Categories
business

نهێنی دەوڵەمەندی و سەرمایەداری

نهێنی دەوڵەمەندی و سەرمایەداری

پڕۆژەی_بزنس_لیدەر

زیاتر لە ٨ کۆرس و دەیان بابەتی جیاواز لە پڕۆژەیەکدا

بە بەشداری کردنت لەم پڕۆژەیەدا بە تەواوەتی لە سەرەتاوە تاکوو کۆتایی فێری هەموو شتێک ئەبیت دەربارەی بزنس.

بابەتەکانی ئەم پڕۆژەیە چین و چی فێر ئەبیت؟

بەڕێوەبردنی ستراتیژی(Strategic management):

نهێنیەکانی بەڕێوەبردنێکی سەرکەوتووانە چین؟

چۆن بزنسەکەت بەڕێوەئەبەیت؟

چۆنیەتی دانانی پلانی ستراتیژی بۆ  داهاتووی بزنسەکەت وەک بەڕێوەبەرێک.

گرنگی زانستی بەڕێوەبردن لە زیادکردنی داهاتت.

چۆن ئامانج بۆ بزنسەکەت دیاری ئەکەیت؟

چۆن شیکاری ژینگەی ڕکابەرەکانت ئەکەیت؟

چۆن شیکاری ناوەخۆی بزنسەکەت ئەکەیت؟

چۆن وەک بەڕێوەبەرێک دیدگا و پەیام و بەها بۆ بزنسەکەت دروست ئەکەیت؟

چۆن و بەچی بزنسەکەی خۆت لە بزنسەکانی تر جیا ئەکەیتەوە؟

سەرچاوە مرۆییەکان (HRM):

ئەرکەکانی بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان چین؟

چۆن ستافێکی کارامە دروست ئەکەیت؟

چۆن ڕاهێنان و گەشە بە ستافەکەت ئەدەیت؟

چۆن کارمەندەکانت لای خۆت ئەهێڵیتەوە؟

چۆن کارمەندەکانت هان ئەدەیت؟

بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان پێویستە شارەزای لە چیدا هەبێت؟

گرنگی پلاندانان لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان.

چۆن کەسێکی لێهاتوو بۆ کارەکەت دیاری ئەکەیت؟

چۆن کەسی شیاو و لە شوێنی شیاو دائەنێیت؟

بۆچی ئەبێت پێش دامەزراندن کارمەند هەڵبسەنگێنی؟ وە چۆنیش هەڵیان ئەسەنگێنی؟

ئەو بەشانە چین کە لە بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان پێویستیت پێیانە؟

ڕۆیشتنی پارە (Cash flow)

ڕۆیشتنی پارە (Cash flow) چیە؟

چۆن داهاتت زیاد ئەکەیت؟

چۆن خەرجیەکانت کەم ئەکەیتەوە؟

پارەکەت چی لێ ئەکەیت؟

بۆچی خەرجیەکانت کەم ناکەن؟

خووە خراپەکانی دارای کاممانەن؟

چوارگۆشەی ڕۆیشتنی پارە چیە؟

بزنس ئیثنۆگرافی (Business ethnography)

ئیثنۆگرافیای بزنس چیە؟

چۆن بزنس ئیثنۆگرافی ئەنجام ئەدەیت؟

چۆن سود لە بزنسەکانی تر وەرئەگری بۆ گەشەدان بە بزنسەکەی خۆت؟

چۆن لە خاوەن کارا سەرکەوتووەکان فێر ئەبی؟

چۆن بە چاوی کارساز و بازرگانان سەیری شتەکان ئەکەیت؟

چۆن ئەزموون لە بزنسەکانی تر وەرئەگری؟ و خۆت لەو هەڵانە بە دوور ئەگری کە ئەوان کردوویانە؟

ژمێریاری(Accounting):

سێ جۆرەکەی ژمێریاری چین؟

تێچووی جێگیر و گۆڕاو چین؟

تێچووی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ چین؟

چۆن تێچووەکانت دیاری ئەکەیت؟

چۆن تێچووەکانت پڕئەکەیتەوە؟

چۆن قازانجت زیاد ئەکەیت؟

.

.

.

کارسازی(entrepreneurship):

کارساز کێیە؟

بۆچی پێویستە نوێگەر و داهێنەر بین؟

کەسیێتی کارساز ئەبێ چۆن بێت؟

هەنگاوەکانی بوون بە کارسازێکی سەرکەوتوو کاممانەن؟

چۆن دەرفەتەکان دیاری ئەکەیت و هەڵیان ئەسەنگێنی؟

چۆن پلانی ستراتیژی دائەنێت و گەشە بە کار و بزنسەکەت ئەدەیت؟

پەیوەندی کاریگەر (Effective communication)

گرنگی پەیوەندی لە بزنسدا.

چۆن و بۆچی ئەبێت پەرە بە پەیوەندیەکانت بدەیت؟

پەیوەندی سەرکەوتوو چیە؟

جۆرەکانی پەیوەندی چین؟

پڕۆسەکانی پەیوەندی کاممانەن؟

بە چ شێوازێک پەیامەکەت ئەگەیێنی؟

چۆن بەرامبەرەکەت قایل ئەکەیت؟

بەربەستەکانی بەردەم پەیوەندی چین؟

چۆن ئەبیتە کەسێکی کاریگەر؟

گرنگی بزنس لە سەردەمی ئێستادا.

بۆچی پێوسیتە فێری بزنس بین؟

گرنگی زانست و زانیاری بۆ خاوەن کاران.

بۆچی ئەبێت دەوڵەمەندانە بیربکەیتەوە تاکوو ژیانت بگۆڕیت.

چۆن دارایی کەسیت باشتر ئەکەیت؟

هۆکار چیە کە ناتوانیت پارە پەیدا بکەیت؟

چۆن چارەسەری گرفتەکانت دەکەیت؟

نهێنیەکانی دەوڵەمەندی و سەرکەوتن چین؟

هۆکارەکانی هەژاری چین؟

بۆچی نابێت دەربارەی پارە و بزنس بە نەرێنی بدوێیت؟

بۆچی لە کوردستان بزنسی زنجیرەی سەرکەوتوو نابێت؟

بۆچی زۆرێک لە خاوەن بزنسەکان لە وەبەرهێناندا سەرکەوتوو نابن؟

ئەو پرسیارە گرنگانە چین کە دەبێت وەک خاوەن کارێک لە خۆتیان بکەیت؟

چۆن بزنسەکەت لە کۆپی کردن ئەپارێزی.

بۆچی نابێت لاسای کەرەوە بیت؟

بۆچی زوو دەست پێکردن لە بزنسدا گرنگە؟

سەدان بابەت و زانیاری تر کە بە دڵنیایەوە لە هیچ شوێنێکی تر دەستت ناکەون، بەڵکو هەموو ئەو شتانە و زۆر زیاتریش تەنها و تەنها لە پڕۆژەی #بزنس_لیدەر بۆ بەشداربووان بەردەستن.

پەلە بکە، هەر ئەمڕۆ بەشدار بە و تۆش یەکێک بە لەو هەزاران کەسانەی بە پەیداکردنی شارەزای دەربارەی بزنس ژیانی خۆیان گۆڕیووە.

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکانەی لای خوارەوە بکە

Categories
business

چۆن دەبیتە خاوەنکارو سەرکەوتووشبیت لە هەمان کاتدا

چۆن دەبیتە خاوەنکارو سەرکەوتووشبیت لە هەمان کاتدا

کاتێ سەیری ملیۆنێر و ملیاردێرەکانی جیهان ئەکەیت، ئەبینیت ئەوان زۆر بە سادەی دەستیان پێ کردووە و گەیشتوون بەو ئاستەی ئێستایان.

بۆیە لەوانەیە تۆش وا بیربکەیتەوە ئەگەر تۆش بە هەمان شێوە بزنسی خۆت دابمەزرێنی ئەوە سەرکەوتوو ئەبیت و پارە بەسەرت دا ئەبارێت.

بەڵام کاتێ دەست پێ ئەکەیت، تێ ئەگەیت کە شتەکان تەواو پێچەوانەن

نازانیت چۆن بزنسەکەت بەڕێوە ببەیت.

ناتوانیت کەسانی کارامە دابمەزرێنی.

نازانیت چۆن گەشە بە بزنسەکەت بدەیت و قازانجەکانت هەر بە بچووکی ئەمێننەوە.

قەرزاریت و ناتوانیت قەرزەکەت بدەیتەوە.

ئەبینیت ڕکابەرەکانت لە خۆت شارەزاتر و سەرکەوتووترن، کڕیار ئەڕواتە لای ئەوان و نایەت بۆ لای تۆ.

پێویستە بە بەردەوامی خۆت کار بکەیت و نازانیت کارەکان بە سیستەم بکەیت.

ناتوانیت پلانێکی ورد و تۆکمە دابنێیت.

ناتوانیت، ناتوانیت،……. هتد.

ئەرێ بەڕاست هۆکاری هەموو ئەمانە چیە؟!

جیم ڕان ئەڵێت(ئەگەر ناتوانیت شتێک بکەیت، ئەوە مانای ئەوەیە شتێک هەیە کە نایزانیت).

بەڵێ دامەزراندنی بزنسی خۆت یەکێکە لە هۆکارەکانی هەژار بوونت ئەگەر بە نەزانی و نەشارەزایەوە دەست پێ بکەیت.

سەرچاوەی هەموو شکستەکان، قەرزەکان، بەڕێوەبردنێکی خراپ، پلان و سیستەمێکی وێران، ستافێکی تەمبەڵ و کار دواخەر هەمووی لە نەزانینتەوە سەرهەڵئەدات.

لە کاتی ئێستاماندا بزنس زۆر لەوە ئاڵۆزتر و قورسترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە. لەبەر زۆری ڕێژەی ڕکابەرەکان، باردۆخی ئابوری و بازاڕ، گرانی نرخی شتومەک،… هتد.

بۆیە پێویستە هەر لە سەرەتاوە فێربیت کە کە چۆن بزنسەکەت دائەمەزرێنی؟ و بەردەوامی پێ ئەدەیت؟ وە هەروەها چۆنیش ڕێژەی قازانجی بەرز ئەکەیتەوە و گەشە ئەکات؟

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی لە لایەن ئاوات نەسرواللەوە پڕۆژەی بزنس لیدەرمان داڕشتووە.

کە خاوەنی ماستەرە لە بزنسی نێودەوڵەتی، وە هەروەها زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموون و شارەزای لەو بوارەدا.

ئەم دەرفەتە لە دەست خۆت مەدە و هەر ئێستا بڕیاری بەشداریکردن بدە

بە بەشدارکردنیت لە کۆڕسی #بزنس_لیدەر چیت دەست ئەکەوێت؟

بزنس چییە؟ 

چۆن بزنسێکی سەرکەوتوو بنیاد دەنێی؟ 

چۆن ئەبی بە خاوەن کارێکی باش؟ 

چۆن ئەبی بە بەڕێوەبەرێکی باش؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ پارەکانت ئەکەیت؟ و بۆچی پێویستە لە پارە تێ بگەیت؟ 

چۆن تێچووەکان کەم ئەکەیتەوە و داهاتت زیاد ئەکەیت؟ 

چۆن کارمەند دائەمەزرێنی و پەرە بە تواناکانیان ئەدەیت؟ 

چۆن بارودۆخی ئێستات ئەگۆڕیت و بە بەردەوامی بەرەو باشتری ئەبیت؟ 

ئەو لێهاتووی و شارەزایانە کامانەن کە پێویستە وەك خاوەن کارێك بیان زانیت؟

پێویستیەکانی دروستکردن و گەشەدان بە بزنسەکەت کامانەن؟

دەیان بابەتی گرنگی تر کە بە بەشداری کرنت فێریان ئەبیت و لێیان سودمەند ئەبیت.

ئەو هەڵە گەورانە چین کە خاوەن کار و بزنسەکان ئەیکەن و پێویستە لێیان بە دوور بیت.

جگە لە خوێندنی زانیاری ورد دەربارەی بزنس بەشداربووان دوو کۆڕسی تریان بە دیاری پێ دەدرێت

کۆڕسی سەرچاوە مرۆیەکان.

کۆڕسی پەیوەندی کاریگەر.

بەشداری کردنت لەم کۆڕسە واتە گەورەترین وەبەر هێنان لە ژیانی خۆتدا.

دەتوانی لە ڕێی ئەم لینکانەوە زانیاری زیاتر بەدەست بهێنیت

Categories
business new

فەلسەفەی كار لە ڕوانگەی گەورە فەیلەسوفی بواری كار و بازرگانی جیم ران

فەلسەفەی كار لە ڕوانگەی گەورە فەیلەسوفی بواری كار و بازرگانی جیم ران

ئامادەكردن و وەرگێران : ئاوات نصرالله

      تێبینی: پێشتر ئەم نوسینەم، بە زمانی ئینگلیزی بۆ پرۆفیسۆر دەیڤید جەونز ئامادەكردبوو، لە میانەی ئەركەكانی خوێندنم لە بەشی ماستەر، لە پرۆگرامی كار و بازرگانی نێودەوڵەتی (International Business Program)  لە زانكۆی وارشۆ (University of Warsaw)  كە تیایدا باسی ژیان و بیركردنەوە و نەخشەی سەركەوتنم كردوە لە ژیاندا بە گشتی و لە بواری كاردا بە تایبەتی، لە ڕوانگەی كەسایەتی ناسراو و نووسەر و کارساز و ڕاهێنەری لێهاتوویەكانی ژیان و كار:  جیم ران  ( Jim Rohn ).

