چۆن زیرەکانەتر کۆشش بکەین؟
- چۆن زیرەکانەتر کۆشش بکەین؟
پێنج ئامۆژگاری بۆ خوێندنەوەیەکی خێراتر بەبێ ئەوەی کار لە تێگەیشتنت بکات
زۆرێک لەو بابەتانەی سەبارەت بە خێراخوێندنەوەن سود و چێژی خوێندنەوە کەم دەکەنەوە، پێشنیاری کۆمەڵێک شتی وەک نەخوێندنەوەی تەواوی لاپەڕەکە، یان بەجێهێشتنی بەشە کەمتر گرنگەکان دەکەن کە زیان بە ئامانجی ڕاستەقینەمان دەگەیەنن. ئێمە پێشنیاری لەو شێوەیە ناکەین، بەڵکو لێرەدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەینەڕوو بۆ چۆنیەتی خوێندنەوەیەکی خێراتر کە لە تێگەیشتن کەم ناکاتەوە:
پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا
3.لەجیاتی وشەیەك چەند وشەیەك بخوێنەرەوە.
یەكێك لە كارامەییە قورسەكان بۆ فێربوون خوێندنەوەی چەند وشەیەكە پێكەوە لەجیاتی یەك وشە. بەڵام لەڕاستیدا فراوانی مەودای بینینت 1.5 ئینجە، ئەمەش مانای ئەوەیە كە دەتوانیت زیاتر لە نۆ وشە بە یەكجار بخوێنیتەوە!
خوێندنەوەی زیاتر لە 5 وشە لەهەمان كاتدا خێراترت دەكات لە خوێندنەوە و دەنگی ناوەكیشت ناهێڵێت. ئەم كارامەییە وەك هەموو شتەكانی تر پێویتسی بە ڕاهێنانە.
گوڵە بەیبوون
گوڵە بەیبون چییە؟
گوڵە بەیبون یەکێکە لە کۆنترین گیادەرمانی ناسراو بۆ مرۆڤ،یەکێکە لە
خێزانی(Asteraceae/Compositae),نوێنەرایەتی دوو جۆر (چا)دەکات،واتە:-دوو جۆر چای لێ دروست دەکرێت،کە ئەوانیش (چای ئەڵمانی=Chamomillarecutitn),و (چای ڕۆمانی=Chamaemelum noble),گوڵە بەیبونی وشککراوە بڕێکی زۆر لە فلاڤینۆید و تێرپۆنۆیدەکان لەخۆدەگرێت،کە بەرپرسیارن لە ڕەنگ و تام و بۆنی ڕووەکەکان،وە گوڵە بەیبون بەشداری لە تایبەتمەندی چارەسەری پزیشکیدا دەکات،کە بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەرکردنی زۆربەی ئەو نەخۆشییانەی تووشی مرۆڤ دەبن،وەك:-
(پوشە تا=Hay fever,هەوکردن،کرژبوون و ژانی ماسولکەکان،ناڕێکی سوڕی مانگانە لە ئافرەتاندا،بێخەوی(کەم خەوی)،برین،نەخۆشییەکانی گەدە،ئازاری ڕۆماتیزم)..
*ڕۆنە بنچینەییەکانی بەیبون بەشێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێن لە جوانکاری.
چەندین شێوازی ئامادەکاری بۆ گوڵە بەیبون هەیە،کەفراوانترین یان بەشێوەی (چا)یە بەجۆرێك لە ڕۆژێکدا زیاتر لە یەك ملیۆن کوپ لە چای بەیبون دەخورێتەوە.
خواردنی خۆراکی تەندروست
بەپێی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی نۆرسەمبریا، گیاکانی نەعنا، گوڵە بەیبوون ، ڕۆزماری و لاڤاندەر سەلمێنراوە کە کاریگەرییان لەسەر باری دەروونی و یادگەی مرۆڤ هەیە، لەگەڵ سوودێکی بەرچاو بۆ کەسانی بەتەمەن.
توێژەرانی بەشی دەروونناسی زانکۆکە بۆیان دەرکەوتووە کە خواردنەوەی چای نەعنا هۆشیاری و ئاگای باشتر دەکات، لە کاتێکدا چای بەیبوون کاریگەری ئارامکەرەوەی هەیە. هەروەها بۆیان دەرکەوتووە کە بۆنکردنی ڕۆزماری و لاڤاندەر کاریگەری لەسەر یادەوەری کەسانی سەرووی ٦٥ ساڵ هەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا بۆنی ڕۆزماری یادەوەرییان بەهێز دەکات ، لە کاتێکدا لاڤاندەر بەو شێوە نییە.
دۆزینەوەکان لە کۆنفرانسی ساڵانەی کۆمەڵەی دەروونی بەریتانی لە شاری نۆتینگام لەم (٢٦-٢٨ی نیسانی ٢٠١٦) خراونەتەڕوو.
لە یەکێک لە توێژینەوەکاندا توێژەران داوایان لە ١٨٠ خۆبەخش کردووە کە یان خواردنەوەی چای بەیبوون یان نەعنا بخۆنەوە و پێش و دوای خواردنەوەیان تاقیکردنەوەی زانین و باری دەروونییان کردووە. گروپێکی تر ئاوی گەرمیان خواردەوە بۆ بەراوردکردن.
بۆیان دەرکەوتووە کە نەعنا هەم باری دەروونی و هەم توانا زەینییەکان بەرز دەکاتەوە ، یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی بیرەوەری درێژخایەن و بیرەوەری کورتخایەن و وریاکردنەوە ، لە کاتێکدا بەیبوون کاریگەری ئارامکەرەوە و هێورکەرەوەی هەبووە کە بە شێوەیەکی بەرچاو بیرەوەری و سەرنجدان خاو دەکاتەوە و هیواشی دەکاتەوە .
.
دکتۆر مارک مۆس، سەرۆکی بەشی دەروونناسی دەڵێت: نەعنا ناوبانگێکی باشی هەیە کە لە ڕووی یان دەروونییەوە ئاگایت پێدەدات . هەست بە کەمێک گەشاوەتر دەکەیت ، بۆیە هەوڵماندا ئەمە تاقی بکەینەوە بە پێدانی چای نەعنا بە خەڵک، یان چای بەیبوون، کە خواردنەوەیەکی ئارامکەرەوەترە و دواتر بیانخەینە ناو هەندێک تاقیکردنەوەوە . بۆمان دەرکەوت ئەو کەسانەی چای نەعنایان خواردووەتەوە یادەوەری درێژخایەنیان باشترە. توانیان وشە و وێنەی زیاتر بەبیرخۆیان بهێننەوە کە بینیویانە. لە بەرامبەردا ئەو کەسانەی کە چای بەیبوونیان خواردەوە لە وەڵامدانەوەی ئەرکەکاندا خاوتر بوون.
٧ هەنگاو بۆ هێشتنەوەی یادەوەریت بە تەندروستی
کلیلی ئۆتۆمبێلەکەت لێ ون بووە؟
ئەو شتانەت لە بیرکردووە کە ڕۆژانە پێویستە بیکڕیت؟
کاتێک دەچیتە سەر کار کەسێک دێت و ناوەکەیت لەبیر نەماوە؟
تۆ تەنها نیت!
هەموو کەسێک شتی لەبیر دەچێتەوە، بەڵام گرنگە ئاستەکەی کەم بکەینەوە و حاڵەتەکە پشگوێ نەخەین.
