Categories
general

زیرەکی و لێهاتوویی

زیرەکی و لێهاتوویی

  • دەکرێت ئێمە مێشکمان پرۆگرام بکەین ئەوپەڕی توانای خۆمان بەکاربهێنین؟
  • ئایا دەکریت توانای زیرەکیمان زیاد بکەین؟
  • ئایا دەکرێت تەرکیزێکی باشترمان هەبێت؟
  • ئایا دەکرێت ئێمە ڕۆژانێک خەڵک بە تەمەڵ ناوزەندی کردوین بەڵام دەکرێت ڕۆژێک زانا بین؟

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

Categories
memory new

چالاک کردنی مێشک

چالاک کردنی مێشک

چۆنییەتی چالاکترکردنی مێشک و بەهێزکردنی یادگە

باشترکردنی تەندروستی بەتایبەتی لایەنی جەستەییی کۆمەڵێک ڕێکار و ڕێگای هەیە، هەرکەس ئەو ڕێکارانە بگرێتە بەر دەبێتە خاوەن جەستەیەکی بەهێز و تەندروست. بۆ نمونە یاری ئاسن، ماسولکەکان گەورە دەکات و لەشت بەهێز دەبێت. ئەگەر بەردەوام ڕاهێنان ئەنجام بدەیت، لەکاتی پیربونیش جەستەیەکی تەندروستت دەبێت.

هەر بەم شێوازەش کە جەستە بە ڕاهێنان بەهێز دەبێت، بەهەمان شێوەش مێشک دەتوانێ لە ڕێگەی ڕاهێنانەوە بەهێزتر و باشتر ببێت.

هەرچەند ئەم بەراوردە ڕاست و سەلمێندراوە، بەڵام زۆربەی ئامۆژگارییەکان کەلەم ڕۆژەدا دەیخوێنیتەوە پێچەوانەکەی پێشنیار دەکەن، بۆ نمونە دەڵێن دڵەڕاوکێ کەم بکەرەوە، مێشکت هیلاک مەکە، مێشکت دوور بخەرەوە لە کاری قورس.
ئەمانە ئامۆژگاری زۆر باشن، دڵەڕاوکێ شتێکی باش نییە، بەڵام ئەمە هەموو چیرۆکەکە نیە.

توێژینەوەیەک لە زانکۆی لێیپزینگ لەماوەی هەشت ساڵدا ئەنجامدرا، دەریخست کە زۆرکردن لە مێشکت بۆئەوەی کار لەسەر شتە قورسەکان بکات و کاری جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت، وە بە ئاگاییەوە ئەنجامیان بدەیت، ڕێک وەک بەرزکردنەوەی قورساییە بۆ مێشک.

توێژینەوەکە لەسەر هەزارەها ژن و پیاو ئەنجامدرا و هەموویان هەمان چالاکی مێشکیان ئەنجامدا، بەبێ جیاوازی نەتەوە و ڕەنگ و زمان و بارودۆخی کۆمەڵایەتی و ئابوریی، ئەوانەی ڕۆژانە ڕاهێنانیان بە مێشکیان دەکرد مێشکیان زیاتر بەرەو پێش دەچوو.

چۆن بەکارەکانی ڕۆژانەم مێشکم بەهێز بکەم؟

ئەگەر تا ئێستا نەتزانیوە چۆن لەمیانەی ئەنجامدانی کاری ڕۆژانەتدا مێشکت بەهێز بکەیت، وەڵامەکەی ئاسانە وەک چۆن ڕاهێنان بە لەشت دەکەیت بەهەمان شێوە دەتوانی بۆ مێشکیشت بیکەیت .

بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە ڕۆژانە پلانێکت بۆڕاهێنانکردن هەبێت، بە شێوەیەکی ڕێکوپێک کاری لەسەر بکەیت تا دەبێتە خوو، بۆئەوەی لەهەموو لایەنەکانی ژیانت جێبەجێی بکەیت.