 زۆربەی بابەتەكە لە دەقی وتەكانی (جیم ران) پێك هاتوە و بەم هێمایە  ”  وتەكانی وەك خۆی دانراونەتەوە و لەم نوسینەی بەردەستاندا وەرمگێراونەتە سەر زمانی كوردی.  جیم ران  بە فەیلەسوفی كار ناسراوە و ئەم كەسایەتیە چەندین كەسی لێهاتووی وەك : برایان ترەیسی، هارڤ ئی کر، ئانتۆنی رۆبێنزی، جاک کان فیڵد ی  پێگەیاندوە.


سەرەتاكانی ژیانی جیم ران

ناوی تەواوی (ئیمانیۆل جەیمز)ە لە (یاكیما)ی واشنتۆن لە 17ی سێپتەمبەری 1930 لە دایك بووە. دایكی ئیمانیۆل و باوكی كلارایە، باوكی كێڵگەی هەبوو لە (كالدوێل)ی (ئیداهۆ). ئەو وەك تاقانە مناڵ لە كێلگەدا گەورەبوو كە هیچ ئارەزومەندیەكی نەبوو بۆ سەروەت و سامان. باوكی ناردیە قوتابخانەیەكی ناوچەیی و هەر لە باوكیشیەوە فێری لێهاتوویەكانی گێرانەوەی چیرۆك بوو.

پاش تەواوكردنی قۆناغی ئامادەیی، بۆ ماوەی ساڵ و نیوێك ڕۆشتە كۆلێج  و دواتر وازی هێنا و پەیوەندی كرد بە هێزی كارەوە. وەك فەرمانبەری گەنجینە كاری دەكرد و هەفتانە پەنجاو حەوت دۆلاری وەردەگرت و لە ڕووی داراییەوە لە كێشمەكێشدابوو.ئەمەش وای كرد كە لە تەمەنی بیست و پێنج ساڵیدا بە تەواوەتی مایەپوچ و قەرزار ببێت.


ژیانی پیشەیی

ڕۆژێكیان لە لایەن هاوڕێیەكیەوە بانگهێشتكرا بۆ  سیمینارێک كە لە لایەن کارسازێکەوە  (entrepreneur)  بە ناوی جۆن ئێرڵ شۆف ەوە پێشكەش دەكرا.  هانی جیم رانی دا بۆ سەروەت و بەدەستهێنانی بزنس و كاریزمایی و فەلسەفەی ژیان. لەو ساتەدا شۆف كەسێكی گرنگی كۆمپانیای فرۆشی مادە پاڵپشتی كارەكانی خۆراك بوو كە پێی دەگوترا  (ئابوندا ڤیتا)  كە جیم ران لە ئۆكتۆبەری 1955 پەیوەندی پێوە كرد و لە  1957 وازی هێنا لە دابەشكردنی بەرهەمەكانی و پەیوەندی كرد بە كۆمپانیایەكی تری فرۆشی ڕاستەوخۆ بە ناوی نوتری بایۆ (Nutri-Bio) وە.

لەم كاتەوە دامەزرێنەری كۆمپانیاكە لەوانەش مستەر شۆف دەستی كردە ( ڕاهێنان و وانە وتنەوە مێنتەرین(Mentor) لەپاش ئەو مێنتەرێنە جیم ران دەستی كردە دامەزراندنی گەورەترین رێكخراو لە نێو كۆمپانیاكەدا. لە ساڵی 1960 كە كۆمپانیا فراوان بوو گەیشتە كەنەدا، مستەر شۆف و دامەزرێنەرەكانی تر جیم ران یان هەڵبژارد وەك جێگری سەرۆكی رێكخراوەكە.

جیم ران دەستی كردە پرۆسەی پەرەپێدانی كەسی و ئەمەش جیم رانی لە تەمەنی سی و یەك ساڵیدا كردە ملیۆنێر. مستەر شۆف كە زۆر هەوڵی دابوو لەگەڵ جیم ران بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە ئەم ئامانجەی بەداخەوە ساڵیك پێش ئەوەی جیم ران ببێتە ملیۆنەر كۆچی دوایی كردبوو.

یەكەم سیمیناری گشتی لە ساڵی 1963 لە هۆتێلی (بیڤەرلی هیڵ) پێشكەش كرد و دواتر دەستی كردە پێشكەشكردنی سیمینارەكانی لەتەواوی ئەمریكادا، دەستی كردە گێڕانەوەی چیرۆكی سەكەوتن و وتنەوەی وانەی فەلسەفەی گەشەپێدانی كەسی (Personal Development Philosophy  ) كە ئەویان گەیاندبوویە ئەو بەدەستهێنان و سەركەوتنە.

لە ساڵانی حەفتاكاندا، جیم ران كۆمەڵێك سیمیناری بۆ بەرێوەبەران و كارمەندانی بەشی بازارسازی كۆمپانیای نەوتی (ستاندارد ئۆیڵ) لە كالیفۆرنیا پێشكەشكرد كە ئێستاكە ناوی گروپی كۆمپانپاكانی چیڤرۆن ە Chevron Corporation.

لە هەمان كاتدا ئەو دەستی كردە ئامادە و رێكخستنی  سەركێشیەكانی بەدەستهێنان “Adventures in Achievement”  لە بواری گەشەی كەسی كار دا كە تایبەت  بوو بە سیمینارەكانی هەردوو بواری  ژیان و كار و  بۆ ماوەی 40 ساڵ لە پێشكەشكردنی سیمینارەكانی لە تەواوی دونیادا بەردەوام بوو.

چەندین كەسایەتی گەورە لەبەردەست جیم ڕاندا پێگەیشتوون لەوانەش ئانتۆنی رۆبێنز ، برایان ترەیسی، مارك ڤیكتۆر هانسن و جاك كانفیڵد و تی هارڤ ئیكر.

جیم رۆن لە ساڵی 1985 خەڵاتی CPAE وەرگرت كە لە لایەن كۆمەڵەی وتاربێژانی نەتەوەیی National Speakers Association ە پێشكەشكرا. هەروەها ئەو نوسەری 25 كتێبی جیاواز و پرۆگرامی دەنگی و ڤیدیۆییە. نوسەرو ڕێبەری كار و ملیۆنێرێك بوو  كەوا لە سفرەوە دەستی پێكرد. جیم ران هاوكاری خەڵكانی دەوروبەری خۆی دەكرد بۆ بە دەستهێنانی ئەو شتانەی كە خوازیاری بوون لە ژیانیاندا.

 كاریگەری لەسەر نزیكەی 4 ملیۆن كەس لە جیهاندا دانا. دواجار لە 5 ی دیسەمبەری 2009 بە نەخۆشی كۆچی دوایی دەكات و تەرمەكەی لە كالیفۆرنیا ئەسپەردە كرا. جیم ران بە یەكێك لە هەرە ژیرترین مرۆڤەكانی سەردەمی خۆی دادەنرێت.

فەلسەفەی جیم ران بۆ سەركەوتن لە كار و ژیاندا 

جیم ران هەمیشە جەختی لەسەر  سەركەوتن دەكردەوە، ئەو ڕای وابوو باشترین پێوەرە بۆ بەرەوپێش چوونی كەسێك. یەكێك لە بەشە سەرەكیەكانی سەركەوتن بریتیەلە كێشمەكێش ئەمەش پێویستی بە تەنها ڕووبەڕوو بوونەوە نیە بەڵكو پێویستی بە هێرشكردنە.

لەو ڕووەوە كە ئێمە پێویستمان بە ئەزموونە بۆ سەركەوتن، وا باشترە بزانین ڕووبەروو بوونەوە و زاڵبوون لە كێشمەكێشدا شتێكی ئاسایی نیە، بەڵكو زۆر بە بایەخە. جیم ران دەڵێت : ڕووبەڕوو بونەوە و زاڵبوون لە كێشمەكێشدا ئەزمونێكی خرۆشێنەرە.

یەكێك لە كلیلە ڕوون و بەرچاوەكانی فەلسەفەی جیم ران بریتیە لە خۆ-پەرەپێدان Self-Developing. بە مەبەستی ئەوەی ببیتە كەسێك كە شایستیەی ئەنجامەكان بیت. مانای وایە هەموو شتێك لە دەرەوەماندا پەیوەستە بەوەی كە لە ناوەوەماندا دەگوزەرێت.

زیادبوون و گەورەبوونمان پرۆسەیەكە زۆر پەیوەستە بەوەی كە سەرسەختانە زیاد لە هەرشتێكی تر لە سەر خۆمان كار بكەین.بە گوێرەی فەلسەفەكەی جیم ڕان  ئەم خاڵانەی خوارەوە كڵاو رۆژنەیەكن بۆ تێگەیشتن لەو فەلسەفەیە كە  بەهۆیەوە خۆی  و ئەوانەشی كە كەوتنەدوای گەیشتن بە و ئەنجامانەی كە خۆیان دەیانویست.

خاڵی یەكەم: سەركەوتن هەموو شتێكە، سەركەوتن واتە بەدەستهێنانی ئەنجام.

جیم ران دەڵێت :” كەسێك جارێكیان پێی وتم سەركەوتن هەموو شتێك نیە، منیش بیرئەكەمەوە و ئەزانم كە ئەو بە راستی  مەبەستی چیە. باوەڕم وایە ئەو مەبەستی ئەوەبێت كە پارە هەموو شتێك نیە. منیش بە دڵنیایی ئەوەم پێ پەسەندە و هاوڕام، بەڵام من هەر ئەڵێم سەركەوتن هەموو شتێكە.”ڕوونە لەم وتەیەی جیم رانەوە دەردەكەوێت كە سەركەوتن ماناكەی زۆر فراوانترە لە تەنها سەركەوتنی ماددی.

جیم ران هەمیشە تەركیزی لەسەر فێربوون دەكرد وەك باشترین رێگا بۆ ڕۆیشتن بەرەو ئەنجامەكان. بە گوێرەی بیر و ئەندێشەی ئەو، هەموو كەسێ هەلی ئەوەی هەیە كە گەشەبكات و ئەنجام بە دەست بهێنێت.

ئاگاییمان بەرامبەر بە خۆمان و هەموو شتێك كەلە چواردەورماندایە، وەهامان لێدەكات فێرخوازێكی باش بین و یارمەتیمان دەدات ئەنجامی باشتر بە دەست بهێنین.

كۆڵەكەیەكی تری سەركەوتن ئامادەسازیە، ئەو بە ڕاستی باوەڕی وابوو كە گرنگترین پێكهێنەری سەركەوتن ئەوەیە كە خۆمان ئامادەبكەین.

” ئامادەسازی زۆر گرنگە بۆ سەركەوتنت لە هەموو بوارەكانی ژیانتدا. تەممەڵ مەبە لە ئامادەكاریدا، تەممەڵ مەبە لە جێبەجێكردنیدا. ئامادەسازیە كە هەموو جیاوازیەكان دروست دەكات بۆ ئەوەی ژیانت بگۆڕدرێت. بۆ ئەوی سەركەوتوو بین پێویستمان بەوەیە كە بەرپرسیاریەتی خێزانەكانمان هەڵگرین و هەروەها بە شێوەیەكی گشتی خەونەكانمان بهێنینە دی.ئێمە پێویستمان بە لێهاتویی (skills) هەیە چونكە چەندجارە كردنەوەی كار پێویستی پێیەتی، لەو ڕێیەشەوە ئەنجامەكانمان بە دەست دەهێنین.”

جیم ران دەیان ساڵی ژیانی كردە قوربانی بۆ ئەوەی خەڵكی فێری ئەم بنەمایانە ببن، ئەو جەختی دەکردەوە لەسەر پەرەپێدانی تواناكان، بۆ ئەوەی یارمەتی خەڵكی بدات ئەوەی دەیانەوێت بەدەستی بهێنن.

ئەو سێ خاڵی سادەی دیاری كردوە بۆ هەركەسێك كە دەیەوێت سەركەوتووبێت، ئەوانەش دەربارە بە ئامانج و گەشە و پلانی دارایین.

” ئەگەر كەسێكی لاو، یان كەسێكی پێگەیشتوو تەركیز بكاتە سەر ئەم سێ خاڵە سادەیە بە درێژایی كات، ئەوا من باوەڕم وایە سەركەوتوو دەبێت:

1 دانانی ئامانج

2  پەرەپێدانی كەسی

3 پلانی دارایی

هەروەها بۆ گەشەپێدان، چوار هەنگاوی دیاری كردوە كە بریتین لە:

  1. كۆكردنەوەی بیرۆكە باشەكان
  2. ئامادەكاری پلانێكی باش
  3. چۆنیەتی بەسەربردنی  كات 
  4. فێربوونی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشەكان

کاتێ سەیری ملیۆنێر و ملیاردێرەکانی جیهان ئەکەیت، ئەبینیت ئەوان زۆر بە سادەی دەستیان پێ کردووە و گەیشتوون بەو ئاستەی ئێستایان.

بۆیە لەوانەیە تۆش وا بیربکەیتەوە ئەگەر تۆش بە هەمان شێوە بزنسی خۆت دابمەزرێنی ئەوە سەرکەوتوو ئەبیت و پارە بەسەرت دا ئەبارێت.

بەڵام کاتێ دەست پێ ئەکەیت، تێ ئەگەیت کە شتەکان تەواو پێچەوانەن

نازانیت چۆن بزنسەکەت بەڕێوە ببەیت.

ناتوانیت کەسانی کارامە دابمەزرێنی.