لێرەدا ٧ هەنگاوی ئاسان و کرداریتان پێ دەڵێین بۆ ئەوەی یادەوەریت بەباشی بهێڵیتەوە یەکەم: وەرزشی ڕۆژانە وەرزش سووڕی خوێنت خێراتر دەکات لە تەواوی جەستەدا، ئەمە هاوکاریت دەکات کە یادەوەریت بەباشی بهێڵێتەوە زۆرینەی سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن بۆ گەنجێكی پێگەیشتوو پێویستە هەفتانە بەلایەنی کەمەوە ١٥٠ خولەک وەرزش بکات بۆ نموونە مەلەکردن، ڕاکردن، پاسکیلسواری، یان یاری لەشجوانی گرنگە بە درێژایی هەفتە وەک چالاکیەک بەردەوام بێت. گەر تۆ کەسێکی کاتت نییە بۆ وەرزشی تەواو، ڕۆژانە چەند ١٠ خولەکیەک پیادەڕەوی هەڵبژاردنێکی باش دەبێت دووەم: مێشکت بە چالاکی بهێڵەوە هەروەک چۆن وەرزش گرنگە بۆ مانەوەی جەستە بە تەندروستی چالاکی و ڕاهێنانەکانی مێشکیش بەهەمان شێوە گرنگن بۆ مانەوەی مێشکت بە تەندروستی. ڕۆژانە بخوێنەوە، هاوکێشە شیکار بکە، زانیاری لەبەر بکە، کاری خۆبەخشی ئەنجام بدە، خۆت فێری پڕۆگرامەکانی کۆمپیوتەر بکە ، خۆت فێری زمانێکی نوێ بکە، ڕاهێنانەکانی یادگە ئەنجام بدە و هتد سێیەم: پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانت بەباشی بهێڵەوە چالاکی پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکان لە حاڵەتەکانی وەک خەمۆکی و فشار دەتپارێزێت، کە هەردووکیان دەبنە هۆی خراپ بوونی یادەوەری. بەدوای دەرفەتێکدا بگەڕێ بۆ ئەوەی لەگەڵ خێزانەکەت، هاوڕێکانت، خزمەکانت کۆبوونەوە بکەن بە تایبەت گەر ماوەیەک هەستت بە تەنیایی کرد چوارەم : کەسێکی ڕێکخراو بە ژینگەیەکی ڕێکخراو، مێشكێکی ڕێکخراو بەرهەم دەهێنێت پێویستە ڕێکخراو بیت بەوەی کە کارەکانت لە خشتەیەکدا یاخود ساڵنامە ڕیز بکەیت گرنگە ڕۆژانە لیستی کارەکانت بنوسیتەوە بۆ ئەوەی بزانیت کە ئایا پێویستە چی بکەیت و چی نەکەیت بە درێژایی ڕۆژەکە وە هەرکاتێک کارێکت بەئەنجام گەیاند دیاری بکەیت هەوڵ بدە بەردەوام لە شوێنی کارەکەت یاخود ماڵەوەت شوێنێک دیاری بکەیت کە جزدان و کلیل و چاویلکەکەتی تێدا دابنێیت بۆ ئەوەی بەدوایاندا نەگەڕێیت کاتێک پێویستت بوون ئەو شتانەی سەرقاڵت دەکەن سنورداریان بکە. لە یەک کاتدا چەندین کار بەیەکەوە ئەنجام مەدە پێنجەم: خەوێکی تەندروستت هەبێت خەوتن ڕۆڵێکی کارای هەیە لەسەر چەسپاندنی زانیاریەکان لە یادەوەریت. بە گشتی لاوان پێویستیان بە ٧ بۆ ٩ کاژمێر خەوتن هەیە شەشەم: خواردنی تەندروست بخۆ ڕەنگە خواردنی تەندروست چەند گرنگ بێت بۆ جەستە، هێندەش گرنگ بێت بۆ مێشکت. میوە و سەوزە و دانەوێڵەکان با بەشێکی خۆراکی سەرەکی ڕۆژانەت بن. تاکو دەتوانیت پڕۆتینە کەم چەوریەکان بخۆ وەک ماسی مێشک بەشێکی زۆری لە ئاو پێکهاتووە بۆیە پێویستە خواردنەوەکان لەبیر نەکەیت. بە هەموو شێوەیەک لەخواردنەوە کحولیەکان دووربکەوە کە دەبنە هۆی خراپکردنی یادەوەریت. بەهەمان شێوە بۆ مادە هۆشبەرەکانیش حەوتەم: چاودێری بەردەوامی نەخۆشیە درێژخایەنەکان بەردەوام لە پەیوەندیدابە لەگەڵ دکتۆرەکەت سەربارەت بە حاڵتە تەندروستیەکانی وەک خەمۆکی و فشار، بەرزی فشاری خوێن، بەرزی کۆریستڕۆڵ، شەکرە، قەڵەوی، کێشەکانی بیستنن. ڕێنماییەکانی پزیشکەکەت جێبەجێ بکە تاکو زیاتر گرنگی بە تەندروستیت بدەیت، یادەوەریشت بە تەندروستتر دەمێنێتەوە بەبەردەوامی لەگەڵ پزیشکەکەت پێداچوونەوە بە دەرمانەکاندا بکەوە دەرمانە جۆراوجۆرەکان کاریگەری لەسەر یادەوەری دروست دەکەن
پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە لە نێوان ئەو خۆراکانەی دەیخۆین و ئەو کارانەی لە مێشکماندا هەیە. خۆراکی دروست و تەندروست دەتوانێت بە چەند شێوازێکی ئەرێنی سوود بە مێشک بگەیەنێت. خۆراکی تەندروست دەتوانێت بەرهەمهێنانی دەمارەخانە نوێیەکان زیاد بکات، کە پرۆسەیەکە پێی دەوترێت.(neurogenesis ) هەروەها ئەوەی دەیخۆین دەتوانێت کاریگەری لەسەر ( synaptic plasticity ) مێشک هەبێت. synaptic plasticity تەنها پێوەرێکە بۆ ژمارەی پەیوەندییەکانی نێوان دەمارەخانەکا . تا پەیوەندییەکانی نێوان دەمارەخانەکان زیاتر بێت دەتوانن باشتر پەیوەندی بکەن پێکەوە، هەروەها باشتر دەتوانین فێربین و بیربکەینەوە و لەبەر بکەین و توانا زەینییەکانمان بەکاربهێنین .
هیپۆکامپس یەکێکە لە گرنگترین پێکهاتەکانی مێشک . یارمەتیدەرە بۆ ڕێکخستنی بیرەوەری و دروستبوونی دەمارەخانەکان. دەمارەخانەکان ئەوانەی لە هیپۆکامپوسدان چەندین یەکەی کیمیای بەرهەم دەهێنن و بەکاری دەهێنن بۆ ناردن و وەرگرتنی پەیام لەمێشکەوە . (BDNF) یەکێکە لەو یەکە کیمیاییانە( Brain-derived neurotrophic factor).
BDNF
دەتوانێت دەمارەکان لە مردن بپارێزێت، دروستبوونی دەمارەکان زیاد بکات، و توانا توانا زەینییەکانمان باشتر بکات. خۆراکی تەندروست دەتوانێت ئاستی BDNF زیاد بکات و دروستبوونی دەمارەخانەکان لە هیپۆکامپسدا زیاد بکات. ئەم زیادبوونی دروستبوونی دەمارەخانانە لە هیپۆکامپسدا دەتوانێت فێربوون و یادەوەری و باری دەروونی و سەرنج و تەندروستی دەروونیمان باشتر بکات .
پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاند
چی لەبارەی خواردنی خراپەوە ؟ ئایا دەزانی ڕیخۆڵە و مێشک بەیەکەوە گرێدراون؟ ئەم دوو ئەندامەی لەش لە ڕێگەی دەمارەکانەوە بەیەکەوە دەبەسترێنەوە کە پەیام لە نێوانیاندا دەگوازنەوە بۆ یەکتر. ئەو خۆراکەی دەیخۆین لە لایەن دەمارەکانی ڕیخۆڵەوە دەمژرێت ، کە دواتر سیگناڵ دەنێرن بۆ ئاگادارکردنەوەی مێشک. ئەم پەیوەندییە و پەیوەندییەکەی لە ئەنجامدا پێی دەوترێت the gut-brain axis. بەهۆی ئەم پەیوەندییەوە سەیر نییە کە خۆراکی ناتەندروست دەتوانێت ببێتە هۆی کێشە لە کارە زەینییەکان وەک بیرهێنانەوە، فێربوون، یان بیرکردنەوە. خۆراکی ناتەندروست دەبێتە هۆی ئەوەی جەستە زۆر لە جۆرێک لە هۆرمۆنی فشار دەربدات کە دەتوانێت microglia و astrocytes و لە مێشک چالاک بکات. لە ڕاستیدا هۆرمۆنی سترێس مایکرۆگلیا و ئەستێرەخانەکان چالاک دەکات لەو کاتانەی کە نابێت چالاک بن. ئەم چالاکبوونە دەتوانێت ببێتە هۆی هەوکردن لە هەندێک بەش لە مێشکدا لەوانەش هیپۆکامپوس. هەوکردن لە هیپۆکامپوسدا دەتوانێت کاریگەری نەرێنی لەسەر توانا زەینییەکان هەبێت، ئەمەش وا دەکات پلاندانان، تەرکیز، یان بیرهێنانەوەی شتەکان قورستر بێت. تەنانەت ئەم هەوکردنە دەتوانێت ببێتە هۆی خەمۆکی
خۆراکی ناتەندروست
خواردنی سورکراوە . بەڕاستی خواردنە سوورکراوەکان خراپن؟ مریشکی سورکراوە و سوورکراوە کانی دیکەی ناو ڕۆن تەنها کەمەرت فراوان ناکەن بەڵکو زۆر خراپن بۆ مێشکت. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە گۆڤاری زانستی خۆراکدا بڵاوکراوەتەوە، ئەو کەسانەی کە رێجیمی خۆراکیان کردووە و خۆراکی سورکراوەی زۆری تێدابووە ، لە تاقیکردنەوە زەینییەکاندا کە فێربوون و یادەوەری و شیتەڵکردن و. دۆزینەوە و کارکردنی مێشک دەگرێتەوە ، نمرەی خراپیان بەدەستهێناوە. بە پێچەوانەوە ئەوانەی زیاتر خۆراکی ڕووەکییان خواردووە، نمرەی بەرزتریان بەدەستهێناوە.