ئەمانەی خوارەوە چەند ڕێگایەکن بۆ ئەوەی ڕاهێنانەکان لە ژیانی ڕۆژانەدا جێبەجێ بکەیت:

لەسەر کار، سەرەتا ئیشە قورسەکان بکە، هەموو وزەی بەیانیانت لە ئیشە ڕۆتینی و ئاسانەکاندا بەسەر مەبە، لەبری ئەمەدا کارە قورس و مێشک ماندووکەرەکان تەواو بکە.

لە ماڵەوە دامەنیشە هەموو ڕۆژەکە تەماشای تەلەفزیۆن بکەیت، لەبری ئەوە هەوڵبدە کارێک بکەیت کە زیاتر مێشکتی تیا بەکار بهێنیت، بۆ نمونە یاری پازڵ بکە، شەترەنج بکە یان پلانی ڕێکخستنی ناوماڵەکەت دابنێ ئەمانە مێشکت بەتەندروستی دەهێڵنەوە.

لە پەیوەندییەکاندا ترست نەبێت لە مشتومڕکردن لەبارەی بابەتێکی قورس لەگەڵ هاوڕێکانت. باسکردنی ئەو بابەتانە مێشکت بەرەوپێشەوە دەبات و لەوانەیە پەیوەندییەکانیشت باشتربکات باس لە بیرۆکە گەورەکان و چۆنییەتی بەدیهێنانیان بکە .

ئاگاداری ڕێژەی دڵەڕاوکێ بە، بەڵام هەرگیز لە چاڵێنجە گەورەکان مەترسە،چونکە زانست سەلماندویەتی هەتا زیاتر ئەنجامیان بدەیت زیاتر چێژیان لێ دەبینی.

ئایا دەکرێت هەر یەک لەئێمە بگەین بەو ئاستەی کە دەمانەوێت ؟

هیچ شتێک مەحاڵ نییە لە خولی چالاککردنەوەی مێشک و بەهێزکردنی یادگە. ئێمە گەیشتوین بەو ڕاستییەی کە مرۆڤ هێندە بەتوانایە دەتوانێت هەر زانیارییەک دەیبیستێت لەبەری بکات، .

ئەوەی کە پێشتر بە مەحاڵ دانراوە، ئێستا ڕاستییە و ئێمە پێی گەیشتووین.

ئاوات ئەکادیمی تەنها بەرەوپێشچوونێکی کەمی مێشکت بۆ دەستەبەرناکات، گەرەنتی گۆڕانکارییەکی تەواوی توانا زەینییەکانت دەکات.
دەتوانیت هەموو جۆرە زانیارییەک بەبێ هیچ جۆرە سنوورێک بەیادبسپیریت. گرنگ نییە ئەو زانیارییەی کە لەبەری دەکەیت چییە، قورئان، کتێب، وشەی زمانێک، کتێبە پزیشکییەکان، یاسای بیرکاری یان وێنە و هێما. دەتوانیت تەکنیکەکانی یادگە بۆ لەبەرکردنی هەمووشتێک بەکار بهێنیت.

لە پرۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک چی دەخوێنرێت ؟

١. لەبەرکردنی بینینی .
یەکێک لە شێوازەکانی لەبەرکردن کە تەنها لە ڕێگەی بینینەوە بەبێ خوێندنەوە بەدەنگ یان وتنەوەی ئەو بابەتەی کە دەمانەوێت بەیادی بسپێرین زانیارییەکان لەبەر دەکەین .
لەبەرکردنی بینینی دابەش دەبێت بۆ ١٠ ئاست و پێشکەوتووترین ئاست لەبەرکردنی یەک پەڕەیە لە ٣ خولەکدا .

٢. لەبەرکردنی بیستنی
یەکێکە لە شێوازەکانی لەبەرکردن کە تەنها لە ڕێگەی بیستنەوە بەبێ بینین و خوێندنەوە تەنها بە گوێ گرتن لەبەر دەکەین. یارمەتی دەرێکی زۆر باشمانە بۆ ئەوەی بتوانین ئەوەی دەیبیستین لەبەری بکەین .