نازانیت چۆن گەشە بە بزنسەکەت بدەیت و قازانجەکانت هەر بە بچووکی ئەمێننەوە.

قەرزاریت و ناتوانیت قەرزەکەت بدەیتەوە.

ئەرێ بەڕاست هۆکاری هەموو ئەمانە چیە؟!

جیم ڕان ئەڵێت(ئەگەر ناتوانیت شتێک بکەیت، ئەوە مانای ئەوەیە شتێک هەیە کە نایزانیت).

بەڵێ دامەزراندنی بزنسی خۆت یەکێکە لە هۆکارەکانی هەژار بوونت ئەگەر بە نەزانی و نەشارەزایەوە دەست پێ بکەیت

دەتەوێت شارەزا ببیت و ئەم کێشانەت نەبێت

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی لە لایەن ئاوات نەسرواللەوە پڕۆژەی بزنس لیدەرمان داڕشتووە.

زانیاری زیاتر لەم لینکانەوە بەدەست بهێنن


خاڵی دووەم. بەدەستهێنانی ئەنجامەكان پێویستی بە ئەزموون هەیە

ئەگەر سەركەوتنت دەوێت ئەوا تۆ دەبێت ئامادەبیت و خوازیاری هێرش بیت بەرەو كێشمەكێشەكان چونكە كێشمەكێشەكان بەشێكی سەركەوتنەكانن.
” ڕووبەڕووبونەوە و زاڵبوون لە كێشمەكێشەكاندا ئەزمونێكی خرۆشێنەرە.خۆراكی ڕۆح و زەینە. دەتكاتە شتێكی زیاتر لە چاو پێشترتدا. ماسولكەكانی زەینت بەهێزتر دەكات. توانایەكت پێدەبەخشێت كە باشتر ئامادەببیت بۆ كێشمەكێشەكانی دواتر”

خاڵی سێهەم فێربوون پێویستی بە ئەزموون و ئاگاییە ئەزمونیش پێویستی بە ڕووبەروبونەوەی كێشمەكێشەكانە

” ئەگەر لە ئەزمونەكانتەوە فێرببیت ژیانت شایستە دەبێت ،چ ئەرێنی بن چ نەرێنی. ئەگەر بەراستی كارێك ئەنجام بدەین ئەوا فێرئەبین بەڵام پاش ئەوەی بۆ یەكەمجار هەڵەمان كرد. بە مە دەلێن نەرێنیەكی ئەرێنی.ئێمە هەروەها لە ئەزمونی خەڵكانی ترەوە فێردەبین چ ئەرێنی و چ نەرێنی.ئێمە لەوەی كە دەیبینین فێردەبین – سەرنج بدە. بەوەی دەیبیستین – ببە بە گوێگرێكی چاك.ئێستا پێشنیارم ئەوەیە گوێگرێكی بە ئەنقەست بە، بەو شێوەیە مەبە كە بهێڵیت خەڵكی تر خۆیان هەڵدەنە كارخانەی بیركردنەوەتەوە.ئێمە لە خوێندنەوەكانمانەوە فێردەبین. لە هەموو سەرچاوەیەكەوە  فێرببە. لە  وانەكانەوە فێرببە. لە گۆرانیەكانەوە فێربە، لە وتارەكانەوە فێربە، لە وتووێژ لەگەڵ خەڵك فێربە كە جێگای بایەخن. بەردەوام بە لە فێربوون.”

خاڵی  باشترین رێگا بۆ مامەڵەكردنی لەگەل كێشمەكێشەكاندا بریتیە لە رووبەرووبونەوە و زاڵبوون بەسەریاندا وەك ئاماژەمان پێكردوە.


ئەگەر بەڕاستی بتەوێت شتێک بکەیت ڕێگەیەک دەدۆزیتەوە ئەگەر نەیکەیت بیانوویەک دەدۆزیتەوە


خاڵی چوارەم فێربوون بەس نیە پێویستمان بە ئەنجامدانە


“ژیان جێگای بایەخە ئەگەر هەوڵی لەگەڵ بدەیت، تۆ تەنها ئەوە نیە كە فێرببیت بەڵكو تۆ ئێستا دەبێت هەوڵبدەی شتێك ببینیت كە دەتوانیت ئەنجامی بدەیت. هەوڵبدە جیاواز بە، هەوڵبدە هەندێك پێشكەویت، هەوڵبدە لێهاتوویی نوێ فێرببیت، هەوڵبدە وەرزشێكی نوێ فێرببیت. ژیان بە بایەخە ئەگەر هەوڵبدەیت. ئەمە مانای وانیە كە هەموو شتێك دەتوانیت بەڵام شتانێكی زۆر هەن كە دەتوانیت ئەنجامیان بدەیت، ئەگەر تەنها هەوڵبدەیت. كەوابوو باشترین هەوڵی خۆت بدە.”


خاڵی پێنجەم هەریەك لەو خاڵانەی ئاماژەمان پێكرد پێویستیان بە لێهاتوو ییەكان (مهاراە، skills ) هەیە


“ئێمە پێویستمان بە لێهاتوویەكان هەیە بۆ ئەوەی خەونی خێزانەكەمان بنیادبنێین، كۆمەڵێك لێهاتوویی كە پرۆژەیەك بخاتە سەرپێ و سەركەوتووی بكات.ئێمە پێویستمان بە كۆمەڵێك لێهاتویی هەیە بۆ بنیادنانی كۆمەڵێك پشك و سەرمایە بۆ ئایندە. ئێمە هەموو جۆرە لێهاتوییەكمان پێویستە، لێهاتوییەكان دەبنە هۆی چەند جارە کردنەوەی کار و لێكدانی پێنج و  دە و پەنجا و سەدی دەكەن. دەتوانیت درەختێك لە ماوەی 30 رۆژدا بە چەكوش ورد بكەیت، (بۆ نمونە ئەمە كارێكە). بەڵام ئەگەر لەبری چەکوشەکە تەورێك بكڕیت، ئەوا دەتوانی ئەو درەختە بە 30 خولەك ورد بكەیت. جیاوازی 30 رۆژ و 30 خولەك چیە؟  جیاوازیەکە تەنها و تەنها لێهاتوییە. لێهاتووییەكانە کە جیاوازی  دروست دەکات. لەبەرئەوە چی دەتوانی بیكە – كار. بەڵام هەوڵ بدە بە باشترین شێوە ئەنجامیان بدەیت.- لێهاتوویەكانت باشتر بكە. ئەوجا بۆت دەردەكەوێت كە كار ئەگەر لێهاتوویی لەگەڵ بوو موعجیزە دەخولقێنێت. موعجیزە بە پارەكانت، موعجیزە بە خێزانەكەت،  دوا جار  هەموو بەشەكانی ژیانت دەبنە موعجیزە.

خودی ئەنجام ئاڵۆزە و لە سێ توخم دروست دەبێت: 

“چالاكی + خوو + فەلسەفە ، ئەنجام دروست دەكات”

 خودی ئەنجام لە هەموو بەشەكانی ژیانت پێكهاتوە و گرنگترین توخمی بریتیە لە  ژیانی كەسی (Personal life)و كار  (Business)بەڵام سەرەڕای كۆی مەعریفەی نوێ و لێهاتوویەنوێیەكان skills و ئەزمونی نوێ زۆریش گرنگە كە هەست و سۆز و هەڵچوونی نوێ بدۆزینەوە .


خاڵی شەشەم هەست و خۆشەویستی

هەست بەرامبەر هەر شتێك  وزەیەكت پێ دەبەخشێت بۆ بەئەنجام گەیاندنی كارێك.

پێم خۆشە كە هەندی هەستی بەهێز بدۆزیتەوە دەربارە بە ژیانت و دەربارە بەوەی كە دەتەوێت چی بكەیت بەو ژیانەت. تۆ پێدەچێت زانیاری و مەعریفەیەكی زۆر و ئەزمونێكی زۆریشت هەبێت و تەنانەت لێهاتوویەكی زۆر كە بتكاتە كەسێكی سەركەوتوو. ئەوەی كە لەوە دەچێت نەتبێت هەستێكی بەهێزە بۆ ئەو شتەی كە دەتەوێت و بۆئەوەیشی كە دەتەوێت بیكەیت.

خۆشەویستی بۆ هەل، وزەی زیاترت پێ دەبەخشێت، نەك تەنها خۆشەویستی بۆ ئەوەی كە ئەنجامی دەدەیت.

هەندێ كەس دەڵێت تۆ دەبێت ئەوەت خۆش بوێت كە دەیكەیت، بەڵام زۆریش پێویست نیە ڕاستبێت. ئەوەی راستە ئەوەیە كە تۆ دەبێت خۆشەویستیت بۆ هەلەكە هەبێت نەك ئەوەی كە دەیكەیت. هەلی بنیادنانی ژیان، ئایندە، تەندروستی، سەركەوتن و سەروەت و سامان. تەقە لێدانی دەرگایەک مەرج نیە ئەو شتە بێت كە حەزی پێبكەیت و خۆشتبوێت بیكەیت بەڵكو تۆ ئەو هەلەت خۆش دەوێت كە لە پشت دەرگاكەوەیە.


خاڵی حەوتەم : گۆڕانگاری و چاوەڕوانی

پرۆسەی رۆیشتن بەرەو ئەنجامەكان پێویستی بە هەندێ گۆرانكاری هەیە، لەگەڵ چاوەڕوانیەكیش تا ئەو ئەنجامەت دەست دەكەوێت.”بۆ ئەوەی ئەنجام بە دەست بهێنیت تۆ پێویستە چاوەرێ بكەیت هەر بەو شێوەیە  دەبێت لە بەهارەوە چاوەرێی وەرزی دروێنە بكەیت” گۆڕانی بنچینەیی، پێویستی بە گۆڕینی ژیانت هەیە.

” باشترین دەستەواژەیەك كە هەمیشە  ڕاهێنەرەكەم (مێنتەرەكەم) بە منی دەگوت ئەوەبوو دەیوت: مستەر جیم ران ئەگەر تۆ بگۆڕدرێیت ئەوا هەموو شتێكت بۆ دەگۆردِرێت،  وای كە چەن سەرنج ڕاكێشە! من ئەوەم بە دڵ هەڵگرت، بە دڵنیاییەوە تا دەگۆرام شتەكانیش زیاتر بۆم دەگۆڕان.گۆڕینی كارەكەت پێویستی بە گۆڕینی ژیانت هەیە.

“ژیانێكی گرنگ بژی. هۆیەك هەیە كە بۆچی؟ ئەگەر تۆ باش ژیایت، باشیش بە دەست دەهێنیت، ئەگەر تۆ باش بژیت بە ڕووتەوە دەردەكەوێت، لە دەربڕینەكانتدا بەدەردەكەوێت. ئەگەر باش ژیایت شتانێكی تایبەت و موعجیزە ئاسا لە بارەتەوە وەدەردەكەون. ئەمەش تەنها ناچێتە نێو ژیانی كەسیتەوە بەڵگو دەچێتە نێو ژیانی كار و بزنسەکەتەوە ئەمەش جۆرێك لە ژیانەوەت پێدەبەخشێت كە هیچ شتێكی تر ئەوەت پێ نابەخشێت.”

گۆڕینی كارەكەت لە گۆڕینی تێڕوانینتەوە دەست پێدەكات، بەرامبەر ئەوەی كە چیت دەوێت بەدەستی بهێنیت لە كارەكەتەوە. جارێكیان جیم ران وتی” مامۆستا تایبەتەكەم كاتێك 25سال بووم وتەیەكی دابەگوێمدا كە بۆ هەمیشە ژیانی گۆڕیم ئەو وتی: قازانج باشترە لە موچە، موچە بژێویت بۆ دابین دەكات بەڵام قازانج دەتوانێت سەروەت و سامانت بۆ پێكەوەبنێت.


خاڵی هەشتەم : یەكەم هەنگاو بریتیە لە تێگەیشتن لە كار دووەم هەنگاو بەدەستهێنانی لێهاتوویەكانی كارە

لێهاتوویەكانی كار بریتیە لە كۆمەڵە لێهاتوییەكی دیاری كراو كە لە خوارەوەدا ئاماژەی پێكراوە:

ئەو پێشبینی سەدەی نوێی كردوە و هەمووانی لێ ئاگادار كردوەتەوە كە وریابن  ژیانی نوێ بە تایبەت ژیانی پیشەیی و كار بەبی َ لێهاتویی زۆر سەخت و دژوار دەبێت. بە گوێرەی بۆچوونی ئەو ، بزنس شتێكی زۆر (جدیە) شێلگیرانەیە و پێویستی بە كۆششە پێش دەستپێكردن ئاماژەی بە شەش لێهاتووی جیاواز كردوە كە پێویستن بۆ پەرەپێدانی پیشە، ئەوانیش بریتین لە :


1) فرۆش SALES
2) بەكرێگرتن و دامەزراند RECRUITING
3) رێكخستن ORGANIZING
4) بانگەشە PROMOTION
5)پێزانین RECOGNITION
6)پەیوەندی COMMUNICATION


خاڵی نۆهەم دەبێت كار هەرچۆنێك بووە ئەنجام بدات بە دەستەوە

دەكرێت كار هەرشتێك بێت بەلام كاری دروست پاڵت پێوەدەنێت بەرەو سەروەت و سامان ، گرنگ نیە رۆژانە چەندە كات بۆ كارەكەت تەرخان دەكەیت، گرنگترین شت ئەوەیە كە ئەنجام بە دەست بهێنیت.

