدارییە توندەت لەسەر دروست بکات کە نیشانەکانی لە تێكچوونی (PTSD) یدا ئاماژەی پێکراوە.

لە درێژەی دانیشتنەکانی چارەسەری (EMDR)، چارەسەرکارەکە پرسیارت لێدەکات بە کورتی تەرکیز بخەیتە سەر یادەوەرییە زەبراوییەکە. پاشان، ڕێنماییت دەکات کە جوڵەی چاوەکانت لە لایەکەوە ببەیتە لایەکی تر کاتێک بیر لە ڕووداوەکە دەکەیتەوە. ئەمەش هەردوو نیوەگۆی مێشک چالا دەکات کە پێی دەوترێت هاندانی دوولایەنە (bilateral stimulation).

ئەگەر کێشەی پرۆسێسی بینەکیت هەبێت، چارەسەرکارەکەت لەوانەیە لێدان لەسەر هەردوو دەستت بەکاربهێنێت  لەم دەست بۆ ئەو دەستت یان دەنگێک بەکاربهێنێت   کە ئاڕاستەی هەردوو گوێچکەکەت دەکات لەم گوێت بۆ ئەو گوێت.

ئەو تیۆریەی لە پشت (EMDR) ەوە کە چۆن ئەم جۆرە لە چارەسەر کار دەکات، ئەوەیە کە یارمەتی پەیوەندی هەردوو نیوەگۆی مێشک دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی لەگەڵ یەکتر بکەن – نیوەگۆی ڕاست، کە بە پرسیارە لە لۆژیک و هەڵێنجان. نیوەگۆی ڕاستیش بەپرسیارە لە هەستەکان.

شارەزایان بە تەواوی نازانن (EMDR) چۆن کاردەکات. لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فۆرمێکی ئاڵۆزی چارەسەرکردنە و پێدەچێت چەندین میکانیزمی کارکردنی هەبێت.

لە پێداچوونەوەیەک بە ٨٧ لێکۆڵینەوە لەسەر (EMDR) دەرکەوتووە کە دوو تیۆری زۆرترین جێ دەستییان هەیە لە پڕۆسەکەدا: تیۆری یادەوەری کارا و تیۆری گۆڕانکارییە فیزیۆلۆژییەکان.

تیۆری یادەوەری کارا (Working memory theory)

بەگوێرەی ئەم تیۆرییە، (EMDR) لە ڕێگەی کێبڕکێوە کاردەکات لە نیوان ئەو شوێنەی مێشک زانیاری لەسەر دەنگ و بینین هەڵدەگرێت، هەروەها لە کوێدا یادەوەری کارا خەریکی پڕۆسێس کردنە.

لەم تیۆریەدا، لە هەمان کاتدا بەیادهێنانەوەی یادەوەری و جوڵەی چاوەکان بۆ پێش و دوا دەبێتە هۆی ئەوەی مێشکت سەرچاوەکە جودا بکاتەوە. ناتوانیت هەموو تەرکیزت تەرخان بکەیت بۆ بیرهێنانەوەی بیرەوەرییەکە چونکە تۆ سەرنجت لەسەر جوڵەی چاوەکانیشت  دەبێت.

ئەم دابەشکارییە بۆ تەرکیز لە هەمان ساتدا، دەبێتە هۆی ئەوەی کە وێنەی شێواوەکەی ناو یادەوەرەییە زەبراوییەکە  ناڕوون و تەڵخ بکات. بەم جۆرە لەوانەیە هەست بکەیت کاریگەری سۆزدارییت بۆ بەیادهێنانەوەی ڕووداوەکە کەمتر دەبێتەوە.

هاندانی دوو نیوەگۆی مێشک یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی زیاتر هەست بە ئارامی بکەیت. هەربۆیە تاکو یادەوەرەییەکە کەمتر ڕوون بێت، لەوانەیە مێشکت دەستبکات بە دروستکردنی پەیوەندی لەنێوان یادەوەرییەکە و ئەو هەستی ئارامییەی کە دروست دەبێت لەو حاڵەتەدا وەک لە هەستە زەبراوییەکە.