خواردنەوە شیرینکراوەکانی بە شەکر. ڕەنگە بتوانیت لە خواردنەوە گازییەکان دوور بکەویتەوە. بەڵام پێویستە ئاگاداری شەربەتی میوە و خواردنەوە وزەبەخشەکان و چای شیرین بیت. وێسلی دێلبریج، و وتەبێژی ئەکادیمیای خۆراک دەڵێت: “بڕێکی زۆر لە شەکرەکان دەبێتە هۆی تێکچوونی دەمارەکان” چونکە هەوکردن دروست دەکات. توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٧ لە گۆڤاری Alzheimer’s & Dementia ڕێنیشاندهره بۆ بڵاوکراوەتەوە پشتگیری لەوە دەکات. توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەیکە بە بەردەوامی خواردنەوە شەکردارەکان دەخۆنەوە، ئەگەری ئەوە زیاترە بیرەوەرییان خراپتر بێت، قەبارەی گشتی مێشکیان بچووکتر بێت، هەروەها هیپۆکامپۆسیان بچووکتر بێت- ئەو بەشەی مێشک کە گرنگە بۆ فێربوون یادەوەری- بە بەراورد بەوانەی کە نایخۆنەوە. خواردنەوە شیرینکراوەکانی شەکر وازلێبهێنە لەبری شەربەتی میوە یان چای شیرین، هەوڵبدە ئاو یان چا شیرینبکەیت بە پارچە پرتەقاڵ یان لیمۆ ..
کاربۆهیدراتی پاڵاوتە. برنجی سپی، نانی سپی، مەعکەرۆنی سپی، و خۆراکە پرۆسێس کراوەکانی تر کە glycemic index بەرزە تەنها نابنە هۆی بەرزبوونەوەی گەورەی شەکری خوێن، بەڵکو لەگەڵ ئەو خۆراکە خراپانەی دیکە گاریگەری خراپ دەکەن سەر مێشکت . بە تایبەتی ئەم خۆراکانە دەتوانن کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی دەروونیت هەبێت. توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە گۆڤاری خۆراکی کلینیکی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە ئەو خۆراکانەی کە رێژەی گلاسێمیکیان بەرزە دەتوانن مەترسی خەمۆکی لە ژنانی دوای وەستانی سوڕی مانگانەدا بەرز بکەنەوە. لە بەرامبەردا ئەو ژنانەی کە زیاتر لاکتۆز و ڕیشاڵ و میوە و سەوزەیان خواردووە، نیشانەکانی خەمۆکی بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە. کاربۆهیدراتی سپی بگۆڕە بە کاربۆهیدراتی ئاڵۆز وەک نانی گەنمی تەواو ، شوفان و نانی بادەم ، برنجی قاوەیی . هەموو ئەمانە ڕیشاڵیان تێدایە، کە بەکتریا بەسوود کانی ڕیخۆڵەکانت گەشە پێدەدات و هەوکردن ڕێکدەخات
ئاستی بەرزی چەورییەکەی و سورکراوەی خواردنەکە و خراپی کوالێتی خواردنەکە وادەکەن بە قورسی بتوانین بەرەنگاری زەهایمەر ببینەوە و نەتوانین چارەی بکەین. لەگەڵ ئەوەشدا، ئاستی سۆدیۆم کە لە تێکڕای چاککردنەوەی خواردنی خێرادا دەدۆزرێتەوە دەتوانێت ببێتە هۆی(fog brain ) تەمی مێشک کە دابەزینی توانا زەینییەکانە . توێژینەوەکان کە لە ساڵی ٢٠١٦ لە گۆڤاری بەرزی فشاری خوێندا بڵاوکراوەتەوە، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن کە زۆرجار بەهۆی زۆر خواردنی خۆراکی خوێیەوە دێتە ئاراوە، دەتوانێت خوێن بۆ مێشک سنووردار بکات و بە شێوەیەکی نەرێنی تەرکیز و لێهاتووی مێشک و یادەوەری تێکبدات خواردنی خێرا
بۆ شکاندنی خووی خواردنی خێرا، کیرکپاتریک ئەم فێڵە پێشنیار دەکات: “دەستپێبکە بە گۆڕینی ئەوەی کە داوا دەکەیت”، ئاماژەی بەوەشکردووە، “دوور بگرە لە بژاردەی سورکراوە و زیاتر دانەوێڵە و ڕووەکی تەواو هەڵبژێرە. پاشان ژمارەی ئەو ڕۆژانەی کە دەڕۆیت (بۆ خواردنی خێرا) بۆ نیوە بگۆڕە”.
١٠ لەگرنگترین توێژینەوە فێرکارییەکانی ساڵی ٢٠٢٠
هەستاین بە پێداچونەوە بە سەدان لەو توێژینەوە فێرکارییانەی کەلە ساڵی٢٠٢٠ ئەنجامدرابون، پاشان تیشکمان خستە سەر ١٠ لە گرنگترینیان—کە تایبەت بون بە خوێندنی ئۆنلاین هەتا جەنگی خوێندنەوە وە پێداچونەوە بە ستانداردی تاقیکردنەوەکان.
یۆکی تێرادا، ستیفین مێریل ٤-١٢-٢٠٢٠
وێناکردنی ساڵی ٢٠٢٠ بە ساڵێکی ئاڵۆز شتێکی بێمانایە. چونکە بە هۆی ئەم بەڵایەی کەلە هەموو جیهاندا ژیانی وەستاند، مامۆستایان هەوڵێکی زۆریاندا بۆ گۆڕینی وانەکانی ناو پۆل بۆ ئۆن لاین یان بە شێوازی ئاوێتە، وە توێژەرەکانیش وردە وردە هەڵسان بە کۆکردنەوەی سەرنج و تێبینیەکانیان لە سەر لایەنی چاکە و خراپەی ئەوەی کە ڕودەدات لە خوێندنی ئۆنلاین دا
لە میانەی ئەمەشدا شارەزایانی مێشک و دەمار بەڵگەی سەلمێنەریان خستوەتە ڕوو بەوەی لە قوتابخانەکان بەردەوامی بدرێت بە نوسینی دەستی نەک کیبۆرد .
لە دوای داخستنی زۆرێک لە وێستگەکانی ووزە ی خەڵوز لە شیکاگۆ، لێکۆڵەران ڕایانگەیاند ژمارەی سەردانیکەرانی هۆبەی منداڵان لە فریاکەوتنی خێرا ڕوی لە دابەزین کردوە و ژمارەی نەهاتن بۆ قوتابخانەکان بە هەمان شێوە ڕوی لە کەمی کردوە، ئەمەش ئەوە بیری ئێمە دەخاتەوە کە بابەتەکانی تایبەت بە دادوەری فێرکاریی کاری خۆی دەکات و تەنها قەتیس نابێ لە دەرگای قوتابخانەکاندا .
مەبەست ئەوەیە دادپەروەرانە نیە کەبە تەنها خودی قوتابخانەکان بەرپرسیار بزانرێت لە رەوشی خوێندن بەڵکو هۆکاری دیکەش هەن وەک پیسبونی ژینگە
١- بۆ فێربونی ووشەی نوێ قوتابیەکان بەم شێوەیە ڕابێنە:
لەکاتی فێربونی وشەی نوێدا قوتابییەکان وا ڕابێنە کە نواندن بە وشەکان بکەن. ئەمەش بە دڵنیاییەوە لەناخەوە چێژێکی سەربەخۆ دەبەخشێت بە منداڵەکان، توێژینەوەیەک لە ٢٠٢٠ دەری خستوە قوتابییەکان دوای یەک مانگیش توانیویانە وشەکانیان بیربێتەوە
توێژەران داوایان لە قوتابییە هەشت ساڵانەکان کرد گوێ لەهەندێ وشە بگرن کە بە زمانێکی دیکەیە ، پاشان دەستیان بەکاربێنن بە هێما و نواندن بیگونجێنن بۆ نمونە کاتێک دەیانەوێت وشەی ئەڵمانی (flugzeug) لەبەر کەن کە بە واتای فڕۆکە دێت، ئەگەر دەستەکانیان بکەنەوەو لەبەر خۆیانەوە وا نیشان بدەن کە دەفڕن، ئەوا دوای دوو مانگیش لە سەدا ٧٣ یان باشتر لە بیریان دەمێنێ وەک لەوانەی کە تەنها بە گوێگرتن وشەلەبەردەکەن بەبی هیچ نواندن و لێکچواندنێک . لەلایەکی دیکەوە توێژەران گەیشتنە هەمان دەرەنجام ، هەرچەن کاریگەرییەکەی کەمتر بوو ، ئەمەش کاتێک قوتابیەکان لە کاتی گوێگرتن لە وشەکان تەماشای وێنەکانیان دەکرد .