” دەشێت كارەكەت خزمەتكردنی باخچەكان بێت لە هاویندا، یان هەڵكردنی گڵۆپەكانی كریسمس بێت لە زستاندا. دەشێت ڕاهێنان، ڕاوێژكردن یان وانەوتنەوەی تایبەت بێت. دەشكرێت ئارەزووی خۆت بێت وەك وێنەكێشان، نوسین ، كاری دەستی، دارتاشی، كۆمپیوتەر یان چێشتلێنان.  بەڵام كە یەكەمجار بە وەبەرهێنانی ئەوەی لە كارێكەوە كە لە شوێنێك تاقێك ڕۆژانە كاردەكەیت  بزنسی خۆت دروست دەكەیت ئەو كات بۆت دەرەكەوێت چ خرۆشێكی زیاتری هەیە كە بەیانیان زوو هەڵدەستی و دەچیت بۆ ئەوەی كار لەسەر سەروەت و سامانت بكەیت تەنانەت ئەگەر هەفتانە چەند كاژێرێكی كەمی بۆ تەرخان بكەیت. چەندە بەهێزكەرە كە بتوانیت رۆژانە برۆیت كار لەسەر سەروەتی خۆت بكەیت و برۆیت كرێ بدەیت. ئێستا جێگای فەخر و شانازیە برۆیت بۆ  پێدانی كرێ بۆ كارەكەت “

خاڵی دەهەم :سەركەوتن لە كار و ژیاندا پێویستی بەوەیە ئایندەبین ئایندەنگەر بین

بۆ ئەوەی بگەیتە ئەنجام پێویستە لە بەهارەوە چاوەروانی وەرزی دروێنە بكەیت.

“من باوەڕم وایە خۆ گەشەپێدان مەزنترینە لە نێو هەموو ئەو شتانەدا كە كۆششیان بۆ دەكەیت بۆ ئایندەت. ئێمە دەتوانین سەبارەت بە گەشەپێدانی فرۆش، قازانج، دارایی قسەبكەین بەلام هەموو ئەمانە بە بێ گەشەپێدانی كەسی ڕوونادەن. ئێستا زۆر شت هەن كە یارمەتی دەرن بۆ ئایندەیەكی باشتر بۆ تۆ. ئەگەر تۆ سەربە كۆمپانیایەكی بزاوتی  بەهێزی پێشكەوتوو بیت كە بتوانێت یاریدەدەرت بێت. ئەگەر كۆمپانیاكە بەرهەمی باش و خزمەتگوزاری باشی هەبێت كە تۆ بتوانیت شانازی پێوەبكەیت. ئەوەش بەدڵنیاییەوە دەشێت هاوكارێكی باش بێت ئەگەر هاوكاری فرۆشی هەبێت. خۆ ئەگەر ڕاهێنانی باشیشی هەبێت ئەوا بە دڵنیایی هاوكارێكی باش دەبێت.كلیلی سەرەكی بۆ ئایندەیەكی باشتر هەر خۆتی. با مێشكت هەر لەسەر ئەوەبێت چونکە ئەوە خاڵێكی تەواو گرنگە كە دەبێت لەبیرتبێت.”

خاڵی یانزەهەم فراوانكردنی پەیوەندیەكان

كاتێك كەلە بارەی ئایندەوە دەدوێین وشەی بەدەستهێنان دەبێتە وشەیەكی كلیلی. ئێمە لە  هەر بوارێكی ژیاندا بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامێکی باشتر پێویستمان بە فراوانكردنی پەیوەندیەكانمان هەیە (بۆ نمونە وەك ژیانی دارایی).

فراوانكردنی پەیوەندیەكان ئەو تاكە خاڵەیە كە من پێشنیار دەكەم زۆرترین تەركیزی بكەیتە سەر. خەڵكانی تری سەركەوتوو بدۆزەرەوە كە بتوانی كاتی زیاتریان لەگەل بەریتە سەر. بانگهێشتیان بكە بۆ نیوەرۆ خوانێك و لێیان بپرسە چۆن وە چی ئەوانی سەركەوتوو كردوە.  ئێستا, ئەمە تەنها لە بارەی سەركەوتنی داراییەوە نیە، دەشێت كەسێك بێت كە دەتەوێت لێوەی فێرببیت لە بارەی هاوسەرگیریەكی باشترەوە، دایكایەتی و باوكایەتیەكی باشتر، تەندروستیەكی باشتر یان ژیانێكی رۆحی بەهێزتر. 

ئەنجام

لە پاش بیركردنەوە لە وتەكانی جیم ران دەتوانین ئەنجامگیری بكەین و ناوەرۆكی هزری لەم دایەگرامەی خوارەوە دا بخەینە ڕوو:

لە هزری جیم ران دا باوەڕ وایە دوایەمین سەركەوتن بریتیە لە بە دەستهێنانی ئەوەی لە ژیانی كەسی و ژیانی كاردا دەمانەوێت.

ئەنجام كاتێك دەرەكەوێت كە پەرەبە ژیانی كەسیمان بدەین و پاشان بە پەرەپێدانی لێهاتوویەكان و گۆرینی بیر و هزرمان سەبارەت بە كار دتوانین سەروەت و سامانیش بە دەست بهێنین.

Categories
business

داستانی سەرکەوتنی ماکدۆنالدز

داستانی سەرکەوتنی ماک دۆنالدز

خواردەمەنی فرۆشی ماك دۆناڵدز بەبۆنەی یادی تێپەڕبوونی پەنجا ساڵەی دامەزراندنیەوە بە كردنەوەی فرۆشگایەكی نوێ ئاهەنگێكیان بە رپاكرد تا ئەوە پیشان بدەن كە بە تێپەڕبوونی نیو سەدە هێشتا بە شوێن كاری نوێ و داهێناندا دەگەڕێن . كارناسان لەو باوەڕەدان كە ماك دۆناڵدز لە گەڵ ئەوەی یەك هێزی ئابوری یە ، دیاردەیەكی كۆمەڵایەتیشە كە بوەتە هۆكاری گۆڕانكاری لە بەها كۆمەڵایەتیەكاندا تەنانەت لەو دیوو سنورەكانی ڕۆژئاواشەوە ، لەم ڕووەوە ڕەخنەگرانی ئەوەیان بە نیشانەیەكی جیهانگیری و فراوان خوازی سەرمایەداری ئیدانەكرد.

لەوانەیە سەرسام ببیت لەوەی كە پۆلی ئابووری و كۆمەڵایەتی ماك دۆناڵدز لە ساڵی 1948 دا لە دوكانێكی ساندوویچ فرۆشی بچوكەوە كە خاوەنەكەی دوو برابوون بە ناوی ڕیچارد و مۆریس ماك دۆناڵدز لە شاری ( سن برناردینۆ) لە وولایەتی كالیفۆرنیای ئەمەریكا ، لە گەڵ ئامێرێكی بەرهەم هێنانی خواردنەوەی (میلك شیك) دەست بەكاربوون ، ئەوەی كە تایبەتمەندی بە خواردنەمەنی فرۆشی برایانی ماك دۆناڵدز دەبەخشی ئەوەبوو كە توانیان بەهرە لە هێڵی بەرهەمهێنانی كارەخانەكان وەرگرن لە ساڵانی ئاوەدانكردنەوە و نۆژەندكردنەوەی دوای جەنگی جیهانی دووەم كە هەلی بۆ كڕیارانی سەرقاڵ دەرەخساند بە شێوەیەكی خێراتر ساندویچەكان بگاتە دەستیان هەروەها بە بەرفراوانبوونی كاری ژنان لە دەرەوەی ماڵدا، خەڵكی زیاتر ڕویان كردە خواردنی هەمبرگرەكانی ماك دۆناڵدز.

سەركەوتنی ئەم دوو برایە سەرنجی فرۆشیارێكی ئەمەریكای ڕاكێشا بە ناوی (ری كراك). كراك لە سەرەتای ساڵی 1950 دا سەردانی ئەم دووبرایەی كرد و شێوەی كارەكەیان كە ناوی سیستەمی خزمەت كردنی خێرای لێ نرابوو پەسەند كرد. ئەو خانووەكەی خۆی خستە ڕەهنی بانقەوە و لە 15\4\1955 یەكەم ڕستۆرانی لەو شێوازە كردەوە لە (دس پلینز) لە دەوروبەری شاری ( ایلینویز) و بانگەشەی بۆ ئەم شێوازە كرد لە سەرتاسەری ئەمەریكا.

چۆن بزنسێکی سەرکەوتوو بنیاد دەنێی؟ 

چۆن ئەبی بە خاوەن کارێکی باش؟ 

چۆن ئەبی بە بەڕێوەبەرێکی باش؟

چۆن مامەڵە لەگەڵ پارەکانت ئەکەیت؟ و بۆچی پێویستە لە پارە تێ بگەیت؟ 

چۆن تێچووەکان کەم ئەکەیتەوە و داهاتت زیاد ئەکەیت؟ 

چۆن کارمەند دائەمەزرێنی و پەرە بە تواناکانیان ئەدەیت؟ 

ئەو لێهاتووی و شارەزایانە کامانەن کە پێویستە وەك خاوەن کارێك بیان زانیت؟

دەیان بابەتی گرنگی تر کە بە بەشداری کرنت لەم کۆرسی بزنس لیدر فێریان ئەبیت و لێیان سودمەند ئەبیت. بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکانە بکە

(جیمز شراگەر) مامۆستای بازرگانی لە زانكۆی شیكاگۆ دەڵێت: ڕەمزی سەركەوتنی (كراك) داهێنانی بەردەوام بوو لە بەرهەم هێنانی فراوانی خواردەمەنی ئامادەكراو دا و پەیڕەوكردنی ووردی ستانداردی جیهانی لە جۆری بەرهەمەكانیدا.

ئەو هەروەها پسپۆڕبوو لە پەیداكردنی شوێنی گونجا بۆ ڕستۆرانت بەبێ گوێ دانە نرخی كڕینیان، كراك كەلە ساڵی 1983دا لە دونیا دەرچوو پەی بردبوو بە گرنگی خاڵێكی تر ئەویش ئەوەبوو كە زۆربەی كڕیاران جۆراوجۆری چاوەڕوان نەكراویان لە خواردندا پێ پەسەند نیە. ئەو سوور بوو لە سەر ئەوەی كەلە هەموو ڕستۆرانتەكانیدا خۆراكی یەكسان  كە بە ماددەی نەگۆڕ و گڕی یەكسان دروست كرابێت بە كڕیارانی پێشكەش بكرێت، بۆ ئەوەی تاقی كردنەوەی خواردنی هەمبەرگری ماك دۆناڵدز لە شیكاگۆ وە بیگرە تا سیدنی یەك تام و چێژی هەبێت.

ئەدوارد زایاك مامۆستای بەڕێوەبردن دەناسم كە دەچن بۆ چین، سەنگاپور یان هەر شوێنێكی تر بەڵام خواردنی ماك دۆناڵدز دەخۆن چونكە دەیانەوێت بزانن كە چی دەخۆن.

فرۆشی سی ملیارەمین هەمبەرگر

گەرچی لەوانەیە لە ڕۆژنامەیەكدا بخوێنیتەوە كە كەسێك بەهۆی زیادكردنی كێشیەوە سكاڵای لە ماك دۆناڵدز كردبێت ، بەڵام كراك تێگەشتبوو كە خەڵكی حەزیان لە چ شتێكە. 

 (كلی برامۆل) پسپۆڕی خۆراك لە زانكۆی (ییل) دەڵێت : ماك دۆناڵدز تێگەیشتنێكی باشی لە ژیان ناسی دا هەبووە، چونكە دەیزانی زۆربەی خەڵكی حەزیان لە خورادەمەنی پڕ لە شەكرو چەوری یە. دەیەی 1960 دەورانێك بوو كە ماك دۆناڵدز بەخێرایی بەرفاروان بوو. ڕاگەیاندنەكانی ئەم كۆمپانیایە لە بڵاوكراوەكان و گۆڤار و تەلەفزیۆنەكاندا بەرفراوان بوو و كڕیاران دەیانتوانی تاقە ئاڵتونیەكان كە ببووە  هێمای  ماك دۆناڵدز لە كەنەدا و پۆرتۆریكۆدا ببینن، لەم ساڵانەدا بوو كە بوكەشوشەی ئەم كۆمپانیایە بە ناوی روناڵد ماك دۆناڵد دروست كرا.

پاشان كراك بەشی برادەرانی ماك دۆناڵدی كڕیەوە و لە دەیەمین ساڵیادی دامەزراندنی كۆمپانیاكە یدا بەنمایش كردنی پشكەكانی ئاهەنگێكیان گێرا.

لە ساڵی 1969 دا ماك دۆناڵدز نزیكەی 1500 ڕستۆرانتی هەبوو، ئەم كۆمپانیایە ڕۆژانە سێ ملیۆن و نیو هەمبەرگری دەفرۆشت.

ستیواندرسۆن سەرۆكی ئەنجومەنی میلی ڕستۆرانتەكانی ئەمەریكا دەڵێت: كە ماك دۆناڵدز خواردنی خۆراكی لە دەرەوەی ماڵدا كردە ئەزمونێكی كەم خەرجی پەسەند و لە نێوان خەڵكی دا پەرەی پێدا.