٣. خێراخوێندنەوە بەدەنگەوە .
لەم تەکنیکەدا بەژداربوو بەشێوەیەکی خێرا هەوڵی خوێندنەوەی بابەتەکان دەدات بەخێرایی. ئەمەش یارمەتی زۆر باشی گوێیەکان دەدات بۆ ئەوی شیتەڵی وشەکان بکات لەکاتی بیستن وە یارمەتی قسەکردن و شێوازی بەهێزی تۆنی دەنگ دەدات

٤. خێرا بیستن
لەم تەکنیکەدا کار لەسەر ئەوە دەکرێت بەژداربوو بتوانێت بە چەند هێندە خێراتر گوێ بگرێت لە دەنگەکان و لێیان تێبگات و بیانناسێتەوە .
بۆ نموونە: ڤیدیۆیەک بە خێرای گوێ لێبگریت و لێیشی تێبگەیت.

٥. خێرا بینین
یەکێک لەباشترین تەکنیکەکان کە یارمەتی بەشداربوو دەدات لە بینینی یەک وشەوەپێش بکەوێت بۆ بینینی نیو پەڕە یان پەڕەیەک بە تەنها بەیەک بینین و سەیرکردن

٦. ڕاهێنانەکانی فراوانکردن و خێرا کردنی چاو
لەم ڕاهێنانانەدا چەند تەکنیک و ڕاهێنانێک دەدرێت بە بەژداربوو کەیارمەتی فراوانکردنی ئاستی بینین و خێراکردنەوەی جووڵەی چاوی دەدات وە یارمەتی زۆر باشی بەهێز کردنی ماسوولکەکانی چاو دەدات.

٧. تەکنیکەکانی یادگە .
لەم خولەدا هەموو تەکنیکە جیهانییە کۆن و تازەکان بەکار دەهێنرێت و دەخوێنرێت بۆ ئەوی بتوانین هەموو ئەو زانیارییانەی کە لەبەری دەکەین و دەمانەوێت، بەشێوەیەکی زۆر ئاسان بەیادگەمانی بسپێرین وە هەرکاتێک ویستمان زۆر بەئاسانی بیرمان بکەوێتەوە و یادگەمان زۆر بەهێز بکەین

. ٨سیستەمی سەرەکی Major System سیستەمی لەبەرکردنی ژمارەکان٨.

لەم سیستەمەدا بەژداربوو دەتوانێت دەیان ژمارە و دەیان زانیاری بەڕیزبەندی لەبەر بکات و بیری بکەوێتەوە بەبێ ئەوەی هیچ هەڵەیەک یان پاش و پێش کەوتنێکی تێدابێت
وە بەم تەکنیکە دەتوانین قورئانی پیرۆز بە ژمارەی لاپەڕە و بە ژمارەی ئایەتەکانەوە لەبەر بکەین ( د.زاکیر نایک)

٩. تەکنیکەکانی فلاش کارت و نەخشەی زەینی
کەیارمەتی زۆرباشمان دەدەن لە لەبەرکردن و پۆڵێن کردنی زانیارییەکان بە شێوەیەکی ورد و ئاسان.

١٠. سیستەمی خۆراکی تەندروست بۆ مێشک

لەم خولەدا باسی هەموو ئەو خۆراکە بەسوودانە دەکرێت کەیارمەتی باشتربوونی مێشک و یادگەمان دەدەن وە دوورکەوتنەوە لە خۆراکە زیان بەخش و خراپەکان بۆ مێشک و جەستەمان.

١١. ڕاهێنانەکانی تەرکیز و سەرنج
کەیارمەتییەکی زۆر باشمان دەدەن بۆ ئەوەی لە پشێوی و شپرزەیی مێشک دەربازمان ببێت. وە بتوانین زۆر بەباشی تەرکیز بکەین بۆ جێبەجێ کردن و ئەنجامدانی کارەکانمان.
تا ئێستا هیچ شتێک لە تەرکیزێکی بەهێز باشتر نەدۆزراوەتەوە کە بتوانین باشترین کار و بەرزترین کوالێتی پێشکەش بکەین

١٢. تەکنیکەکانی لەبەر کردنی قورئانی پیرۆز .
لەم خولەدا لەگەڵ فێربوونی تەکنیکەکانی یادگە تەکنیکی لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز بە شێوەیەکی زۆر نایاب فێری بەژداربوو دەکرێت، بەوەی بتوانێت قورئان بە ژمارەی لاپەڕە و ئایەتەکانەوە لەبەر بکات .