ئەمەش بیرهێنانەوەیەکی ئاسانە ئەگەر ویستت قوتابیەکان شتەکانیان بیربێتەوە ، هانیان بدە بەوەی بە ڕێگەی جیاواز فێربن ، وەک بە کێشانی وێنەی شتەکان لەسەر کاگەزێک یان بە نواندن یا لێکچواندنی بە شتی دیکە
٢-شارەزایانی مێشک و دەمار پێداگری دەکەن لە بەهای نوسین بە دەست
لە ساڵی ٢٠١٢ وێنەی مێشکی منداڵان لەکاتی نوسین بە دەست چالاکتر دەبوو ، پشکنینەکانی بەڵام ئەم حاڵەتە لە کاتی نوسینی کۆمپیتەریدا دەرنەدەکەوت. لە ساڵی ٢٠٢٠ تیمێک لە لێکۆڵەران دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لە منداڵانی پۆلی حەوتەم لەکاتی نوسین بەدەست ، وێنە کێشان و تایپکردن ، بۆیان دەرکەوت نوسین بەدەست و وێنەکێشان کاریگەری زۆرترە لەسەرمێشک و دەمار و بە شێوەیەکی قوڵتر فێردەبون.
کۆمەڵێک لە توێژەران پێش لێکۆڵینەوەکەی ساڵی ٢٠١٢ ئەوەیان ڕونکردەوە (کاتێک ستراتیجیەتی فێربون بەشێوەیەکی خودی بێت ئەوا کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر چالاکی مێشک) هەروەها تایپکردن با هەمان شێوەی نوسین بەدەست یا وێنە کاریگەری لەسەر چالاکی مێشک ناکات.
هەڵەیە ئەگەر بێت و تایپ بکرێتە جێگرەوەی نوسینی دەستی ، هەموو مناڵێک پێویستی بەوە هەیە کە لە تەکنەلۆجیادا شارەزابێت ، بەڵگەش هەیە کە تەکنەلۆجیا هاوکاری ئەو منداڵانە دەکات کە گرفتی خوێندنەوەیان هەیە و زاڵ دەبن بەسەر کۆسپەکانی بەردەمیان ، وەک ئەو دەستنوسانەی کە خوێندنەوەیان ئاسان نیە ، ئەمەش لە کۆتایدا دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلی گونجاو کە بتوان پەرە بە تواناکانی خۆیان بدەن. ( بە پێی سەنتەری Yale بۆ ئەوکەسانەی گرفتی خوێندنەوەیان هەیە)
٣-بە پێی هەڵسەنگاندنەکان ئاکت خاڵی نەرێنی بەدەست هێناوە
بە پێی توێژینەوەیک کە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام دراوە هەڵسەنگاندنەکانی ACT نەبوەتە پێوەر بۆ وەرگرتن لە کۆلێژەکان ،پەیوەندیەکی لاواز هەندێجار نەرێنی هەبوو کاتێک کە بابەتەکە پەیوەستبوو بەڕادەی سەرکەوتنی قوتابیان لە کۆلێژەکان.
بەڵگەی کەم هەیە لەوەی کە قوتابیان بتوانن سەرکەوتنێکی باش بەدەست بهێنن ئەگەر هەوڵیش بدەن نمرەی باشتر لە ACT بەدەست بهێنن توێژینەوەیک بۆ ئەوانەی کە دەرەجەی باشیان هێناوە لە ئاکت بەڵام لە قوتابخانە ناوەندییەکان نمرەیەکی ئەوتۆیان نەبوە زۆر جار نمرەکە ناگاتە ئەو ئاستەی کە لە زانکۆ وەربگیرێن پێچەوانەی خشتە سەختەکانی زانکۆیە.
ساڵی پار SAT ئامۆزای ACT ساڵێکی گوماناوی پیشاندا ،لە توێژینەوەیەکدا لە ساڵی ٢٠١٩ کە لەسەر ٥٠٠٠٠ قوتابی کە لەلایەن برایان گاڵا ئەنجام درابوو وە لەنێویشیاندا ئەنجێلا داکۆرز هەبوو ، توێژەران گەشتنە ئەو دەرئەنجامەی کە نمرەکانی قۆناغی ئامادەیی زۆرتر لە نمرەکانی سات پێشبینی دەرچون لە قۆناغی زانکۆ دەکرێت.
هۆکار؟ توێژەران جەخت لەوە دەکەنەوە کەنمرەکانی ئامادەیی کارامەیی قوتابیان زیاتر دەردەخەن وەک خۆڕاگری وبەردەوامی بەڕێوبردنی کات و خۆ دورگرتن لە شتی بێسود. بەدڵنیایەوە هەر قوتابیەک خاوەنی ئەم کارامەییانە بێت دەگاتە زانکۆ.
٤-کەرەستەی خاو ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی پلەبەندی
توێژینەوەیەکی نوێ دەری دەخات کە هەنگاوێکی سادە هاوکار دەبێ لە کەمکردنەوەی کاریگەری خراپی لایەنگیری لەکاتی هەڵسەنگاندندا: پێوەرەکانت با ڕون و ئاشکرا بن پێش دەسپێکردن بە هەڵسەنگاندن و هەردەم بە ڕیک و پێکی بگەڕیوە بۆ پێوەرەکان.
لە ساڵی ٢٠٢٠زیاتر لە ١٥٠٠ قوتابی و مامۆستا داوایان لێکرا نمونەی نوسینی قوتابیەکی گریمانەیی پۆلی دووەم پۆلێن بکەن، هەموو چیرۆکەکانی نمونەکە وەک یەکبون بەڵام لە گروپێکیاندا لە چیرۆکەکەدا یەک لە قوتابیەکان ئاماژەی بە یەکێک لە ئەندامانی خێزانەکە دەکرد بە ناوی داشاون ، لە کاتێکدا کە گروپەکەی دیکە ئاماژەیان بەبراکەی دەدا کە ناوی کۆنور بوو. مامۆستایان بە ڕێژەی سەدا ١٣ نمرەی باشتریاندا بە نوسینەکانی کۆنور، ئەمەش کۆمەڵێک تایبەتمەندی دەردەخات بێئەوەی قوتابیان خۆیان هەستی پێبکان ئەوکەسەی کە هەستا بە ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە ئەوە ڕوندەکاتەوە کەوا کاتێک پێوەرەکانی نمرە پێدان نا ڕوون بن ئەوا شێوازە باوە کۆنەکە کاری پێدەکرێت بەڵام ئەگەر مامۆستایان پێوەری ڕون و ئاشکرایان لەبەردەست بێ لە کاتی هەڵسەنگاندنی نوسینێکدا بۆ نمونە پێوەرەکە ئەوەبێت کە ئایا قوتابیەکە توانیویەتی گێڕانەوەیەکی پڕاوپڕو باش لەبارەی ڕوداوێکەوە بخاتە ڕوو ئەو کاتە مامۆستا ڕزگاری دەبێ لە جیاوازیکردن لە کاتی نمرە پێداندا بەڵکوو بەپێی پێوەرەکە نمرە دەدات.
٥-وێستگەکانی ووزە ی خەڵوز پێویستە چی بکەن بۆ لایەنی فێرکاری؟
کاتێک کە سێ لە وێستگەکانی خەڵوز لە شیکاگۆ داخران نەهاتنی قوتابیانیش بۆ قوتابخانەکان لەسەدا حەوت ڕوی لە کەمی کرد ، هەرەها سەردانی کەرانی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ڕابۆ بەهەمان شێوە ڕوی لە کەمی کرد .
ئەم تویژینەوە سەر سوڕهێنەرە لەساڵی 2020لە لایەن سەنتەری (( Duke and Penn )) ئەنجامدرا ئەوە ئاشکرا دەکات کە هۆکارە ژینگەیەکانی وەک هەوای پاک ، تاوانەکانی گەرەک و کۆڵانەکان، پحسبونی ژینگە کاریگەریان هەیە لەسەر توانای فایربونی مناڵەکان .