ئەو دوبارە دەڵێت: كاتێك ماك دۆناڵدز هات، چەند ڕستۆرانتێك لە هەر شارێكدا هەبوو، بەڵام تەنها پزیشكان و پارێزەران خێزانەكانی خۆیان دەبرد بۆ ئەو ڕستۆرانتانە. بەڵام ئێستا خەڵكی بەچاوپۆشی لە باری ئابوری و كۆمەڵایەتیان دەڕۆن بۆ ڕستۆرانت. لە دەیەی 1970 دا ماك دۆناڵدز شوێنێكی بۆ یاری مناڵان دابین كرد لە رستۆرانەكانیدا و جۆرە ڕستۆرانتێكی كردەوە بۆ شۆفێرەكان كە بتوانن بەبێ ئەوەی لە سەیارەكانیان دابەزن خواردنی خۆیان بكڕن.

بەم شێوەیە ماك دۆناڵدز بووبە شوێنی دڵنشین و خۆشەویستی خێزانەكان كە لە دەوری كۆبونەوە. هەروەها لیستی خۆراك لەم ڕستۆرانتەدا گۆڕانكاری بەسەردا هات و لەساڵی 1979 دا نانی بەیانیان بەتەواوەتی لە ماك دۆناڵدز دا پێشكەشكرا. لە ساڵی 1979 دا ماك دۆناڵد سی ملیادەمین هەمبەرگری خۆی فرۆشت.

لە دەیەی 1980دا كە دەوڵەتی ئەمەریكا زۆر بەجدی بە دواداچونی بۆ سیاسەتی درەكی خۆی دەكرد.

هەروەها ماك دۆناڵدز لە ئەڵمانیا ، فنلەندا، یابان ، ئوسترالیا، گوام، تایلەند، فەنزوێلا و پاناما ڕستۆرانتی كردەوە. لە ساڵی 1985 دا، تاقی ئاڵتونی ڕستۆرانتەكانی ئەم كۆمپانیا یە لە 43 وڵاتدا دەتوانرا ببیینرێت. 

بەتوانەوەی سەهۆڵەكانی جەنگی سارد، هەمبەرگرە گەرمەكانی ماك دۆناڵدز ببویە سەفیری بەهاكانی ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا.  شارەزایان كردنەوەی یەكەمین ڕستۆرانتی ماك دۆناڵدز لە مۆسكۆ لە ساڵی 1990 دا بە هەڵكردنی ئاڵای سەرمایەداری دەدەنە قەڵەم لە سەر زەمینی بەجێما و لە یەكیەتی سۆڤیەت.

 لە دەیەی 1990 دا ئەمەریكیەكان زیاتر نیگەرانی ژینگە بوون و لە ئاكامدا ماك دۆناڵدز كە كڕیارەكانی ملیاردەها كاغەزی سەندویچ  پەرداخی سەفەرییان فڕێ دابوو، دەستی كرد بە دووبارە دروست كردنەوەی ئەو شتانە لە و مادە بێ كەڵكانە. هەروەها كاتێك كە كڕیارەكان نیگەرانی قەڵەو بوونی خۆیان بوون، ئەم كۆمپانیایە هەستا بە پێشكەش كردنی خواردەمەن بە ڕەچاوكردنی زیاتری لایەنی تەندروستی.

پاش چەند ساڵ لە بێ بازاری لە ئەمەریكادا و یەكەمین زیانی سێ مانگەی ئەم كۆمپانیایە لە ساڵی 2002 دا، ماك دۆناڵدز لە دوو ساڵی ڕابردوودا دەستی كردەوە بە دووبارە یانەوە و زیاد بوونی ڕێژەی فرۆشتنی بەرهەمەكانی. لە ساڵی 2004 دا سوودی ئەم خۆراك فرۆشتنە بە زیادبوونی ڕێژەی 55% بە دوو ملیار و 280 ملیۆن دۆلار گەیشت.

جوكرنان قائمقامی پێشوی ولایەتی ئیندیانا یەكێكە لە دەیان كەسیەتی بەناوبانگ كە ڕۆژانێك بووە كاری كردووە بۆ ماك دۆناڵدز. ئەم پیاوە لە تەمەنی 16 ساڵیدا فرۆشیاری یەكێك لە ڕستۆرانتەكانی ماك دۆناڵدز بووە. ئەو دەڵێت : لە گەڵ ئەوەشدا كە فشاری كارەكەمان زۆر قورس و گران بوو بەڵام ورەی بەكۆمەڵمان زۆر بەرز بوو. 

كارل لویس: پاڵەوانی ڕاكردنی ئوڵەمپیك لە ساڵی 1978 دا كاری بۆ ماك دۆناڵدز كردووە وە لەوێدا بەگرنگی كات و خێرایی ئاشنا بووە. ئەو دەڵێت : ناتوانرێت لە خێرایی بەرهەم هێنان كەم بكەیتەوە. ئەگەر ئەوەی لە ئەستۆتدایە بە باشی ئەنجامی نەدەیت، تیمەكەت دەدۆڕێت.

بەپێی ڕاگەیاندنی وێب سایتی ماك دۆناڵدز كەسایەتیە ناودارەكانی تر كە ماوەیەك لە ڕستۆرانتەكانی ئەم كۆمپانیایە دا كاریان كردوە بریتین لە : جق بزوس ، دامەزرێنەری سایتی ئەنتەرنێتی Amazon، ئەندرۆ كارد ، سەرۆكی نووسینگەی كۆشكی سپی ، لروی جو ، كەشتیەوانی ئاسمانی ئەمەریكایی ، هێدی كلوم ، سوپر مدل  اڵمانی ئەندی مەك دوو لە هەونەرپیشەی هالیوود ، تونی ستوارت پاڵەوانی لێخوڕینی ئوتۆمبێل و شانیا تواین ، گۆارنی بێژی كەنەدایی. 

لە كاتێكدا دەست كەوتی جیهانی ماك دۆناڵدز ئێستا لە 40 ملیار دۆلار نزیك بووەتەوە لە ساڵێكدا ، ئەم كۆمپانیایە زیاتر لە 30 هەزار ڕستۆرانتی لە 119 وڵاتی جیهاندا هەیە و شان بەشانی فەرهەنگ و سەرمایەداری ، لە لایەن هەندی َ ڕەخنەگرانەوە ئەمە ئیمپریالیزمێكی خۆراكی ئەمەریكایی یە. 

وەرگێڕانی :هادی فتاح

Categories
business

هۆکارەکانی سەرکەوتن و قازانج

هۆکارەکانی سەرکەوتن و قازانج

هەر خاوەنکارێک ئامانجی ئەوەیە کە سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و قازانجی زیاتری دەست کەوێت. پلان و بەرنامەی هەرخاوەنکارێک ڕۆڵی هەیە لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیاندا، بەڵام بۆ ئوەی بەرنامە و کاری پرۆژەکان بە جوانی و ڕێکوپێکی جێبەجێ بکرێن ئەوا خاوەنکار پێویستی بە کارمەندی دڵسۆز و لێهاتوو دەبێت. هەر چەندە کارمەند پێویستە بە جوانی ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات، بەڵام خاوەنکار دەتوانێت رؤڵی هەبێت لەوەی کە کارمەندەکانی دڵسۆز و چالاکبن. خاوەنکار پێویستە ئەوە بزانێ لەسەدا پەنجاو بگرە لەوانەشە بڵێین زیاتری خۆی هۆکارە بۆ بەرەو پێش چونی کارەکەی و سەرکەوتنی کارمەندەکانی کەواتە چین ئەو شتانەی لەسەر خاوەنکارە. ئێمە دەتوانین بۆ بەرە و پێشچونی ئەم بابه ته لەناو کۆمپانیاو فرمانگەکان وەک چەند خاڵێک بیخەینە ڕوو کە دەبنە هۆی ئەوەی هەم کارەکان بەرەو پێش بڕۆن و بگرە دەکرێ بڵێین دەتوانرێ کۆمەڵێک داهێنانیش لەکارەکاندا بکرێ کە دەبنە  هۆی بەرەو پێشچونی وڵات و سەرکەوتنی کارەکان:

١-هاندان

٢-رێزلێنان

٣-فەراهەمکردنی کەشی گونجاو

٤-پێشەنگی 

هاندان :

یەکێکە لەو هۆکارانەی کە دەبێتە هۆی سەرکەوتن و دڵسۆزی لە کاردا. هاندان لەلایەن خاوەن کارە وە یەکێکە لەو شتانەی کە پێویستە هەموو خاوەنکارێک زۆر بەتایبەت بیری  لێ بکاتەوەو ئەنجامی بدات. 

هاندان چەند جۆرێکی هەیە، دەبێ خاوەنکار بزانێ لەکاتی کارکردندا کارمەندەکانی پێویستیان بە چ جۆرە هاندانێکە لەوانەیە زۆرێک تەنها بیربکاتەوە هاندان بەپارەیە، ڕاستە یەکێک لە هۆکارەکان پارەیە لە کاتێکدا دەزانی کارێک کراوە بۆ بۆ کارەکەت و کارمەندەکانت زۆر هیلاک بون لەگەڵی پێویستە یان بەزیادكردنی موچە یا وەک بەخشش بدرێت بە کارمەند. 

خۆت ئەبێتە هۆکاری هەژاریت

کاتێ سەیری ملیۆنێر و ملیاردێرەکانی جیهان ئەکەیت، ئەبینیت ئەوان زۆر بە سادەی دەستیان پێ کردووە و گەیشتوون بەو ئاستەی ئێستایان.

بۆیە لەوانەیە تۆش وا بیربکەیتەوە ئەگەر تۆش بە هەمان شێوە بزنسی خۆت دابمەزرێنی ئەوە سەرکەوتوو ئەبیت و پارە بەسەرت دا ئەبارێت.

بەڵام کاتێ دەست پێ ئەکەیت، تێ ئەگەیت کە شتەکان تەواو پێچەوانەن

ناتوانیت کەسانی کارامە دابمەزرێنی.

نازانیت چۆن گەشە بە بزنسەکەت بدەیت و قازانجەکانت هەر بە بچووکی ئەمێننەوە.

قەرزاریت و ناتوانیت قەرزەکەت بدەیتەوە.

ئەرێ بەڕاست هۆکاری هەموو ئەمانە چیە؟!

جیم ڕان ئەڵێت(ئەگەر ناتوانیت شتێک بکەیت، ئەوە مانای ئەوەیە شتێک هەیە کە نایزانیت).

بەڵێ دامەزراندنی بزنسی خۆت یەکێکە لە هۆکارەکانی هەژار بوونت ئەگەر بە نەزانی و نەشارەزایەوە دەست پێ بکەیت

دەتەوێت شارەزا ببیت و ئەم کێشانەت نەبێت

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی لە لایەن ئاوات نەسرواللەوە پڕۆژەی بزنس لیدەرمان داڕشتووە

رێزلێنان :

یەکێکی تر لە هۆکارەکان رێزلێنان و دەستخۆشییه،   لەوانەیە زۆرێک وابیر بکەنەوە کاریگەریەکی وای نیە بەڵام بە پێچەوانەوە یەکێکە لە هۆکارە گرنگ وکاریگەرەکان. خاوەن کار ئەتوانێ لەهەرکاتێکدا کارمەندەکانی بانگ بکات دەستخۆشی و ڕێز و تەقدیرێکی پێشکەش بکات کە بەدڵنیای وەک فرێش بونەوەیک ئەبێت بۆ کارمەندەکە و وەک ئەوە وایە تازە دەستی بەکار کردبێت و بە گوڕ و تینێکی کەوە ئێتەوە بۆ ناو کار. 

دروستکردنی کەشێکی هاوڕێیانە کارمەندەکان کاتێکی زۆر بەسەردەبەن لە شوێنی کارەکانیان پێویستایان بەکەشێکی لەو جۆرە هەیە ئەگەر هاتوو ئێمە کەشێکی وامان دروست کرد ئه وان رۆژانە بە وزەیکی زیاترەوە ئێن بۆ سه ر کارەکانیان.

فەراهەمکردنی کەشی گونجاو:

کارمەندەکان پێکەوە کاتێکی زۆر بەسەردەبەن لە شوێنی کارەکانیان پێویستیان بە کەشێکی لەوجۆرە هەیە، ئەگەر هاتوو ئێمە کەشێکی وامان دروستکرد ئەوان رۆژانە بە وزەیەکی زیاترەوە دێنەوە سەر کارەکانیان. 

 پێشەنگی: 

دانانیان وه ك پێشەنگ لة كارةكان وە هەڵبژاردنەکان بخرێنە دةست خۆیان  هەڵبژاردن لەبەردەم کارمەندان بۆ نمونە هەندێ جار  بریارەکان بخرێنە دەست خۆیان و کۆمەڵێک بەرپرسیارەتیان پێ بسپێرن بەو جۆرە ئەتوان دڵسۆزانە تر کارەکانیان ئەنجام بدەن. 