 10 ڕاستی زانستی دەربارەی مێشکی مرۆڤ

تیۆری گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی (Physiological changes theory)

هەندێک لە توێژینەوەکان بۆیان دەرکەوتووە کە جوڵەی چاو لەم جۆرە چارەسەرەدا دەتوانێت گۆڕانکاری فیسیۆلۆژی لە جەستەدا هان بدات – خاوکردنەوەی لێدانی دڵ، هەناسەدانی خاوتر، کەمکردنەوەی گرژی – کە  هەموو ئەمانە دەبنە هۆی ئارامی (Relaxation).

شارەزایان پێیان وایە کە شتێک لە هاندانی دوو نیوەگۆی مێشک بە جوڵەی چاو دەبێتە هۆی ئەوەی گۆڕانکاری لە چۆنییەتی  وەڵامدانەوەی سیستەمی دەماری بکات.

تیۆریاکانی تر

هەندێک تیۆریای دیکە باس لەوە دەکەن کە بۆچی (EMDR) کاردەکات، لەوانە:

  • دووبارەبوونەوەی قۆناغی خەو جووڵەی خێرای چاو (REM): جووڵەی چاوەکان بۆ پێش و دواوە ڕەنگە یارمەتی مێشک بدات بۆ یەکخستنی یادەوەرییەکان بە هەمان شێوەی کە لە کاتی خەوی REMدا مێشک دەیکات.
  •  ( Thalmo-cortical binding): جووڵەی چاو لەوانەیە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ناوچەیەکی مێشک هەبێت کە پێی دەوترێت لانک (thalamus)، کە ڕەنگە ببێتە هۆی خاوکردنەوەی پرۆسەی مەعریفی کە ڕێگە بە زیاتر کۆنتڕۆڵکردنی ناڕەحەتی سۆزداری دەدات.
  • جیاوازی پێکهاتەی مێشک: جیاوازی پێکهاتەیی و کارایی مێشک لەوانەیە لەو کەسانەدا هەبێت کە وەڵامی باشی چارەسەری EMDR دەدەنەوە.

کێ دەتوانێت سود لە  (EMDR) وەربگرێت؟

زۆربەی توێژینەوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە (EMDR therapy) بەشێوەیەکی سەرەکی بەکاردێت بۆ چارەسەری زەبری دەروونی.

لەوانەیە پسپۆڕێکی بواری دەروونی ئەم جۆرە لە چارەسەر بەکاربهێنێت بۆ

  • دڵەڕاوکێ
  • نۆبەی تۆقین (panic attacks)
  • خەمۆکی
  • فۆبیا
  • تێکچوونی دوو جەمسەری
  • تێكچوونی جودابوونەوە کەسایەتی (Dissociative Identity Disorder)
  • تێكچوونەکانی خواردن
  • ڕێکخستنی ئازار
  • تێکچوونەکانی کەسایەتی
  • فشار
  • گرفتەکانی خەو
  • ئالودەبوون بە دەرمانەوە

هەشت قۆناغی (EMDR)

گەر دانیشتنی بۆ (EMDR) وەربگرییت، عادەتەن دەبێت هەفتانە یەک بۆ دوو دانیشتن ببینیت، وە بە گشتی لە ٦ بۆ ١٢ دانیشتن تەواو دەبێت. لەوانە دانیشتنی زیاتر یان کەمترت پێویست بێت بەپێی کاردانەوە کەسییەکانت بۆ چارەسەرەکە.

قۆناغی یەک: وەرگرتنی مێژوو

سەرەتا، لەگەڵ چارەسەرکارەکە هەوڵدەدەن بۆ پەرەپێدانی ئامانج و پلانێکی چارەسەری. لەوانەیە ئەمە هەندێک شتی پێویست بێت وەک مێژووی کەسی تۆ، وژورێنەرە سۆزدارییەکان و نیشانەکانت کاتێک ئەزموونی حاڵەتەکە دەکەیت و دەتەوێت دەستکەوتت چی بێت لە دانیشتنەکان.