بەشێوەیەکی گشتی تێچوی هەلی جێگرەوە سەرسوڕهێنەرە: نزیکەی ٢.٣ ملیۆن منداڵ لە ویلایەتە یەکگرتوەکان لە قۆناغەکانی بنەڕەتی و سەرەتایی هەتا ئێستەش لەو خوێندنگانە دەخوێنن کە ١٠کیلۆمتر دورە لە وێستگەی خەڵوزەکەوە
لێکۆڵینەوەکە پشت دەبەستێت بە کۆمەڵێکی زۆر لە توێژینەوە کە ئەو پرسیارەمان بیر دینێتەوە کە دادوەری فێرکاری تەنها لە قوتابخانەدا قەتیس نابێ. جیاوازی لە دەسکەوت یا دەرئەنجامەکان دادپەروەرانەیە،
بە پێی لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠١٧ لەسەر ساڵانی سەرەتای ژیانی منداڵان ئەنجامدراوە ، توێژەران ڕاسپاردەیان ئەوەیە کە لە قوتابخانەکاندا هەلی یەکسان بەدەست نایەت تا ئەوکاتەی لە ناو ماڵەکان و شارەکان گەڕەکەکان هەلی یەکسانی بەدەست نەیەت.
٦- ئەو قوتابیانەی پرسیاری باش دەکەن فێرخوازی باشترن
هەندێ لە ستراتیژییە بەربڵاوەکانی وەک جەخت کردن لە سەر پەرەگرافێک یان دابەشکردنی بابەتەکەو دوبارە خوێندنەوە و تێبینیکردن و خەت هێنان بەژێر دێڕە گرنگەکاندا ، بەپێی هەبدێ لە توێژینەوەکان کاریگەرییەکی کەمی هەیە. لە ساڵی ٢٠٢٠ لێکۆڵینەوەیەکی نوێ تیشکی خستە سەر جێگرەوەیەکی بەهێز: هاندانی قوتابیان بۆ پرسیارکردن سەبارەت بەوەی کە فیری بون، پلەبەپلە فشار بخرێتە سەر قوتابیان بۆ ئەوەی پرسیار و بە دواداچونی زیاتر بکەن ،لە لێکۆڵینەوەکەدا ئەو قوتابیانەی کە یەکێک لە بابەتەکانیان خوێندبوو پاشان هەستان بەدروسکردنی پرسیار لەسەر بابەتەکە ١٤ خاڵیان بەدەست هێنابوو ،بەمەش بەرزترین ڕادەیان بەدەست هێنابوو لە هەڵسەنگاندنەکەدا ، لە بەرامبەر ئەو قوتابیانەی کە ستراتیژی نەرێنیان بەکار هێنابوو وە تەنها تێبینیەکانی خۆیان و وانەکانیان دەخوێندەوە ،بەمەش توێژەران گەشتنە ئەو بڕیارەی کە پرسیارکردن نەک وا دەکات باشتر لە وانەکان تێ بگەن بەڵکو وایان لێدەکات باشتر بیریان بێتەوە.
چەندین ڕێگەی زۆر باش هەیە کە وا لە قوتابیان دەکات پرسیاری بەپێز بکەن
: لەکاتی تاقیکردنەوەدا دەکرێت مامۆستا داوا لە قوتابیان بکات پرسیاری تایبەت بکەن یان (Jeopardy) کە یاریەکە بۆ منداڵان بەکاربهێنێت کە سەکۆیەکە بۆ قوتابیان.
٧-ئایا توێژینەوەی ٢٠٢٠ کۆتایی بە جەنگی خوێندنەوە هینا؟
یەکێک لەو بەرنامانەی کە زۆرترین بەکارهێنەری هەبوو لە هەمان کاتدا کاریگەریەکی خراپی هەبوو ، توشی زەبرێکی کوشندە هات کاتیک کۆمەڵێک پسپۆری بواری خوێندن ڕایانگەیاند کە ئەم بەرنامەیە ناتوانێ ببێتە پێشەنگ بۆ فێرکردنی قوتابیان لە خوێندنگەکانی ئەمریکا.
لە لێکۆڵینەوەیەک لە ساڵی ٢٠٢٠ شارەزایان ئەوەیان بۆ دەرکەوت کە ئەو پرۆگرامە گوماناوییە کە ناوی( یەکەکانی خوێندن) کە لەلایەن لوسی کارکنزەوە لە ماوەی چوار دەیەدا گەشەی پێدرا ،کە تایبەت بوو بە خوێندنەوەو نوسین لە کۆلێژی مامۆستایان ،ئەم پرۆژەیە شکستی هێنا لە فێرکردنی خوێندکارانی لاو کەچۆن کۆدەکان بکەنەوە، بەم شێوەش دژایەتیەکی ڕاستەوخۆی لە گەڵ توێژینەوە چەسپاوەکان دەکرد.
توێژینەوەکە زەنگی لەناوچون و کۆتایی لێدا بۆ ئەو پرۆسانەی کە لە بەهای بیستنی کەم دەکردەوە ،لە پێناوی ئەوەی قوتابیان سەرچاوەی جۆراو جۆر بەکاربهێنن ،وەک ڕوداوەکان و وێنەکانی ناو چیرۆکێک کە بۆ دەرخستنی ووشە ئالۆزەکان بەکار دێ ، ئەمەش ڕێچکەیەکە زۆرجار پەیوەستە بە( شارەزایی خوێندن و نوسینی هاوسەنگ).
لە ڕاپۆرتێکدا کە دەستی ناوەندی بڵاوکردنەوەی ئا پ ئێم کەوتوە وا دەردەکەوێ وا کالکنیس پاشەکشەی کردبێ لەم خاڵە کە لەم بارەیەوە نوسیویەتی لایەنەکانی خوێندەواری هاوسەنگ پێویستی بە هاوسەنگی نوێ هەیە.
٨-نهێنی سەرکەوتنی خوێندنی ئۆنلاین
لە ساڵی ٢٠٢٠ تیمێک لە زانکۆی جۆرجیا ڕاپۆرتیان کۆکردەوە سەبارەت بە باشترین کارپێکردنی فێربون لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ، لەکاتێکا کە بەڵگەکان لەسەر ئەم بوارە زۆر پەرش و بڵاو بوو، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدات هەندێ بابەتی لۆجستی وەک بەردەست نەبونی بابەتەکان گرفتەکەیە نەک تێنەگەشتن لە بابەتەکە، کە لەدیارترین کۆسپەکانی بەردەم خوێندنی ئۆنلاینە.
ئەمەش بەو واتایە نایەت کە قوتابیان لە فۆتۆسینسس تێناگەن بەڵکو بەو واتایە دێت ئەوان وانەکانی فۆتۆسینسس یان دەست نەکەوتوە لە فۆتۆسینسس دا ئەم بیر و بۆچونە دوبارەبونەوەی ئەو توێژینەوەیە بوو کە لە ساڵی ٢٠١٩ کرابوو ،کە پێداگری لەسەر ئەو بۆچونە دەکردەوە کە پێویستە ناوەڕۆک و بەشەکانی خوێندنی ئۆنلاین زۆرتر لە خوێندنی ئاسایی ڕێکبخرێتەوە(خوێندنی ناو پۆل) مامۆستایان پێویستە ناوەندیکی تایبەت بەکاربهێنن بۆ بەڵگەنامە گرنگەکانی وەک ئەرکەکان ، ئاسانکردنەوەی پەیوەندیەکان و ئاگادارییەکان ، ئەمەش بەوەی مامۆستا تەنها لە ڕیگەی یەک کەناڵەوە پەیوەندی بە قوتابیان بکات وەک(ئیمێڵ-نامە) وە خۆی دوربگرێت لەهەر شتێک پشێوی و ئاڵۆزی بۆ قوتابیەکان دەخاتە ڕوو ، وەک هەر نوسینێک کە خوێندنەوەی زەحمەت بێت یان نەخش و نیگاری نا پێویست.
لەو ڕوانگەی کە خوێندنی ئۆنلاین بابەتێکی نوێیە بۆیە بە دواداچونی ڕێک و پێک گرنگی خۆی هەیە، وەک بەردەست بونی ئینترنێت و ئاسانی بەکارهێنانی.
مامۆستایان پیویستە ڕاپرسی ئاسان بخەنە ڕوو کە ئەم پرسیارانە لە خۆ بگرێت
(ئایا گرفتی تەکنیکیت هەیە؟)
(ئایا بەئاسانی دەتوانی ئەرکەکانت دەستنێشان بکەیت و لێیان تێدەگەیت)
ئەمەش بەمەبەستی دڵنیا بون لەوەی قوتابیان بتوانن بە ئاسانی ڕابێن بە خوێندی ئۆنلاین.
٩-پێت خۆشە زمانەکان فێرببیت؟ بە سەرسوڕمانەوە ڕەوشی هێما دانان هاوکاری باشت دەکات
بەپێی توێژینەوەیک کە لە ساڵی ٢٠٢٠ ئەنجام دراوە بە دانانی هێما یان لێکچواندن، ئاسانتر لە بیرکاری دەتوانی فێری زمانێکی وەک ئیسپانی-چینی ببیت، ئەمەش ئەوبۆچونەی پێچەوانە کردەوە کە پێشتر لەبارەی هێما دانانەوە هەبوو.