ئێمەناتوانین تەنها لە چەند دێڕێکدا ئەم بابەتە کورت بکەینەوە زۆر شتی کەش هەیە کە خاوەن کارەکان ئەتوانن پێی هەڵسن هەموو خاوەن کارێک چاوەڕێی سەرکەوتن و قازانج ئەکات هیچ کارێک کە سەرەتا دەست پێئەکرێ ناتوانین بڵێین ئەمەقازانج ئەکات بەڵام ئەتوانین بڵێین ئەمەیەکێک لەهۆکارەکانە کە هەر لەسەرەتاوە ئەتوانی دڵنیابی لێی کە هۆکارێکه بو بەشێک لە سەرکەوتن و قازانجە کانت بە هیوای ئەوەی خاوەن کارکان زۆر بەجدی ئاوڕ لەم بابه ته  بدەنەوە لە کۆتایدا ئەبێتە سەرکەوتن و نمونەیکی جوانی کارەکەی ە

Categories
business

هۆكارەكانی مانەوەو پارێزگاریكردن لەكڕیار

هۆكارەكانی مانەوەو پارێزگاریكردن لەكڕیار

ڕێناس والی

كڕیار ڕوَڵی سەرەكی و كاریگەری هەیە لەسەر شێوازو چۆنیەتی و ڕادە ی بەرهە می هەر كارگە وكوَمپانیاو خاوەن كارێك، زانستی نوێی ماركێتینگ جە خت لەوە دەكاتەوە كەخاوەن كار پێویستە هەموو هەوڵ و توانای خۆی بخات خزمەتی كڕیارەكان و پارێزگاری بكات لەمانەوەیان تالە ڕێگەی ئەوانەوە بتوانێت پەرە بەكارەكەی بدات و كڕیاری نوێ بەدەست بێنێت.
لەڕۆژگاری ئەمڕوَماندا بەهوَی پێشكەوتنی تەكنەلوَجیاو چاوكراوەیی كەسەكان، هەروەها بەهۆی هەبونی ڕكابەری بەهێز لەنێوان خاوەن كارو بازرگانەكاندا خاوەن كارو هەمیشە لەبەردەم مەترسی لەدەستدانی كڕیارەكانیدایە، لەم ڕوانگەیەوە خاوەنكار پێویستە بەردەوام پلان و بەرنامەی هەبێت بوَمانەوەو پارێزگاری كردن لەكڕیارەكان و بەدەستهێنانی كڕیاری نوێ.

نازانیت چۆن بزنسەکەت بەڕێوە ببەیت.

ناتوانیت کەسانی کارامە دابمەزرێنی.

نازانیت چۆن گەشە بە بزنسەکەت بدەیت و قازانجەکانت هەر بە بچووکی ئەمێننەوە.

قەرزاریت و ناتوانیت قەرزەکەت بدەیتەوە.

ئەبینیت ڕکابەرەکانت لە خۆت شارەزاتر و سەرکەوتووترن، کڕیار ئەڕواتە لای ئەوان و نایەت بۆ لای تۆ.

ئەرێ بەڕاست هۆکاری هەموو ئەمانە چیە؟!

جیم ڕان ئەڵێت(ئەگەر ناتوانیت شتێک بکەیت، ئەوە مانای ئەوەیە شتێک هەیە کە نایزانیت).

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی لە لایەن ئاوات نەسرواللەوە پڕۆژەی بزنس لیدەرمان داڕشتووە.

ئەم دەرفەتە لە دەست خۆت مەدە و هەر ئێستا بڕیاری بەشداریکردن بدە


لێرەدا ئاماژە بەچەند خاڵێك دەكەین كەپێویستە خاوەن كار لەبەرچاویان بگرێت
1-پێویستە خاوەن كار پێش وەختە و لەكاتی گونجاودا پێشبینی پێداویستی و داخوازیەكانی كڕیارەكانی بكات، تەنها لەم ڕێگەیەوە دەتوانێت داهاتووی كارە كە ی دابین بكات و پێشی ڕكابەرەكانی بكە وێت.
دانانی بەهای باڵا بوَ كڕیارەكان، خاوەن كار پێویستە لە ئاستی چاوەڕوانی كڕیارەكانیدا بێت، بەرهە مەكانی كوالێتی باشیان هەبێت و2- خواستی كڕیارەكانی تێر بكات
ـ ئاگاداربونلەگوَڕانكاریەكانی بازاڕ و بەدواداچون بوَ حەزوئاڕاستەكانی كڕیار.3
ڕاستگوَیی لەگەڵً كڕیار، پێویستە كڕیار نەك تەنها بڕواو قەناعەتی بەبەرهەمەكان هەبێت بەڵكو بڕوای تەواوی لا دروست بێت بەوەسف و4- پەیمانەكانی خاوەنكار.
5-گرنگیدان بە تەكنەلوَجیای نوێ و فروَشتن لەڕێی توَڕەكوَمەلاًَیەتیەكانەوە كاڵا و خزمەتگوزاریەكانبەبێ بەرامبەر یان بەنرخێكی ڕەمزی بگاتە دەست كڕیارەكان
6-هاندانی كارمەندان و فروَشیاران ، ڕەفتاری كارمەندان كاریگەری ڕاسته وخوَی هە یە لەسەر كڕیاران ، پێویستە خاوەن كار لەڕێگەی هاندان و پاداشت و مەشقی پیشەییەوە كارامەیی كارمەند و فروَشیارەكان پێش بخات


تەرخان كردنی خەڵاتێك یان پاداشتێك هەر چەندە كەمیش بێت بوَ كڕیارەكان.7
-خزمە تگوزاری پاش فروَشتن ، ئەمە وادەكات كەوا كڕیار متمانەی زیاتری لادروست بێت و مەترسی نەمێنێت.8
ـ گرنگیدان بەلایەنی كوَمەڵایەتی وچالاكی خێرخوازی و بواری ژینگە۰9
ـ ئاگاداركردنەوەی كڕیارەكان لە دواین گوَڕانكاری و بەرهەمی نوێ، ئەمەش وادەكات كڕیار هەست بەگرنگی خوَی بكات. 10
لە پەنای ئەم خاڵانەی سەرەوەدا لایەنێكی دیكە ی گرنگ هەیە كەپێویستە فەراموَش نەكرێت، ئەویش بریتیە لە ڕیكلام وتەرخانكردنی كات و پارەی تەواو بوَئەم لایەنە تا خاوەن كار بتوانێت لەكێبڕكیی ڕكابەرەكاندا سەركەوتوو بێت۰

ڕەچاوكردنی ئەم خاڵانەی سەرەوە دەبێتە هوَی :-
ا-بنیاتنانی بنكەیەكی فراوان لە كڕیارانی وەفادار
ب ـ پارێزگاری كردن لەمانەوەی كڕیارەكان۰
ج ـ زانینی پێداویستی و خواستی كڕیارەكان و بایەخدان بەڕاوبوَچونەكانیان۰
د ـ پاراستنی ناوبانگ ۰

Categories
business

بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان

HUMAN RESOURCES MANAGEMENT

ئاوات نەسروڵا 

هەر دەزگایەك لە بەڕێوەبردندا دابەش دەكرێت بۆ چەند بەشێك كە بەشێوەیەكی گشتی زۆربەی رێكخراو و كۆمپانیا و دامودەزگاكان ئەم بەشانە لە خۆ دەگرن:  دارایی ،بەرهەمهێنان، بازارسازی ، سەرچاوەی مرۆیی . 

لەم سەردەمەدا بەرێوەبردن  گۆرانكاری زۆری بەخۆوە بینیوە، بەتایبەت لە گرنگی دان بە سەرچاوەی مرۆییدا، پێشتر بەشێوەیەكی لاواز لە ژێر ناوی ” خۆیی” دا تاكەكانی نێو دەزگایەك بەرێوەدەبران،بەڵام ئێستاكە بەشێوەیەكی كارا و پێشكەوتوو لە ژێرناوی سەرچاوەی مرۆیی (HR) دا تەواوی كەسەكانی نێو دەزگایەك بەرێوەدەبرێن. بە داخەوە كەرتی گشتی لە هەرێمی كوردستاندا هێشتا لەسەر ئەو سیستمە كۆنە كاردەكات. لەم بابەتەدا دەمانەوێت وێنەیەكی گشتی لە بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی بخەینە ڕوو بە مەبەستی ئاشناكردنی خوێنەر لە واتا و مەبەست و گرنگی ئەم بەشە لە هەر دەزگا و رێكخراو و كۆمپانیایەكدا و بەكورتی باس لە پێناسە، مێژوو، گرنگی، لێهاتوویی و ئەركەكانی HR بكەین

چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەکان بە هێزی ئێن ئێڵ پی؟

پێناسە:

 بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی : ڕێگایەكی ستراتیژیە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو كەسانەی كە لە رێكخراوێكی دیاریكراودا كاردەكەن بە شێوەیەكی كاریگەر و  ئاراستەكردنیان بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان بە مەبەستی هێنانەدی ئامانجەكانی رێكخراوەكە. یەكێكە لە سەرەكیترین بەشەكانی رێكخراوەكە لە تەنیشت: دارایی، بەرهەمهێنان و بازارسازیەوە. بەرپرسیارە لە دامەزراندنی باشترین كەسەكان لە رێكخراوەكەدا لە میانەی پرۆسەكانی  دامەزراندن  هاندان و راهێنان و بەرزكردنەوەی پلەكانیانەوە .

مێژوو:

 زاراوەی بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی دەگەرێتەوە بۆ سەرەتای حەفتاكانی سەدەی پێشوو ( 1970 كان ) بەڵام دیارە ئەركی كەسەكان لە رێكخراوەكاندا بەدیهێنانی ئامانجەكانی رێكخراوەكە بووە و لە ژێر ناونیشانی  ” بەڕێوبردنی خۆیی” دا بەڕێوەبراون. پاشان زیاتر گرنگی تاكەكان لە رێكخراودا دەركەوت و ناوی ” سەرمایەی مرۆیی” لێنرا لە تەنیشت گرنگی سەرمایەی داراییەوە، هەروەك چۆن پارە رۆڵی گەورەی هەیە بۆ بەجێگەیاندنی پرۆژەكانی رێكخراوەكە.

خودی زاراوەی بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی بۆ یەكەمجار لە سەرەتای سەدەی بیست بە كارهاتوە و دواتر لە پاش سالانی 1960 زۆر بە خەستی بەكار دەبرا هەتاوەكو ئێستا كە بۆ هەرەگرنگترین بەشی هەر رێكخراوێك بە كاردێت كە دەبێت بوونی هەبێت،  هیچ رێكخراو و دەزگا و كۆمپانیایەك بە بێ بەرێوەبردنێكی پێشكەوتووی سەرچاوەی مرۆیی ناتوانێت  سەركەوتوو بێت لە بەرامبەر كێبركێكارەكانیەوە.

دامەزراندنی بزنسی خۆت یەکێکە لە هۆکارەکانی هەژار بوونت ئەگەر بە نەزانی و نەشارەزایەوە دەست پێ بکەیت.

سەرچاوەی هەموو شکستەکان، قەرزەکان، بەڕێوەبردنێکی خراپ، پلان و سیستەمێکی وێران، ستافێکی تەمبەڵ و کار دواخەر هەمووی لە نەزانینتەوە سەرهەڵئەدات.

لە کاتی ئێستاماندا بزنس زۆر لەوە ئاڵۆزتر و قورسترە کە بیری لێ ئەکەیتەوە. لەبەر زۆری ڕێژەی ڕکابەرەکان، باردۆخی ئابوری و بازاڕ، گرانی نرخی شتومەک،… هتد.

بۆیە پێویستە هەر لە سەرەتاوە فێربیت کە کە چۆن بزنسەکەت دائەمەزرێنی؟ و بەردەوامی پێ ئەدەیت؟ وە هەروەها چۆنیش ڕێژەی قازانجی بەرز ئەکەیتەوە و گەشە ئەکات؟

بۆ ئەم مەبەستەش ئێمە لە ئاوات ئەکادیمی لە لایەن ئاوات نەسرواللەوە پڕۆژەی بزنس لیدەرمان داڕشتووە.

کە خاوەنی ماستەرە لە بزنسی نێودەوڵەتی، وە هەروەها زیاتر لە ١٠ ساڵ ئەزموون و شارەزای لەو بوارەدا.

ئەم دەرفەتە لە دەست خۆت مەدە و هەر ئێستا بڕیاری بەشداریکردن بدە

گرنگی:

لەم چەند دەیەی دواییەدا، گرنگی سەرچاوەی مرۆیی، وەك بابەتێك سەرنجی توێژەرانی بەلای خۆیدا راكێشا. چونكە كاریگەریەكی ستراتیژی هەیە لەسەر پەرەپێدانی هەر رێكخراوێك و بەخشینی خەسلەتێك كە جیای بكاتەوە لە كێبڕكێكارەكانی، رۆڵی كەسەكان لە رێكخراودا بریتیە لە ئەنجامدانی كاری دروست لە كاتی دروست دا بۆ ئەوەی كۆمپانیاكەیان بەهێزتر بێت لە رێی جیاكەرەوەی كێبڕكێكاریەوە competitive advantage.

مەبەست لە بوونی كۆمەڵێك كەس كە پێكەوە كاردەكەن لە رێكخراوێكدا، بنیادنانی پرۆژەیەكە لە سەرەتاوە تاوەكو كۆتایی و بەدەستهێنانی كۆتا ئەنجام، بۆ ئەم مەبەستەیە كە  پشت دەبەسترێت بە سەرمایە، جاران كە دەگوترا سەرمایە مەبەشت پێی لایەنی دارایی بوو واتە پارە بەلام دواتر بۆ هێزی كاریش زاراوەی سەرمایەی مرۆیی بەكارهات . رۆڵی سەرمایەی مرۆییش ئەنجامدانی كاری دروست و بەجێیە لە كاتی دروست و بەجێدا تاوەكو ڕێكخراوەكە (كۆمپانیاكە) بەهێزتر بكەن لە چاو كێبڕكێكارەكاندا.مەبەست لە سەرمایەی مرۆیی لە هەر دەزگا و كۆمپانیایەكدا بوونی توانست و لێهاتوویی و رێژەی هاندانی كارمەندە كە دەبنە سەرچاوەی جیاكەرەوەی كێبڕكێكاری competitive advantage.