قۆناغی دووەم: ئامادەکاری

چارەسەرکارەکەت بەناو پڕۆسە چارەسەریەکەدا دەتبات، بۆت ڕوون دەکاتەوە کە ئەم ڕێگا چارەسەرییە چۆن کار دەکات، وە وەڵامی پرسیارەکانت دەداتەوە.

ئەم جۆرە لە چارەسەر پێویستی بە چەند دانیشتنێک هەیە بۆ ئەوەی بەرەوپێچوونی تێدا ببینییت. چارەسەرکارەکەت دەتوانێت یارمەتییت بدات بۆ ئەوەی پەرە بە هەندێک میتۆدی مامەڵەکردن لەگەڵ حاڵەتەکە  بداەیت ە ماوەی نێوان دانیشتنەکاندا. بۆ وێنە،  تەکنیکەکانی کەمکردنەوەی فشار، تەکنیکەکانی هەناسەدان و هتد……

قۆناغی سێیەم: هەڵسەنگاندنی یادەوەری ئامانجدار

ئامانجی قۆناغی سێیەم بۆ دیاریکردن و هەڵسەنگاندنی ئەو یادەوەریەیە کە بووەتە هۆی ئەو هەستە نارەحەتکەرانە.

هەموو وێنە، هەست، بیرکردنەوە و نیشانە جەستەییەکان کە پەیوەندیدارن بە یادەوەرییەکەوە سوودیان لێوەردەگیرێت بۆ هەڵسەنگاندن و دیاریکردن و پێوانەکردنی دۆخەکە.

قۆناغی چوار بۆ حەوت: (بێ هەستیاری– کاردانەوە – دانان – داخستن)

(desensitization, reaction, installation, closure)

قۆناغی چوارەم سەرەتای پرۆسەی بێ هەستیارکردنی بیرەوەرییەکەیە.

بە درێژایی دانیشتنەکان،  داوات لێدەکرێت بەشە جیاوازەکانی ناو یادەوەرییەکە بەیادی خۆت بهێنیتەوە. کاتێک ئەوەت کرد، چارەسەرکارەکە داوات لێدەکات چاوەکانت بە شێوەیەکی دیاریکراو بجوڵێنیت لە ڕێگەی ئاماژەیەکەوە.

کاتێک تەواوبوویت لە پڕۆسەی بەیادهێنانەوەی یادەوەری و هەستەکانی ئەو حاڵەتە، لەوانەیە پرسیارت لێبکات سەبارەت بە بیرکردنەوە، هەست و کاردانەوەکانت کە ئەزموونت کردن لە کاتی بەیادهێنانەوەی یادەوەرییەکە.

 تێبینیکردنی ئەم وەڵامانە ئامرازێکی دیکەیە بۆ یارمەتیدانی بەدواداچوونی بەرەوپێشچوونەکان بە  چارەسەری (EMDR). ئامانج لێی “دانان” وەڵامە سۆزدارییە باشەکان و بیروباوەڕی ئەرێنییەکانە لەناو هەر دانیشتنێکدا.

لەبیرت بێت، چارەسەرکارەکە بەرژەوەندییەکانی تۆی لەبەرچاوە لە هەموو کاتێکدا لە کاتی دانیشتنی چارەسەرکردنەکەتدا. ئەگەر تووشی ناڕەحەتی زۆر بوویت، چارەسەرکارەکەت دەتوانێت بتگەڕێنێتەوە بۆ ساتی  ئێستا.