لەم توێژینەوەیەدا داوا لە هەندێ لاو کرا کە ئەزمونیان نەبوو لە هێما گوزاری، کە داوایان لێکرا فێری بەرنامەی (Python) بن، کە بەرنامەیەکی بەناوبانگی فیربونی زمانە پاشان هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا لە وەڵامدانەوەی پرسیاڕی بیرکاری و فێربونی زمان دا، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە کارامەییان لە وەڵامدانەوەی بیرکاری دا تەنها لە سەدا ٢ بو ،لە کاتێکدا کە کارامەییان لە فێربونی زمان دا لە ڕێگەی ئەو بەرنامەیەوە ٩ بەرامبەر بو بە ڕێژەی لە سەدا ١٧. ئەمەش بۆچونێکی گرنگە چونکە زۆرجار داوا لە قوتابیان دەکرێت خولی پێشکەوتنی بیرکاری ببینن، ئەمەش کۆسپێکی ناپێویستە دەبێتە ڕێگر لەبەردەم ئەو قوتابیانەدا و ناتوانن تێیپەڕێنن.
١٠- توێژەران گومانیان هەیە لەوەی ئەرکی خوێندنەوە تەنها بریتی بیت دۆزینەوەی بیرۆکەی سەرەکی
پەیمانگای فۆردهام لە توێژینەوەیکدا لە ساڵی ٢٠٢٠ ڕایگەیاند کەوا ناوەرۆک بریتیە لە تێگەشتن، ئەمەش وەک ڕوبەڕوبونەوەیەک دەردەکەویت، چونکە هەڵوێست وەرگرتنێکە لەو گفتوگۆ بەردەوامەی دەربارەی وانەی کارامەیی خوێندنەوە لە بەرامبەر وانەی تێگەشتن لە ناوەڕۆک .
لەکاتێکدا قوتابیانی سەرەتایی کاتێکی زۆر دەبەنە سەر لەکارکردن لەسەر پەیداکردنی ( بیرۆکەی سەرەکی) ، (کورتکردنەوەی بابەت) ئەم ئەرکانەش لەو باوەڕەوە سەرچاوەی گرتوە کەوا خوێندن توانستیکی جودایە وە قابلیەتی مەشق و فێرکردنی هەیە وە بە ئاسانی لە بوارەکانی ناوەڕۆکدا ئاڵوگۆڕدەکرێت – بەڵام ئەم قوتابیە منداڵانە بەم شێوەیە نین ، توێژینەوەکە گەشتە ئەو ئەزمونەی (دەسکەوتی خوێندنی زیاتر کە مامۆستا باشەکان ئاواتی پێدەخوازن).
کەواتە چ کارێک بەسودە؟ توێژەران تەماشای داتای زیاتر لە ١٨٠٠٠ قوتابیان کرد کە لە باخچەی ساوایان تا پۆلی پێنجەم بون، وە تەرکیزیان خستبوە سەر ئەوکاتە کە قوتابیان بردبویانە سەر وەک بیرکاری، کۆمەڵایەتی، ئی ل ، بۆیان دەرکەوت کە وانەکۆمەڵایەتییەکان تاکە بابەت بو کە بە شێوەیەکی ئەرێنی و ئاشکرا کاریگەری هەبوو لەسەر باشترکردنی خوێندن .
لە ڕاستیدا وا دەردەکەوێت ئەگەر قوتابیان بابەتێکی چڕو پڕ و دەوڵەمەندیان لە بابەتەکانی پەروەردەی شارستانی ،یاسا و مێژوویان لەبەردەست بێت ،ئەوا کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر فێربونیان لەم شێوازەی کە ئێستە بەکاردێت.
وادەردەکەویت چیتر پێویست بە ڕوبەڕوبونەوەو بەرهەڵستیکردن نەکات: دەرئەنجامەکانی پەیمانگای فۆردهام بەخێرایی جێگەی خۆیان گرتەوە، ئەمەش ئەو بانگەشەیە تێدەپەرێنێت کە سنوردارە و خۆی لە خویندنەوەی بابەتە کۆمەڵایەتیەکاندا دەبینێتەوە.
بە پێی ناتالیا وێکسلەر نوسەری کتێبی The Knowledge Gap( بۆشایی مەعریفی ) کە کتێبێکی پەسەندکراوبو، زانینی ناوەڕۆکی بابەتەکە و خویندنەوە ،چون بەناو یەکدا.
ئەو قوتابیانەی کە باکگراوەندێکی مەعریفی زیاتریان هەیە باشتر لە دەقەکان تێدەگەن و دەتوانن زۆرترین زانیاری لەوەی پێشتر فێری بون بەبیر خۆیان بێننەوە ، ئەمەش یادەوەرییان فراوان دەکات و یارمەتیدەریکی باشە بۆ ئەوەی باشتر تێبگەن.
جەخت کردن لەسەر گەشەپێدانی کارامەیی و توانای قوتابیان ، وایان لێدەکات وەک ئامانجێک لە خوێندن بڕوانن.
سارا شرۆدەر 30 نۆڤەمبەری 2020
فێربون لەڕێگەی ئۆنلاین و بەشیوەی ئاوێتەیی بوبەهۆی پێداچونەوەیەکی بێ وێنە بە پرۆسەی فێربون و وانەوتنەوەدا، لە ئەنجامدا بوە هۆی زیادبونی هۆشیاری سەبارەت بە لایەنی باشەو خراپی خوێندنی ئۆنلاین و سەرلەنوێ گرنگیدان بە خوێندن و چۆنیەتی هەڵسەنگاندنی.
تەڵەی هەڵسەنگاندن
ئەوپرسیارانەی کە فێرخوازان لەبارەی ئەرکەکانیان دەیکەن و دەیڵێن. چەند کات دەخایێنێت؟ چۆن نمرەی یەکەم بەدەست بهێنم؟ چی لەئێمە داوادەکەن پێشکەشی بکەین؟ کەی گونجاوە؟ ئەم پرسیارانە تەرکیز دەخەنە سەر نمرە نەک دەرئەنجامی فێربون. فێرخوازان لە تەڵەی هەڵسەنگاندن تیشک دەخەنەسەر ئەوەی کە چی بەدەست دێنن لەبری ئەوەی جەخت بخەنەسەر ئەوەی کە چی فێردەبن
لەڕابردودا پرۆسەی هەڵسەنگاندن قوتابیانی وا فێرکردوە کە نمرە ئامانجیان بێت وەک ئەمانەی خوارەوە:
بۆ ئەوەی لە تەڵەی هەڵسەنگاندن ڕزگارمان بێت پێویستە لە پرۆسەی فێرکردندا جەخت بخەینەسەر تواناو کارامەیی پێویست دوو پسپۆڕی بواری پەروەردە وەک گرانت ویگینگ وە ژەی ماکتای ئەم پرۆسە یان ناوناوە (دیزاینی پێچەوانە)یان
بەکارهێناوە. لەبری ئەم پرۆسە ئاڵۆزەی سەرەوە پێویستە پرۆسەی فێرکردن جەخت بخاتە سەر دەرخستنی تواناکان بەم ڕێگەیەش تەرکیز دەخەینە سەر ئەو بەرهەمانەی کە پێشبینی دەکەین لە قوتابیان.
٣هۆکار بۆ جەختکردن لەسەر بەرهەم
١- کەمکردنەوە ترس و دڵەڕاوکێ : ئەمساڵ لەبارەی هەڵسەنگاندنی دڵەڕاوکێ لە کوڕەکەمەوە فێربوم کە قوتابی پۆلی حەوتەم بوو، ئەو هەمیشە لە قوتابیە یەکەمەکان بوو نمرە لای ئەو هەموو شتێک بوو، دواکاوتنی هەر ئەرکێک یان بەدەست هێنانی هێمای سور، لە زیهنی ئەودا مانای شکستی دەبەخشی. ئەمەش حاڵی زۆرینەی ئەوقوتابیانەیە کە بە ئۆنلاین دەخوێنن. بینینی (شکست) ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لەسەر شاشەی ئایپاد یا کۆمپیتەرەکەی یان لەسەر پەڕاوی نمرەکان دەبێتە هۆی کۆسپ لەبەردەم فێربوندا.
پرۆسەی فێرکاری و قوتابیان فشاری تەنهایی و نەخۆشی جیهانی و ئاڵەنگاریە(تحدیات) کەڵەکەبوەکان پرۆسەی فێرکاریان لەسەرە، لەپاڵ ئەمانەشدا ئاڵەنگارییەکی دیکەیان لەبەردەمە وەک: ورە و پاڵنەر بۆ فێربون، توانای یادەوەری و ئەنجامدانی ئەرکەکان.