سەركەوتنی رێكخراو پەیوەستە بە بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆییەوە بۆ دەستەبەركردنی جیاكەرەوەی كێبڕكێكاری لە چاو رێكرخراوەكانی تردا. ئەم هێزی سەركەوتنە لە بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆییەوە سەرچاوە دەگرێت كە بتوانێت كارمەند و هێزی كاری بەتواناتر ئاراستەبكات بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی رێكخراوەكە.

بەڕێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی وەك بەشێك لە هەر رێكخراوێكدا

HRM AS AN ORGANIZATION’S DEPARTMENT

رێكخراو و دەزگاكان سەرچاوەكان بەرێوەدەبەن  لە پێناوی بەدەستهێنانی ئەنجامی خوازراودا  لە میانەی پەیكەری  رێكخراوەوە. ئەمڕۆ یەكێك لە هەرە دیارترین بەشەكانی ئەو پەیكەرە بریتیە لە سەرچاوە مرۆییەكان كە كاریگەریەكی ئاشكرای هەیە لە سەر تەواوی بەشەكانی تر. باوترین پەیكەری رێكخراویش وەك لە سەرەتاوە ئاماژەمان پێكرد، پێكهاتوە لە : دارایی، بازارسازی ، بەرهەم و سەرچاوەی مرۆیی. 

بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی وەك پیشە

HRM AS A CAREER

هەندێ لە كاری بەرێوەبەران بریتیە لە بەرێوەبردنی مرۆڤەكان بە شێوەیەكی پیشەگەریانە(پرۆفێشناڵ)، لەبەرئەوە ئەتوانین بڵێن كە بەریوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی پیشەیە. لە بەشی بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی(HR)دا بەرێوەبەرێك هەیە سەرەرای بوونی چەند پسپۆرێك لە هەمان بەشدا.

لێهاتووییەكانی بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی

HRM SKILLS

لێهاتووییەكانی بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی، بریتین لە كۆمەلە توانستێك، كە بەرێوەبەر پێویستی پێیان هەیە،لە رێكخستنی هەموو ئەو كەسانەی كە لە رێكخراودا كاردەكەن، بە شێوەیەكی ستراتیژی و قایلكردنیان یان زۆرلێكردنیان بۆ ئەنجامدانی كارەكانیان، بە مەبەستی هێنانەدی ئامانجی رێكخراو.

بەگوێرەی لوسیەر و هێندن (1917) : ” لێهاتوویەكانی بەڕێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان كۆمەڵێك لێهاتوویین كە بریتین لە لێهاتوویی تەكنیكی، پەیوەندی مرۆیی، توانستی واتایی و دیزاین و لێهاتوویی كار. هەروەها بەگوێرەی توێژەران سەن، لیو و چن (2018) : “لێهاتوویی لە بواری پەیوەندی بە یەكەمین توانستی بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی دادەنرێت.” پەیوەندی لەگەل كەسانی دی بە توانستی نەرم دادەنرێت soft skill ، ئاسان نیە كەسێك تیایدا ببێتە پسپۆرێكی كرداری . ئەمەش بریتیە لە توانستێكی مرۆیی بە مانای كاركردنی باش و هاریكاری لەگەل كەسانی دی بۆ بەجێ گەیاندنی كارەكان لەمیانەی تیمێكەوە. بە گوێرەی كینیكی و ویلیام (2018) “توانستی نەرمیش كە پێویستە بۆ بەرێوەبەران بریتیە لە توانای هاندان و بەشینەوەی متمانە لە پەیوەندیدا”.

كەواتە كاریگەرترین توانست و لێهاتوویی، كە زۆر پێویستە بۆ بەرێوەبەری سەرچاوە مرۆییەكان، بریتیە لە توانای هەڵسوكەوتكردن و دروستكردنی پەیوەندی سەركەتوو لەگەل كەسەكان، بە مەبەستی قایلكردن و هاندانیان بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان لە نێو تیمدا بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكان.

ئەركی بەرێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان

HRM FUNCTIONS

بەرێوەبردنی سەرچاوەمرۆییەكان كۆمەڵێك ئەركی هەیە لەوانەش پلاندانان (پلانی هێزی كار)، ستافدانان، ڕاهێنان، هاندان و قەرەبووكردنەوە و پاداشت و خەڵات، پارێزگاری ، جێبەجێكردن و هەڵسەنگاندن. ئەركەكانی بەرێوەبردنی HR هاوكاریكردنی رێكخراوەكەیە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانی و دروستكردنی كاریگەریەكی ئەرێنیە لەسەر كارمەندەكان بۆ ئەوەی هەست بە رەزامەندی بكەن لە كارەكانیاندا.بەگوێرەی توێژینەوەكان هییچ ستانداردێك نیە بۆ دیاری كردنی  ئەركەكانی بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆییەكان. شارەزایان لیستی جیاجیایان هەیە لە دیاری كردنیاندا. كریتەر (2009) دەڵێت:  “بەرێوەبردنی سەرچاوەی مرۆیی  هەشت ئەركی هەیە كە بریتین لە:  پلاندانان، بریاردان، رێكخستن، ستافدانان، پەیوەندی، هاندان، سەركردایەتی و كۆنترۆڵكردن.

بە گوێرەی دیسێنزۆ و رۆبنز (2010):  بەرێوەبردنی سەرچاوەی  مرۆیی، چوار ئەركی سەرەكی هەیە كە گرنگی ئەم ئەركانە بەكارهێنانی سەرمایەی مرۆییە بۆ باشكردنی ستراتیژی رێكخراو: 

بەریوەبردنی ستراتیژیی سەرچاوە مرۆییەكان، پرۆسەیەكە كۆمەڵێك ئەرك دیاری دەكات بۆ بەرێوەبەری HR ، كە بەبێ ئەو ئەركانە بەرێوەبردنەكە سەركەوتوو نابێت. پلانی هێزی كار یان پلانی HR پرۆسەیەكە كە تێیدا پێداویستیەكانی ئایندەی رێكخراو بۆ هێزی كار پێشبینی دەكرێن. ستراتیژی رێكخراو لە سەرچاوەی مرۆییدا بریتیەلە دۆزینەوەی باشترین كەسی لێهاتوو بۆ ئەوەی دایبمەزرێنێت، جا ئیتر ئەم كەسە چۆن بدۆزرێتەوە و سەرنجی ڕابكێشرێت بۆ ئەوەی بێت لە رێكخراوەكە خۆی دابمەزرێنێت و پاش دامەزراندنی راهێنانی پێ بكرێت و پەرەبەتواناكانی بدرێت و هانبدرێت تاوەكو بە باشی كارەكانی ئەنجام بدات.

ستراتیژی رێكخراو هەنگاو بەهەنگاو لە شیكاركردنەوە دەست پێدەكات بۆ خەڵاتكردن بەم شێوەیەی خوارەوە:

یەكەم : ستافدانان – دامەزراندنی خەلك First: hiring people – staffing ،

هەر رێكخراوێك پێكهاتوە لە كۆمەڵێك خەلك كە پێكەوە كاردەكەن. هەندێك رێكخراو گەورەن و سەدان كەس كاری تێیدا دەكەن و هەندێ رێكخراویش لە چەند كەسێك تێناپەڕێت. كۆكردنەوەی خەلكی جیاواز لە تیمێكدا كێشمەكێشێكی كاریگێریە چونكە رەفتاركردن لە گەڵ خەلكی جۆراوجۆر ئاسان نیە. بەڵام بوونی كەسایەتی جۆراوجۆر لە تیمێكدا، دەبێتە هۆی بنیاتنانی تیمێكی سەركەوتوو، چونكە ئەو كەسە جیاوازانە هەڵگری توانستی جۆراوجۆرن. ستافدانان پێكهاتوە لە تەكنیكەكانی دامەزراندن و هەڵبژاردن  كە بریتیە لە دیاریكردن و ڕاكێشانی كاندیدی كارامە بۆ كاركردن. رێكخراو بەرێوەبەری سەرچاوەی مرۆیی دیاری دەكات، بۆ بەرێوەبردنی كارمەندان.  سەرەتای سەركەوتنی هەررێكخراوێك، دەگەرێتەوە بۆ ستافدانان. كاتێك كە بەرێوەبەری سەرچاوەمرۆییەكان، كەسی بە توانا و شایستە رادەكێشێت بۆ دامەزراندن و دیاریكردنی بە گوێرەی پێویستی رێكخراوەكە.

دامەزراندن

RECRUITING:

بە مەبەستی  بنیادنانی ستاف، رێكخراوەكە  لە پاش شیكارێكی ورد، سیاسەتێكی تایبەت دەگرێتەبەر بۆئەوەی  لە دامەزراندندا هەلی زۆری هەبێت لە هەڵبژاردنی كارمەندی نوێدا، واتە رێگایەك بگرێتە بەر تاوەكو زۆرترین  كەسی گونجاو ئامادەبن خۆیان دابمەزرێنن چونكە ئەوكات رێكخراوەكە هەلی باشتری هەیە بۆ دامەزراندی باشترین كاندید لە چاو كێبڕكێكارەكانیدا. شیكار و دامەزراندی باشترین كارمەند، هەلی ئایندەیەكی سەركەوتوو بۆ رێكخراو دێنێتە ئاراوە، بەبێ تێچوونی زیادە لە راهێنان و پەرەپێداندانی كارمەنددا. هەربۆیە پێویستە  رێكخراوەكە لە كاتی دامەزراندندا بزانێت، چ كەسێك و بە چ توانستێكەوە پێداویستی ئایندەی رێكخراوەكە پڕدەكاتەوە، ئەوا لە ئایندەدا پێویستی بەوە نابێت تێچوونی راهێنان و پەرەپێدانی ئەو كارمەندە لە ئەستۆ بگرێت. كریتەر (2009) دەڵێت: “دوا ئامانجی دامەزراندن دروستكردنی حەوزێكی پڕلە كەسی كارامەیە لەو كەسانەی خۆیان كاندید دەكەن، بۆ كارێكی نوێ یان هەركارێك كە ئیستا بوونی هەیە، تاوەكو لێیانەوە باشترینەكان هەڵبژێررێن.” رێكخراوەكان هەمیشە هەوڵ دەدەن رێگای جۆراوجۆر بگرنەبەر بۆ دامەزراندنی كەسی باشتر بۆ ئەم مەبەستەش رێگای جۆراو جۆر دەگرنەبەر تاوەكو زۆرترین بژاردەیان هەبێت وەك بڵاوكردنەوەی ئاگاداری لە خودی ژینگەی رێكخراوەكە تاوەكو كارمەندەكان كەسی نوێ پێشنیار بكەن، یان لە زانكۆكانەوە كاندیدی زیاتر بەدەستبهێنن، یان ریكلامكردن لە رۆژنامە و لە ئینتەرنێتدا یان وەرگرتنی هاوكاری لە لایەن نوسینگەی تایبەتی كارەوە.

هەڵبژاردن SELECTING 

هەڵبژاردنی كاندید لە پاش چاوپێكەوتن لەگەل بەرێوەبەری HR و بەرێوەبەری هێڵ دێت. هەندێ خەسڵەت زۆر گرنگن بكرێنە پێور بۆ وەرگتنی كارمەندی نوێ لەوانەش توانای كشان و توانای كاركردنی كەسەكە لە تیمدا. 

  دووەم: ئامادەسازی –  راهێنان و پەرەپێدانSecond: preparing – training and development 

راهێنان و پەرەپێدان  TRAINING AND DEVELOPMENT

ڕاهێنان بەكەڵكترین رێگای ئامادەسازی كارمەندە، بۆ ئەوەی ئەركی خۆی پیشەییانە (پرۆفێشناڵانە) ئەنجام بدات، لە رێگای پرۆگرامی ڕاهێنانەوە. ڕاهێنانیش پرۆسەیەكە بۆ گواستنەوەی مەعریفە و پەرەپێدانی توانا و گۆرینی رەفتار  لە ڕاهێنەرەوە بۆ ڕاهێنراوەكان. ئەم پرۆسەیە لە هەڵسەنگاندنی پێداویستی و پلان و پرۆگرامەوە دەست پێ دەكات. كار پێویستی بە كارمەند هەیە تاوەكو ئەركێكی دیاری كراو بە ئەنجام بگەیەنێت، بە گوێرەی بەرپرسیاریەتیەكەی لە نێو رێكخراودا. 

بەرپرسیاریەتی بەرێوەبەری HR ئەوەیە گرنگی بدات بە كارمەندەكانی تاوەكو كارەكانیان بە شێوەیەكی چوست و چالاكانە و   effectively     لێهاتوانە efficiently بە ئەنجام بگەیەنن.

سێهەم: هاندان Third: stimulating them – motivation 

سوود و  پاداشت  و قەرەبووكردنەوە و خەڵاتكردن COMPENSATION AND BENEFITS

رێكخراوەكان  پاداشت  و قەرەبووكردنەوە و خەڵاتكردن دەدەنە كارمەندەكان، بە مەبەستی هاندانیان تاوەكو بە باشترین شێوە كارەكانیان ئەنجام بدەن و بەردەوامبن. بەرێوەبەری HR پێویستە شارەزای یاساكانی پاداشت و موچەبێت و ئەوپەڕی هەوڵی خۆی بدات كە پاداشت و موچە بە شێوەیەكی لێهاتوانە بە كاربهێنێت تاوەكو هیچ سەرچاوەیەكی رێكخراوەكە بە زایە نەدات و سەرچاوەی مرۆییش بەكاربهێنێت بۆ بەجێگەیاندنی ئەركەكانیان بەباشترین شێوە. بەرێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان بە تایبەت  پاداشت و موچە بەكاردێنێت بۆ مانەوەی  كارمەندی كارامە و لێهاتوو لە رێكخراوەكەدا.