١٣. پێدانی زانیاریی و پێشکەش کردنی بابەت لەلایەن مامۆستایانی خوولەوە کە کاریگەرییەکی زۆر باشی هەبووە لەسەر بەژداربووان و گۆڕانی ژیان و بیروباوەڕ و ڕەفتارەکانیان.

بەشداریکردنت لە خولی چالاککردنی مێشک و یادگە چیت پێدەبەخشێت؟


١: .بەدەستهێنانی توانایەکی پێشکەوتوو بۆ وێناکردن
٢: .یارمەتیدەرتە لە سەرنج خستنە سەر کارەکانت
٣: .چارەسەرکردنی کێشەکان، تەندروستی دەروونی و جەستەییت باشتر دەبێت، توانای گۆڕانکاری گەورەت دەبێت لە ژیانت و کەسایەتیتدا.

ئەمە ئەنجامێکی گەرەنتی کراوە بۆ هەموو کەسێک کە بەشداری دەکات وە بە رێکوپێکی خولەکە تەواو دەکات لە ئەکادیمیاکەماندا.

Categories
general

ترس لە وتاردان

چۆنیەتی کۆنترۆڵی ترس لە وتاردان

ترس لە وتاردان لەوەی لەناو کۆمەڵێک قسەبکەین فۆبیایەکی گشتییە،  زۆرن ئەوانەی کە ترسێکی زۆریان هەبووە بەڵام ئێستە لە ناو هەزارەها کەسدا قسە دەکەن و وتار دەدەن .

دەکرێ هەریەک لە ئێمە ئەو ترسەمان هەبێت، وابیر دەکەیتەوە شتێکی خراپ ڕوو دەدات، زمانت دەگیرێ، توشی دڵەراوکێ و لەرزین دەبیت. زۆر کەس بە هۆی ئەم شتانەوە وازی لەوە هێناوە لە ناو گروپێکدا قسەبکات یان لە کۆڕو سیمینارەکاندا پرسیار بکات و ڕای خۆی دەرببڕیت. بەڵام ئەم گرفتە چارەسەری هەیە و ناکرێت هەر بەو شێوەیە وازی لێ بهێنین .

نیشانەکان:

  1. ناتوانێت وشەکانی بەڕونی دەرببڕێت و مەبەستەکەی خۆی بگەیەنێت.
  2. بابەتەکەی نوسیوەتەوەو تەرکیزی لای لاپەڕەکەی بەردەستیەتی، پەیوەندی لەگەڵ ئامادەبواندا لاوازە.
  3. دەمی وشک دەبێت و دەستی دەلەرزێت.

چارەسەر:

بەشداریکردن لە کۆرسی وتاردان دەکرێت هاوکارێکی باشبێت.

بۆ ئەم مەبستە ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە دانانی کۆرسی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی ئەم دیاردەیە.

هەندێک شتی دیکەش هەیە کە پێویستە لە کاتی وتاردان ڕەچاو بکرێت، بۆ نمونە بابەتەکە بە ئاسایی وەربگرێت یان ئەوەیان لە بیربێت هەندێ کات هەڵەکان لەلایەن بینەرانەوە سەرنج نەدراون. کۆمەڵێک توێژینەوە کراوە کە تێیدا دەرکەوتووە پەیوەندیەکی راستەوخۆ هەیە لە نێوان هۆشیاری تاکەکەسی و ترس لە وتاردان و قسەکردن لەناو کۆمەڵدا، ئەگەر بێتو هۆشیاری تاکەکەسی بەرزبێت، ترس لەوتاردان وقسەکردن لە ناو کۆمەڵ کەم دەبێتەوە.