لە کۆتایی دانیشتنەکەتدا، چارەسەرکارەکەت دیاری دەکات کە ئایا بیرەوەرییەکە بە تەواوی پرۆسێس کراوەتەوە یان نا، بە پشتبەستن بە وەڵامەکانت. ئەگەر دووبارە پرۆسێسکردنەکە تەواو نەبوو، ئەوا سەرچاوەیەک یان مەشقێکی کەمکردنەوەی فشار لەگەڵت ئەنجام دەدەن بۆ ئەوەی دڵنیابن لەوەی کە هەست بە باشی دەکەیت پێش کۆتاییهێنان بە دانیشتنەکان.

هەروەها پێداچوونەوە بەوە دەکەن کە  کام ستراتیژی ڕووبەڕووبوونەوە تۆ  دەتوانیت بەکاری بهێنیت بۆ بەڕێوەبردنی هەستەکانت و خۆت بە سەلامەتی بهێڵیتەوە تا دانیشتنی داهاتوو. ناتوانرێت هەموو بیرەوەرییەکان لە یەک دانیشتندا پرۆسێس بکرێن.

قۆناغی هەشتەم:  دووبارە  هەڵسەنگاندنەوە

لە کۆتایی هەر دانیشتنێکی چارەسەرکردندا، هەم تۆ و هەم چارەسەرکەرەکەت کاریگەرییەکانی چارەسەرەکان هەڵدەسەنگێنن، چ یادەوەرییەک ئاشکرا بووە کاری لەسەر کراوە و کام یادەوەرییە بۆ جارێکی تر.

لە کۆتایی بەرنامەی چارەسەرکردنەکەتدا، دوای ئەوەی هەموو ئەو یادەوەرییانەت کردە ئامانج کە ئارەزووت کردووە، چارەسەرکارەکەت دەتخاتە سەر قاڵبێکی تەندروست بۆ داهاتوو. لەم ڕاهێنانەدا، ئەوان جارێکی تر هاندانی دوولایەنە بەکاردەهێننەوە کاتێک تۆ بە سیناریۆیەکی داهاتووی خەیاڵیدا دەڕۆیت بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هەر دۆخێکی پێشتر.

ئایا EMDR کاریگەرە؟

لە کاتێکدا کە میکانیزمە وردەکانی پشت (EMDR) هێشتا جێگەی مشتومڕن، ئەم چارەسەرە لەلایەن ژمارەیەک ڕێکخراوی نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکانەو وەک چارەسەرێکی کاریگەر ناسراوە، لەوانەش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی (WHO) و کۆمەڵەی دەروونی ئەمریکی (APA).

پێداچوونەوەیەکی ساڵی ٢٠١٨ بەڵگەی پشگیری بۆ میکانیزمەکانی پشت (EMDR) دەخاتە ڕوو ، هەروەها لێکۆڵینەوەکانی دیکە بەردەوامن لە پشتگیریکردنی کاریگەری ئەم چارەسەرە.

پێداچوونەوەیەکی ساڵی ٢٠١٨، کە بە بەکارهێنانی هەشت گفتوگۆی جدی لەو توێژینەوانەی کە تا ئێستا لەسەری ئەنجام دراوە، دەرکەوتووە کە  (EMDR) نیشانەکانی (PTSD) باشتر دەکات و کاریگەرترە بە بەراورد بە هەندێک چارەسەری تەقلیدی بۆ چارەسەری زەبری دەروونی. بەڵام ئاماژەیان بەوە کردووە کە زۆربەی بەڵگەکانی ئێستا پشت بە نمونەی بچووک دەبەستن.

پێداچوونەوەیەکی دیکە  ساڵی ٢٠١٨ لەسەر ١٥ توێژینەوە بوو کە بەکارهێنانی چارەسەری (EMDR) بۆ منداڵانی تووشبوو بە (PTSD) لەخۆدەگرێت. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە لە هەموو توێژینەوەکاندا نیشانەکانی (PTSD) کەمبوونەتەوە، هەروەها نیشانەکانی دیکەی پەیوەست بە زەبر.