چوارەم : پاراستنیان – پارێزگاری Fourth: keeping them – maintenance .

پەیوەندی كارمەندان EMPLOYEE RELATIONS

پەیوەندی كارمەندان بریتیە لە پەیوەندی نیوان كارمەندەكان لەگەل ئەوانی تردا لە رێكخراوەكەدا وەك هاوكارەكان، سەرپەرشتیاران و نیوان بەرێوەبەرەكان 

پەیوەندی كارمەندان یەكێكە لە ئەركەكانی بەریوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان و یەكیكە لە هۆكارەكانی گەیاندنی كارمەند بە رەزامەندی لە كارەكەیدا چونكە پەیوەندی كارمەند لە كەل ئەوانی تردا لە رێكخراودا جۆری هەست و سۆز و هەڵچوونی كارمەندەكە پیشان دەدات ئەگەر كارمەندێك لە بەرێوەبەرەكەیەوە یان لە كارمەندەكانی دەوروبەریەوە پەیامێكی ئەرێنی پێبگات ئەوكات هەستێكی باشتری بۆ دروست دەبێت بۆ بەئەنجام گەیاندنی 

ئەركەكان 

لیكۆلینەوەكان ئەوە پیشان دەدەن كە پەیوەندی تەندروست لە نێوان كارمەنداندا دەبێتەهۆی هاندانی بەردەوامی كارمەندان و زیادكردنی ورە و  باوەربەخۆبوون .

پەیوەندی كاریگەر هاوكاری كارمەند دەكات كە ئەركەكانی بە گوێرەی پێناسی كار  لە كارەكەیدا ئەنجام بدات. ئەوەش ئەركی HRە كە ژینگەی گونجاو بۆ كارمەند برەخسێنێت بۆ ئەو مەبەستە.

بەرێوەبەری HR پێویستی بە پەرەپێدانی توانای سەركردایەتی هەیە، بە تایبەت لێهاتووییەكانی بواری پەیوەندی و هەروەها پێویستی بە زانیاری و مەعریفەی باشتر هەیە سەبارەت بەو یاسایانەی كە پەیوەندی كارمەندان دیاری دەكات. رەزامەندی كار پەیوەستەبە  پەیوەندی كارمەندان  و بەشێكیشە لێی.

پەیوەندی پیشەیی و كار

LABOR AND INDUSTRIAL RELATIONS

بەرێوەبردنی سەرچاوە مرۆییەكان بەرپرسە لە هەمبەر پەیوەندی كار و رێكخستنی بە گوێرەی ئەو  یاسا و رێسایانەوە كە پەیوەستن بە رێكخراوەكەوە. پسپۆری بواری پەیوەندی پیشە و كار بەرپرسە لە پەیوەندی كار و پەیوەندی سازكردن لەگەل هەموو ئەو كەسانەی كە لە رێكخراوەكەدا كاردەكەن و جێبەجێكردنی یاساكانیش دەگرێتەخۆ.

سەلامەتی و ئاسایش  SAFETY AND SECURITY 

پاراستنی كارمەند لە هەر ئەگەرێك كە سەلامەتی دەخاتە مەترسیەوە ئەركێكی بەرێوەبردنی HRە. بە شێوەیەكی گشتی بەرێوەبەر بەرپرسە لە سەرچاوەكانی رێكخراوەكە هەوڵدان بۆ پاراستنیان بە شێوەیەكی شێلگیرانە بە تایبەت سەرچاوەی مرۆیی چونكە گرنگترین و بەنرخترین سەرچاوەی ناو رێكخراو كەسەكانن كە لە رێكخراوەكەدان.

بەرێوەبردنی سەردەمیانەی سەرچاوەی مرۆیی 

MODERN HUMAN RESOURCE MANAGEMENT 

بەرێوەبەری لێهاتووی سەردەم سەركەوتنی خۆی لە سەركەوتنی ئەو رێكخراوو دەزگایەدا دەبینێتەوە كە كاری تێدا دەكات، هەربۆیە پێویستە بە تێڕوانینێكی نوێوە لە كارەكەی بڕوانێت. لە ئێستادا بەرێوەبەری سەرچاوەی مرۆیی چالاك و لێهاتوو ئەو كەسەنیە كە لە پشتی مێزەكەیەوە دانیشتوە و پیشەكەی خۆی لە واژۆكردن و فەرمانكردندا دەبینێتەوە  بەڵكو ئەو كەسەیە دڵسۆزانە بەسەر كارمەندەكاندا دەگەرێت و بە دروستكردنی پەیوەندیەكی سەركەوتوو كاریگەر رۆڵی گەورە دەبینێت لە ئاراستەكردن و هاندانی كارمەندەكان. بۆ ئەمەش بەرێوەبەری سەردەمیانەی HR پێویستی بە خوێندنەوەی بەردەوام هەیە لە بواری كارگێڕی و بەرێوەبردن و دەرونزانی و هتد. هەروەها پێویستی بەوەیە بەشداری خولی جۆراوجۆر بكات لە بواری بەرێوەبردن و كارگێری و هەروەها  چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەل كەسێتی جیاواز و دروستكردنی پەیوەندی كاریگەر. بەرێوەبەری سەردەمیانە رۆڵی پەیوەندی و زانیاری و بەرێوەبردنی ئەلیكترۆنی دەزانێت و لەو بارەوە كارامەییەكانی پەرەپێدەدات.

سەرچاوەكان 

Madanat, H, G.& Khasawneh, S, A. (2018). Level of effectiveness of human resource management practices and its impact on employees’ satisfaction in the banking sector of Jordan. Journal of Organizational Culture, Communications and Conflict Volume 22, Issue 1, 2018 1 1939-4691-22-1-115 

DeCenzo,A.&Robbins,S.(2010).Fundamentals of human resource management.USA.John Wiley&sons.

Kinicki, A. & Williams, B, K.(2018). Management, A practical introduction. New York. McGrow-Hill

Lussier, R., & Hendon, J. (2017). Fundamentals of human resource management: Functions, applications, skill development. California. SAGA publication.

Sun, H. Liu, J. Chen, H.(2018) Communication in Human Resource Management. School of Business Administration, Zhangjiakou University of Finance and Economics, Hebei, China. retrieved from: https://systems.enpress-publisher.com/index.php/HRMS/article/view/316.

Kreiter, R. (2009). Management. Boston. Houghton Miffin Harcourt publishing company.

Lewis, P,S. Goodman,S,H. Fndt,P,M. & Michlitsch, J,F.(2007) Management challenges for tomorrow’s leaders.THOMSON SOUTH-WESTERN.

Armstrong, M.(2006). A handbook of human resource management practice. London &Philadelphia . KOGAN PAGE.

Kacerova , M. (2009) .Concept of human resource management in DSG international SSC, S.R.O. BRNO university of technology Faculty of business and management institute of economics. Master’s thesis

Juneja, P. (2015). www.managementstudyguid.com/what-is-employee-relation.htm

Categories
business

پەیوەندی لە بەڕێوەبردندا COMMUNICATION IN MANAGEMENT

پەیوەندی لە بەڕێوەبردندا

COMMUNICATION IN MANAGEMENT

نوسینی: ئاوات نصرالله  

ماستەر لە كارگێڕی نێودەوڵەتی

بەكالۆریۆس لە كارگێڕی 


پەیوەندی لە ژیانی مرۆڤدا لە هەموو شوێنێك گرنگە و جێی بایەخە. بوونی پەیوەندییەكی باش، مرۆڤ پاڵپێوەدەنێت بۆ ژیانێكی باشتر و كاریگەری تەواوی دەبێت لە هەموو كار و چالاكیەكانیدا. هەربەوهۆیەوە دەبێت سایكۆلۆژیای پەیوەندی ، لە بەرچاو بگیرێت. بەتایبەت لەبەرئەوەی كە پەیوەندی نێوان كەسەكان پەیوەندیەكی كاریگەرە و مرۆڤەكانیش لە رێی كەسایەتی، رەفتار، خوو، لێهاتوویی و ئەزمونەوە، بە قایلكردن یان چەواشەكردن ،كاردەكەنە سەر یەكتر.
سازكردنی پەیوەندی و ئەنجامی پەیوەندیەكانمان، رەنگدانەوەی بیرو ئەندێشەو خواست و نیەت و جۆری كەسایەتیمانن. لە پەیوەندیدا ئاستی مەعریفی و توانا و لێهاتوویەكانمان ڕۆڵی تەواو دەگێڕن. شێوازی پەیوەندیمان ئەنجامی كارەكانمان ئاراستە دەكەن.
كەسی واهەیە لەسەر بنەمای بردنەوە – دۆڕاندن win-lose كار دەكات و تەنها مەبەستی ئەوەیە چی دەوێت بۆ خۆی بیپچڕێنێت، ئەگەر چی بە زیانی كەسی تر بێت. كەسمان حەزناكەین لەگەڵ ئەم جۆرە كەسانەدا ڕەفتار بكەین و ئەگەر ناچاریش ببین بەردەوامی نابێت.
كەسی واهەیە لەسەر بنەمای دۆڕاندن-بردنەوە lose-win كاردەكات و دواتر هەمیشە سكاڵای لەدەستمان دەبێت و زۆرجار ناتوانین قایلی بكەین كە خراپ بوونی ئەنجامەكە، خراپی ئێمە نیە، بەڵكو لاوازی خۆیەتی لە پەیوەندیدا.
كەسی وامان هەیە لە دوو جۆرەكەی سەرەوە خراپترە، بە جۆرێك پەیوەندی هەیە كە بە زیانی خۆی و بە زیانی كەسی بەرامبەریشیەتی واتە دۆڕاندن – دۆڕاندن lose-lose ئەم كەسانە بۆ خۆیان و بۆ هەر كەسێك كە پەیوەندی لەگەڵ ساز دەكەن دەبنە مایەی زەرەر و زیان. بەڵام هاوكات بواری پەیوەندی هەم هونەرە و هەم زانستە ئێمە دەتوانین فێرببین و ڕاهێنان بكەین و ئەزموون وەربگرین و لەم بوارەدا بە شێوەیەكی كاریگەر ڕۆڵ ببینین كە ئەمە پێی دەوترێت پەیوەندی بردنەوە-بردنەوە win-win communication. ئەمە ئەو جۆری پەیوەندیەیە كە بەڕێوەبەران لە هەر كەسێكی تر زیاتر پێویستیان پێەتی لە نێو ڕێكخراو و دام ودەزگا جۆراو جۆرەكاندا.

بۆ چارەسەری شەرم و ترس وە بۆ ئەوەی هەمیشە خۆت بەخەتابار پیشن نەدەیت و نەلێیت داوای لێبوردن دەکەم وە نەمانی ترس و قەلەقی و زۆر شتی دی دەتوانی بەژداربیت لە کۆرسی پەیوەندی کاریگەر بۆ زانیاری زیاتر سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکە


توێژەران سەن، لیو و چن (1918) دەڵێن : ئەمڕۆ پەیوەندی ڕۆڵێكی زۆر گاریگەری هەیە بە تایبەت لە چالاكیە جۆراوجۆرە ئابوریەكاندا. پەیوەند هەم زانستە و هەم هونەر. Sun, H. Liu, J. Chen, H.(2018)(p. 4 )لەبەر ئەوە ئێستا زیاتر جێگای بایەخە لە چاو ڕابردوودا.
www.managementstudyguide.com
لەم بابەتەدا هەوڵ دەدەین بە كورتی ئاماژە بە جۆرەسەرەكیەكانی پەیوەندی بكەین كە لە تێكستەكانی بەڕێوەبردندا باسكراون

ی دەكەیتە سەر كەسانی تر. Hill, C. & McShane, S. (2008). (p.19)

پەیوەندی چیە؟

ڕۆڵی گرنگی پەیوەندی لە بەڕێوەبردندا

جۆرەكانی پەیوەندی

پۆلێنی جۆرەکانی پەیوەندی

بەربەستەكانی بەردەم پەیوەندی


سەرچاوەكان:
http://www.workplace-communication.com/four-types-communication.html 13.07.2019
https://www.managementstudyguide.com/managerial-communication.htm 13.07.2019
Kinicki, A. & Williams, B, K.(2018). Management, A practical introduction. New York. McGrow-Hill
Kinicki, A. & Williams, B, K.(2018). Management, A practical introduction. New York. McGrow-Hill
O’Rourke,J.S.(2013). Communication management :A case-analysis approach. New Jersey. Printice Hall.
Popescu, M. (2012). Psychology of Communication–Between Myth and Reality. International Journal of Academic Research in Accounting, Finance and Management Sciences, 2(Special 1), 321-325.
Stevens, M, J. & Campion, M, A. (1994). The Knowledge, Skill, and Ability Requirements for Teamwork: implications for Human Resource Management. Journal of Management 1994, Vol. 20, No. 2, 503-530
Sun, H. Liu, J. Chen, H.(2018) Communication in Human Resource Management. School of Business Administration, Zhangjiakou University of Finance and Economics, Hebei, China. retrieved from: https://systems.enpress-publisher.com/index.php/HRMS/article/view/316.

Categories
business

ڤیدیۆی ژێرنوس / یــاســای سێ کــارتۆنەکە چی یە ؟

چۆن ئاسانتر قەناعەت بە کڕیارەکانمان بکەین؟

  • چۆن ئاسانتر قەناعەت بە کڕیارەکانمان بکەین؟