پێداویستیەکانی قوتابیان و فشارەکانیان جیاوازن، بەڵام ئەوەی کە سەلمێندراوە ئەوەیە کە ترس کاریگەری لەسەر هزر و یادەوەری هەیە.
(سەنتەری تەکنەلۆژیایی پراکتیکی تایبەت) کاتی مارتن شارەزای پسپۆڕ لە بواری فێرکاریدا چەند ئامۆژگاریەک دەخەنە ڕوو کە دەتوانێ ترس و دڵەڕاکێ لەتاقیکردنەوەکان و هەڵسەنگاندن کەم بکاتەوە:
ئەو بیروباوەر و بۆچونە وازلێبێنە کە نمرە با هەموو شتێک و خاڵی کۆتایی دادەنێت بۆ قوتابیان و(مامۆستایان)ش تەندروستی عەقڵی کاری لە پێشینەیە. بگەڕێ بەشوێن ئەو ڕێگایانەدا کە نەرمی نواندن و یارمەتی و ڕەفتاری هاندان زیاد دەکات.
٢-گەشەپێدانی فێرکارانی شارەزا: نوسەر (جۆن سپنسەر) جیاکاری دەکات لە نێوان ئامانجی بەرهەم و ئامانجی پرۆسە. ئەو پێی وایە ئامانجی پرۆسە بریتیە لە گەشەکردنی ڕۆتین و عادەت(خوو) لای فێرکاران یان لای مامۆستایان لە بەرامبەر جەخت لەسەر دوا وادە و ئەنجامی کۆتایی. سەنتەری( کاست) پێناسەی فێرکارانی شارەزا بەم جۆرە دەکات:(ئامانجدار و هاندەرن، بەئاگاو خاوەن تەکبیرن ستراتیژین و بە ئاڕاستەی ئامانجەکانیان هەنگاو دەنین. بۆ پشتیوانیکردن لە فێربونی پسپۆڕیی پێویستە هەنگاو بەهەنگاو چانسی دەستنیشانکردنی ئامانجی بیرکردنەوە زیاتر بکەیبن بەبۆچونی ئەلیسۆن پۆسی لە سەنتەری کاست، قوتابیان پێویستە بەردەوام لەسەر دەرئانجامی کارەکانیان ئاگاداربکرێنەوە بەمەش قوتابیان هاندەدات کەبیر لەوانەکان و فێربون بکەنەوە کە ئایا ئەنژامی وانەکانیان بەدی هێناوە یا نا لەم بابەتەدا نمرەکان ڕۆڵیان هەیە بەڵام نمرەکان بەشێکن لەبابەتەکە نەک خودی بابەتەکە
گۆڕانکاری لە سەر جەختکردنی ئێمە سەبارەت بە بەرهەمی کۆتایی بۆ پرۆسەی فێرکردن ئەم خاڵانەی خوارەوە دەگرێتەوە:
پلەبەندی پرۆژەکان قۆناغ بە قۆناغ ، دڵنیایی تەواوەتی ، لەبەرچاوگرتنی راو سەرەنجی مامۆستاو قوتابی –
بەکارهێنانی تابلۆی هەلبژاردن تا فێرخوازان بتوان بە پێی خاڵی بەهێزیان چۆنیەتی فێربونیان دەستنیشان بکەن- .
بەکارهێنانی کۆکردنەوەی خێرا ( بۆ نمونە / فۆرمەکانی گوگڵ ، نوسینی خێرا ، هەڵسەنگاندنە بنیاتنەرەکانی دیکە- ) ، کە جەخت دەکات لە سەر توانای قوتابیان لە دەستنیشانکردنی خاڵە بەهێز و لاوازەکانیان لە کاتی دیاریکردنی . ئامانجەکانیان
.نەرمی نواندن و گوێگرتن لە پێشنیاری قوتابییەکان سەبارەت پرۆژەکان ، سەرچاوەکان وە کۆتا بەرهەم – بەشداریکردنی فێرخوازان لە هەڵسەنگاندنی بەرەوپێشچونیان بەکاربێنە-
٣-هەبونی پێوەر بۆ لایەنە گرنگ و بایەخدارەکان ، زانینی ئەوەی کە چیمان لە قوتابیەکان دەوێت و ئەمانەوێت بگەنە چ ئاستێک، یارمەتیمان دەدات بزانین لە کوێوە دەستپێدەکەین
هەنگاوی یەکەم بریتیە لە هاوسەنگ بون و تەریبی هەلسەنگاندنەکان ، چالاکی و کەرەستەکان لەگەڵ ئامانجەکان یان ئامانجە گشتگیرەکانی فێربون کە دەکرێت پێوانە بکرێن. دیزاینی پێچەوانە، لە رێگەی وازهێنان لە ئەرکە بێ ماناو بێ سودەکان نمرەبەندی کەم دەکاتەوەو دەرەنجام باشتر دەکات ، هاوکاری فێرخواز و مامۆستایان دەکات بۆ ئەوەی .جەخت بکەنەوە لەسەر ئەوشتانەی کە گرنگن
پێویستە پێوەرەکانمان ئەو بابەتانە بن کە ( بنیاتنەر و گونجاون ) ئەمەش واتە وازهێنان لە هەر شتێک کە پەیوەندی بە بابەتەکانەوە نیەو لە گەڵ پێوەرەکاندا ناگونجێت، وەک ئەو هۆکارانەی کە پەیوەندیان بە بنیاتنان و داهێنان و هەوڵ و کۆششەوە نیە . بۆ نمونە ئەگەر نوسین بەشێک نەبێ لە هەموو کۆرس و دەرسەکان چاوەڕواندەکرێت فێرخوازان بەسەرکەوتویی و لەڕێگەی جیاوازەو فێرببن، وەک فێربون لە ڤیدیۆ، پێشکەشکردنی گرافیک، رێکخستنی ئەم پلەبەندییانەی خوارەوە هاوکار دەبێت بۆ جەختکردن لە سەر بابەتە گرنگەکان:
نمرە : ئەگەر نەتوانی بە ڕوبەڕو نمرەیان پێبدەیت پێویست ناکات بە ئۆنلاینێش پێیان بدایت خاڵدانانی تەواوەتی پشتگیریان دەکات بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان ڕیزبکەن بەڵام نمرە وایان لێدەکات وابزانن کۆتاییە وە بە کرداریش پلەی .کۆتایی نیە لە پرۆسەی خوێندن
نمرەی هەستپێنەکراو: ئەگەر تێبینیت نەبێ ناتوانی هەڵسەنگاندن بکەیت بۆ ئەوەی کە ئەنجام بەدەست بهینیت وەک شارەزایی داهێنان کۆشش وە کۆکردنەوەیان بۆ ئەوەی جەخت بخەنەسەر گرنگیەکان
پابەندبونی نمرە: بەرواری ئەرکەکان و ژمارەی وشەکان كارامەیی و توانای فێرخوازان پیشان نادات . پێویستە .ڕێگەیەک بدۆزرێتەوە بۆ لێپرسینەوە لە قوتابییەکان بێ ئەوەی سزایان بدەیت
لایەنگری لە نمرەپێدان : فێرخوازان جۆراوجۆرن، خۆت بە دوربگرە لە وەی بە پێی حەزو خواستی خۆت نمرە بدەیت. وەک شێوازی داهێنان) . نمونەی ئاسان بەکاربهینە کە تێبینی بکرێت.)
بەڕای مامۆستا ماریلا تیلەر نمرە هێچکاتێک خزمەتی قوتابیانی نەکردوە و ناتوانێ توانای قوتابیان پیشانبدات لە بیربکەنەوە یان نوسین و چارەسەری کێشەکان . ئەمە تەنها حاڵەتی ئەو قوتابیە مناڵانە دەردەخات کە لەوە چێژ وەردەگرن بتوانن لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا ئەرکی قوتابخانە لە ماڵەوە جێبەجێ بکەن. کاتێک بەهای هەڵسەنگاندنەکان، ئەندازەو
سەختی کارەکان، تەندروستی لایەنی دەرونی خۆت و فێرخوازەکان و پێویستی ئەوەی فێرخوازی شارەزا پێبگەیەنیت لە بەرچاو دەگریت، ئەوا لە بیرت بێت کە ئەندازەیەکی کەمیش هەر زۆرە ، ئەرکی کەمتر ، ئامانجدار و نەرم دڵەڕاوکێ کەمتر دەکاتەوە ، کاتێکی زیاترت پێ دەبەخشێ بۆ بیرکردنەوە و پێداچونەوە ، دەرئەنجامێکی باشتر .بەدەستەوە دەدات
ئهو كارهساته ئهم پرسیارهی دروستكرد بگره زۆر خێراش، لهكاتێكدا كه زۆربهی فێركارهكان گرنگی دهدهن به كوالێتی فێربون وه ئهگهری قۆپیهكردن. وه ههمیشه ئهمه پرسیارێكی باوبوه لهلای فێرخوازهكان .ههڵهیهك ههیه لهم پرسیاره، كه گریمانهی ئهوه دادهنێت قوتابیان كه ویستیان قۆپی بكهن دهیكهن. وه ههروهها ئهمه بهرپهچدهره له جیاتی ئهوهی قهدهغهكراوبێ. ئامۆژگاری من وهك مهشق پێكراوی توێژهری بنهڕهتی فێربون له زانست، ههمیشه بۆ لابردنی باندی چارهسهركردنی یاریدهدهر بۆ چارهسهركردنی بنهڕهتی كێشهكان بووه. من هانی مامۆستایان و پرۆفیسۆرهكان دهدهم كه دوو پرسیار بخهنه ڕوو.