پێداچوونەوەیەکی ساڵی ٢٠١٧ سەیری کرد کە چۆن چارەسەری (EMDR) دەتوانێت کاریگەری لەسەر حاڵەتەکانی جگە لە (PTSD) هەبێت. ئەنجامەکان دەریانخست کە چارەسەری (EMDR) بژاردەیەکی نایاب  بوو بۆ نیشانەکانی پەیوەست بە زەبر لە حاڵەتەکانی ئازاری دەروونی و سۆزداری درێژخایەن.

پێداچوونەوەیەکی دیکە ساڵی ٢٠١٧ پێشنیاری کرد کە، هەرچەندە لە ئێستادا توێژینەوەکەکان تا ڕادەیەک سنووردارن لەسەری، بەڵام EMDR دەتوانێت توانای هەبێت وەک چارەسەرێک بۆ خەمۆکی.

ئایا مەترسی یان کاریگەری لاوەکی هەیە؟

زۆربەی جۆرەکانی چارەسەرکردن ( تەنانەت لە چارەسەری (EMDR)یشدا) دەتوانن کاریگەری لاوەکییان هەبێت. ئەم کاردانەوە لاوەکیانە دەتوانن لە کەمەوە تا زۆر بن.

پێش ئەوەی دەست بە پرۆگرامی (EMDR) بکەیت، ڕەنگە پسپۆڕێکی تەندروستی دەروونی ئاگادارت بکاتەوە سەبارەت بە کاریگەرییە لاوەکییە ئەگەرییەکان، وەک:

  • بەرز و نزمی بەهێزی سۆزداری
  • زیادبوونی بیرهێنانەوەی یادەوەرییە زەبربەخشەکان یان دڵتەزێنەکان
  • خەو بینینینی زۆر ڕوون
  • هەستکردن بە لاوازی
  • سەر سوڕان
  • وەڵامەکانی فشاری جەستەیی (سکچوون، سەرئێشە)

بەشێک لە پلانی چارەسەری (EMDR) دەکرێت پەرەپێدانی ڕێگاکانی بەڕێوەبردنی ئەم ئاڵەنگارییانە لەخۆبگرێت ئەگەر سەرهەڵبدەن.

چارەسەرکاری دەروونی یان پزشیکی دەروونی دەتوانێت ڕاهێنانی تەرکیز و پشوودانت بۆ پێشنیار بکات یان دەرمان بنووسێت بۆ یارمەتیدانی کۆنتڕۆڵکردنی نیشانەکانت لە پڕۆسەی چارەسەرکردنەکەدا

کۆتایی

یادەوەرییەکانی ڕابردوو دەتوانن کاریگەری زۆر زیاتر لە دڵتەنگ بوونێک یان بێزارییەک دروست بکەن. ئەگەر تووشی زەبری دەروونی بوویت، ئەم یادەوەرییانە دەتوانن کارایی ڕۆژانەت تێک بدەن.

هەندێک جار یادەوەرییەکان ئەوەندە بە ئازارن کە لەو ساتەدا  وشكت دەکەن .ناتوانیت بە ئاسانی خۆت لەو وێنە و هەستە و بیرکردنەوانە دەرباز بکەیت کە دێنەوە بۆت لە کاتە جیاجیاکاندا  و گەر چارەسەری نەکەیت ئەم حاڵەتانەت لەگەڵ بەردەوام دەبێت.

کاتێکیش ئەمە ڕوودەدات کە وروژێنەرەکانی وەک خەڵک، شوێن، دەنگ، وێنە، ڕووداوەکان ئەو دۆخەت وەبیردەهێننەوە کە توشی زەبرەکەی تێدابووییت گەر کاتێکی زۆریشی بەسەردا تێپەڕێبێت.

 هەربۆیە چارەسەری (EMDR) دەتوانێت یارمەتیت بدات لە شکاندنی خولە لە یادەوەرییە بە ڕێگەدان بە مێشکت بۆ پرۆسێسکردنی یادەوەرییەکان بە شێوەیەکی ئازاربەخشی کەمتر.

سەرچاوەکان