لە ئێستادا ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە دانانی کۆرسی چۆنیەتی کۆنترۆڵی ترس لە وتاردان بۆ زانیاری زیاتر پەنجە لەسەر وێنەکە داگرە

Categories
memory new

کۆرسی یادگه‌

کۆرسی پێشکەوتووی بەهێزکردنی تەرکیز و یادگە

لە بارەی کۆرسی پێشکەوتووی (بەهێزکردنی تەرکیز و یادگە) وە
 بۆ یەکەمین جار لە کتێبخانەی گشتی هەڵەبجەی شەهید لە ساڵی ٢٠٠٤ باسم لە بەهێزکردنی یادگە کرد لە کۆرسێکدا بەناوی بەهێزکردنی مێشک و ستراتیژیەکانی فێربوون.

لە ڕۆژی یەکەمدا ژمارەی بەشداربووان ٢٥ کەس بوون لە ئاستە جیاوازەکان. تێستێکی یادهێناوەی بەشداربووانم کرد بەوەی کە پارچە کاغەزێکم خستە بەردەستیان کە ١٠ وشەی کوردی تێدابوو. داوام لێکردن کە بە ڕیزبەندی لەبەریان بکەن لە ماوەی یەک خولەکدا. پاش چل خولەک لێم پرسینەوە. تەنها پێنج کەس بەبێ هەڵە نووسیانەوە. لە ماوەی سێ ڕۆژدا باسم لە بەهێزکردنی مێشک و یادگە کرد و باسی ئەوەم کرد چۆن یادگەی وێنەیی بەکاربهێنن و سوودی باشتر لە مێشکیان وەربگرن. بۆ جاری دووەم تێستێکی هاوشێوەی ئەوەی پێشووم هێنا و پاش چل خولەک لێم پرسینەوە ئەم جارە ٢١ کەس ئامادە بوون لە کۆی هەر بیست و یەک کەسەکە ١٦ کەس وەڵامی ڕاستیان نووسی. 

ئێمە کێشەی سەرەکیمان ئەوەنیە مێشکمان توانای کەمە بەڵکو
 کێشەی سەرەکی ئەوەیە کە ئێمە فێرنەکراوین بە باشی مێشکمان بەکاربهێنین

لە سالانی ٢٠٠٦ و ٢٠٠٧ هەمان کۆرسم دووبارەکردەوە پاشان لە ٢٠٠٨ بەشی بەهێزکردنی یادگەم فراوان کرد و کردمە کۆرسێکی سەربەخۆ و داوام لە توێژەرێک کرد کە توانای بەشداروانم پێش خولەکە و پاش خولەکە بۆ بپێوێت. ئەم جارە ئەنجامەکە زۆر جێگای سەرنج بوو زۆربەی بەشداربوان توانایان بە ڕێژەی دوو هێندە بەرز بوویەوە. 

لەسەر ئەم کۆرسە بەردەوام بووم و ئەنجامەکەیم ساڵانە دەبینی و کۆمەڵیک لە بەشداربووان توانیان لە قوتابخانە بە جیاواز لە هەموو ساڵانی ڕابردووی تەمەنیان ببنە قوتابی زۆر باش و نمرەی زۆر بەرز بەدەست بهێنن. 

ساڵیکیان پاش تاقیکردنەوەی سەری سالێ پۆلی دوانزە بە پەرۆشەوە تەلەفۆنم بۆ چەند قوتابیەک کرد تا بزانم چەندە لە کۆرسەکە سوودمەند بوون لە کاتی تاقیکردنەوەکانیاندا. 

یەکێک لە خوێندکارەکانم کە ئێستا ئەندازیارە پێ وتم:  (مامۆستا ئاوات لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا شتێکی گرنگم بۆ دەرکەوت.

پرسیم چی بوو؟

وتی: ( هەر زانیاریەک کە بەو تەکنیکانەی خولی یادگە لەبەرم کردبوو لە کاتی تاقیکردنەوەدا بەبێ دوودڵی وەڵامم دەدایەوە و سەد لەسەد دڵنیابووم لە وەڵامەکەم کە ڕاستە بەڵام هەر زانیاریەک کە وەک جاران سەعیم تیا کردبوو، زۆر لێی بە گومان بووم و کاتی زۆری بردم تا وەڵامیان بدەمەوە)

 تا ئێستاش زۆرجار نامەی سوپاس و دەستخۆشیم لەو قوتابیانەوە بۆ دێت کە ڕۆژێک لە ڕۆژان کۆرسی یادگەیان لای من خوێندوە. بەڕاستی بەم ئەنجامانە گەلێک دڵخۆشم

ڕۆژێکیان لە کاتی وتنەوەی کۆرسێکدا ئاگاداریان کردم کە کەسێک هاتوە بۆلام و دەیەوێت بمبینێت. لە پاش وانەکەم چوومە ئۆفیسەکەم بینیم کچێکە. پێی وتم مامۆستا من بۆ سوپاس و دەستخۆشی هاتووم بۆلات

پاش بەخێرهێنان، وتم فەرموو

وتی : مامۆستا من پێشتر لە کۆرسی بەهێزکردنی یادگە بەشداریم کرد و ئەوکات قوتابی پۆلی دە بووم. لە پۆلی یازدە زۆر سوودم لە تەکنیکەکانی یادگە وەرگرت بەڵا ئەم ساڵ لە پۆلی دوانزە بەهۆی ئەو تەکنیکانەوە توانیم بە ماندووبوونی کەمتر نمرەی تەواو بەدەست بهێنم کە بەو دوونمرەوە کە پێم بەخشراوە نمرەکەم لە سەد زیاتر دەکات.

بەردەوام بوو لە قسەکردن وتی : مامۆستا ئەگەر ئەم کۆرسە نەبوایە من پێئەچوو هەر نمرەیەکی بەرز بەدەست بهێنم بەڵام گرنگ ئەوەیە من پۆلی دوانزە زۆر ئاسوودەتر بووم لە پۆلەکانی ڕابردوو تەنانەت تەماشای زنجیرە درامام دەکرد و لەگەل دایکو باوکم دەچووم بۆ میوانی و زۆر خۆشم ماندوونەکرد چونکە من بە خێرایی بە ماوەیەکی کەم بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی یادگە پرۆگرامەکانم لەبەرئەکرد و دڵنیابووم کە زانیاریەکانم لەبیر دەمێنن) 

بەڵی ئێستا ئەو کەسە بەشی پزیشکی گشتی تەواو کردوە و دەڵێت: (مامۆستا من لە کۆلێژی پزیشکیش زۆر سوودم لەو بابەتانە بینیوە کە لە کۆرسی بەهێزکردنی یادگە خوێندوومە.)

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

بەڕیزان ئەم کۆرسە هەرکەس بیخوێنێت و ڕاهێنانەکانی جێبەجێ بکات و لەسەر پرۆگرامەکانی خوێندن و هەر زانیاریەک کە خۆی بیەوێت بەکاری بهێنێت ئەوا لێی سوودمەند دەبێت. 

دوا کۆرسی یادگە کە ئەنجامی سەرەتا و کۆتاییم وەرگرت ساڵی ٢٠١٢ بوو کە  هەندێک  لە بەشداربوان بە ڕێژەی حەوت هێندە توانای یادهێنانەوەیان زیادی کردبوو.

خەونم ئەوەبوو ئەم کۆرسە بەدڵی خۆم بڵیمەوە و ڕاهێنانی بۆ تۆمار بکەم. سوپاس بۆ خوا ئێستا ئەم کۆرسە لە ئاوات ئەکادیمی بەردەستە.

کۆرسەکە لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە و ڕاهێنانی جۆراوجۆری بۆ ئامادەکراوە، تاوەکو بەشداربوو، پەرە بە تواناکانی تەرکیز و یادگەی بدات.


پێشتر کۆمەڵیک لەم بنەما و تەکنیکانە لە خولی (بەهێزکردنی یادگە) بە درێژایی سالانی ٢٠٠٦ تا وەکو ٢٠١٨ تاقیکراونەتەوە و ئەنجامی بەرچاوی هەبووە و بە توێژینەوە سەلمێنراوە بەشداربووان، لە دوو هێندە بۆ حەوت هێندە توانایان زیادی کردوە. دەیان خویندکاری ئەم کۆرسە لە پۆلی دوانزە نمرەی زۆر بەرزیان بەدەست هێناوە و سوپاس بۆ ئەمەکداری و پێزانینیان تا ئێستاش بەردەوام پەیامی دەست خۆش و پێزانین دەنێرن.

ئەم کۆرسە باس لەم بابەتانەی خوارەوە دەکات:

تێگەیشتن لە تەرکیز
ڕاهێنانەکانی بەهێزکردنی تەرکیز
یادگە چیە؟
بنەماکانی یادگە چین؟
تەکنیکەکانی یادگە کامانەن؟

ستراتیژیەکانی یادگە واتە چۆنیەتی لەبەرکردنی:

– ناو
-وشەی بیانی
– سپێڵ
– دەقەکان
– پرۆگرامی خوێندن
– ژمارە
– تێکستە جۆراوجۆرەکان
– ئەرکەکانی ژیانی ڕۆژانە

چۆن تەندروستی مێشک و یادگەت باشتر دەکەی لەم ڕێگایانەوە:

– ڕاهێنانی دەرونی
– گەیشتن بە شەپۆلی ئالفا لە مێشکدا
– ڕاهێنانی جەستەیی
– خۆراک
– دەرمانە گیاییەکان
– وەرزش
– چۆنیەتی وەرگرتنی حەوانەوە و خەوتن

زانیاری لە بارەی مامۆستای کۆرسەکەوە

ناو : ئاوات نەسروڵا ئەحمەد
لە دایک بووی ١٩٨١
مامۆستا ئاوات لە ساڵی ١٩٩٦ ەوە بە هۆی ئارەزووی لە هیپنۆتیزم، دەست دەکاتە خوێندنەوە لە بارەی دەرونزانیەوە کە تا ئێستاش بەردەوامە.
خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە کارگێڕی نێودەوڵەتی.
شارەزایی هەیە لە زمانەکانی کوردی، فارسی ، عەرەبی ، و ئینگلیزی و هەندێ شارەزاییشی هەیە لە چەند زمانێکی تردا.

تا ئێستا ئەم کۆرسانەی پێشکەشکردووە:

دەرونزانی هیپنۆتیزم و خۆخەواندن
چارەسەر بە هیپنۆتیزم
خێراخویندنەوە و خوێندنەوەی وێنەیی
خویندنەوەی مۆدێرن
فێربونی زمانی ئینگلیزی
فێربوونی زمانی کوردی
فێربوونی زمانی فارسی
فێربوونی زمانی عەرەبی
ستراتیژیەکانی فێربوونی زمان
لاوی پێشکەنگ
سەرکردە
دەرونزانی کەسێتی سەرکەوتوو
پەیوەندی سەرکەوتوو لە ڕوانگەی NLP
ئێن ئێڵ پی بۆ ڕۆژنامەنووسان
بەهێزکردنی مێشک و ستراتیژیەکانی فێربوون
بەهێزکردنی یادگە.

خاوەنی پەرتوکی : (زیادکردنی توانای زیرەکی)ە.

لە وەرگێڕاندا :
لە فارسیەوە : خێراخوێندنەوە و بەهێزکردنی مێشک
لە فارسیەوە: سایکلیک یۆگا
.لە ئینگلیزیەوە : مێشکت بناسە و بەکاری بهێنە

چەندین بابەتی لە گۆڤارەکانی (گۆران) و (هەڵەبجە)دا بلاوکردوەتەوە.

دەستەی نوسەرانی گۆڤاری (ئابوری و بازرگانی) یە.
خاوەن ئیمتیاز و سەرنوسەری گۆڤاری (کەسێتی سەرکەوتوو) بوو، کە سالانی ٢٠١٠ و ٢٠١١ چوار ژمارەی لێ بڵاوکرایەوە.
دامەزرێنەر و بەڕیوەبەری (کۆمپانیای فێرکاری سەرکەوتن) بوو بۆ پەروەردە و فێرکردن و ڕاهێنان.

دامەزرێنەی هاوبەشی (ترەینین ئەکادیمی )ە.

دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری ( ئاوات ئەکادیمی)ە

لە ئێستادا ئاوات ئەکادیمی هەستاوە بە دانانی کۆرسی کۆرسی پێشکەوتووی بەهێزکردنی تەرکیز و یادگە بۆ زانیاری زیاتر پەنجە لەسەر وێنەکە داگرە