١- بۆ قوتابیان قۆپی دهكهن؟ ٢- چۆن ئێمه وهك فێركاران دهتوانین ژینگهیهكی وا دروست بكهین كه ئارهزووی قۆپیهكردن لاببات؟ بۆ لابردنی فریوی قۆپیهكردن ئێمه پێویسته ستراتیجی دابنێین كه قهلهقی و ڕاڕایی كهم بكاتهوه لهسهر تاقیكردنهوهكان وه ڕونی له فێركردندا وه چاوهڕوانیهكان بهرهوپێشچونی فێربون و جهختكردنهوه له پرۆسهی فێربون زیادبكات. ئێمه دهمانهوێت قوتابیان زۆر ئاسودهبن له تاقیكردنهوهكان وه وای ببینن كه ئهمه هیچ شتێك نیه جگه له ههلێك بۆ دیاریكردنی زانیاری و شارهزاییهكانیان. ٨ ڕیگا بۆ كهمكردنهوهی قۆپی قوتابیان ڕونی لهبارهی ئامانجی فێربون وه ئهو پرسیارانهی كه جهخت دهكهنهوه له بیركردنهوه له پرۆسهكه چانسی ئهوه كهمدهكاتهوه قوتابیان قۆپیه بكهن. ستیڤن تۆرۆ ١١جانیوهری،٢٠٢١
٨ستراتیجی بۆ گۆڕینی پێكهاتهی ناو پۆل وه گۆڕینی بۆچونی قوتابیان
١.زمانت بگۆڕه؟
ههندێكجار بێ ئهنقهست زمانمان و ههڵسوكهوتمان دوپاتی دهكاتهوهو و جهخت دهكات لهسهر ڕاستی وهڵام و نمره. له ماوهی وانهوتنهوه ههوڵبده پرسیاری كراوهو كۆتایی به بهكارهێنانی بۆچی و چۆن دهست پێبكه جهخت دهكاتهوه له پرۆسهكه لهجیاتی كۆتایی وهڵامهكان كۆتایی پێدێنێت. وهك زانستی تكنهلۆجی، ئهندازیاری، وه فێركاری بیركاری، من ڕونم كردهوه كه چۆن كێشهكان چارهسهر بكهن، وه نمرهی زیاترم دهدا بهوانهی كه له مهشقهكاندا بیركردنهوهی خۆیان له حهلكردنی پرسیارهكان بهكار دههێنا. لهدژی وهڵام دانهوهی ئهو قوتابیانه بوم كه پرسیاریان دهكرد بۆ وهڵامی دروست له جیاتی ئهوه وهڵامم دهدانهوه به پرسیارێك بۆ هاندانیان بۆ ئهوهی بیركردنهوهی خۆیان بهكار بهێنن بۆ حهل كردنهكان.
٢. ڕاستیهكی به سود. ڕاستی ئامانجی فێربون وه وانه وتنهوه لێكۆڵینهوهیهكی ورده بۆ كهمكردنهوهی قۆپی. كاتێك كه قوتابی دهزانێ ئامانجی فێربون ڕێنیشاندهره بۆ تاقیكردنهوهكان، كه دڵهڕاوكێیان بهو ئەندازەیە نابێت ئهتوانن باشتر خۆیان ئاماده بكهن بۆ ههڵسهنگاندنهكان.
٣.هەڵسەنگاندنەکان مەترسیەکان کەم دەکاتەوە. دوباره بونهوهی ههڵسانگندنهكان دودڵی و ڕاڕایی له زهختێكی زۆری تاقیكردنهوهكان كهم دهكاتهوه وه ههروهها تێبینیان دهدا به قوتابیان ، لە کاتی فێربون دا کەئەمە بەرچاو ڕوونی پێ دەدان و وه ههروهها لە جاری داهاتودا کەمتر وایان لێ دەهات کە شتێک نەزانن. من له كۆرسهكانم هانی بهرهو پێشچون دهدهم له جیاتی ئەوەی کەم بیانرخێنم ،لهگهڵ تاقیكردنهوهكان و نمرهكان ئهگهر بهرهوپێشچونیان تێدا دهركهوتبێت. كه ئهمهش ژینگهیهك دروستدهكات كه قوتابیان دهتوانرێ خهڵات بكرێن بۆ بهرهوپێشچونیان وه فێرببن له ههڵهكانیان.
٤.دیاری كردنی تاقیكردنهوهكان.حهفتهیهك پێش تاقیكردنهوه گهورهكه له كۆرسهكهم قوتابیان به سهربهخۆیی تاقیكردنهوهی دایاگرامیان تهواو دەكرد. واتە خالی لاواز و بە هیزی خۆیان پیشان دادا پرۆتۆكۆڵێكی تایبهتیان بهكار دههێنا. ئهوان ئەو وەڵامە ڕاستەیان دیاری دەکرد کە چی وای کردوە قورستر تیبگەن لە بابەتەکان، كه ئهمه وەک سهرهتایەک بوو بۆئەوەی بزانن چۆن دهتوانن باشتر بخوێنن وه خۆیان ئامادهبكهن بۆ ههمان پرسیار. بهبێ نمره ئایا من نمرهی ڕاستم بهدهست هێناوه. قوتابیان حهزیان به ستراتیجی نهخشهی زیهنی ههیه وه ئهوان پاشان حهفتهیهكیان دهبێت بۆ ئەوەی بزانن چۆن بخوێنن و باشتر ببن.
٥. دیزاینی تاقیكردنهوه . لێرهدا چارهسهری زۆر ههیه كه له كاته تاقیكردنهوه دهكرێ بكرێت وه زۆربهشی پهیوهندی نیه به ڕاستی بابهتهكهوه واز بێنه قوتابیان خۆیان پێشهكی له شكڵ و ههیكهله كهی تێبگهن. پارچه وهرهقهیهكی داپۆشراو بهێنه كه ڕهسمی جۆڵاو و نوكته و قسهی خۆشی تێدابێت بۆ ئهوهی قوتابیان هێمن بكهیتهوه. هاندانی هۆشیاریم بهكاردههێنا بۆ كهمكردنهوهی سترێس ی قوتابیان وه بهبیری قوتابیانم دههێنایهوه كه به ههنگاوی بچوك شیکاری پرسیارهكان بكهن.
٦. دیزاینی پرسیارهكان. دهتوانین پرسیارهكان بهجۆرێك بكهین كه وانهبێت تهنها یهك وهڵامی ههبێت وه جهخت بكهینهوه لهسهر پرۆسهی فێربونهكه پرسیارهكان بهجۆرێك بن كه قوتابیان تهركیز بخهنه سهر بیركردنهوهیان. ههڵبژاردهیهكی دیكه ئهوهیه كه دروستكردنی ستایلی پرسیار دابنێین، وه من ههروهها پرسیارێكیان پێدهدهم كه حهل كرابێ وه قوتابیان شێوازی حهل كردنهكهم پێ بڵێن كه چۆن گهشتوینهته ئهو ئهنجامه شی بكهنهوه. وه ئهگهر قوتابیان زانیان كه پرسیارهكان زیاتر پهیوهسته به فكری تاكهكهسی خۆیان ئهوانیش ڕێز له پرۆسهی ههڵسهنگاندنهكه زیاتر دهگرن.
٧. پێداچونهوه و بهرپهرچدانهوه له گهڵ بهرگهكانی تاقیكردنهوه. پرۆسهی فێربون جهخت دهكاتهوه لهسهر به ئاشكرا لهسهر وانه وتنهوه به قوتابیان بۆ بهرپهرچ دانهوه لهسهر فێربونیان. بهكارهێنانی بهرگی تاقیكردنهوه كه ڕێبهری كراوه به پرسیاری بهرپهرچدهر، كه هاوكاری قوتابیان دهكات كه ههوڵهكانیان و ستراتیجیهكان دیاری دهكات بۆ ئهوهی گهشهیان پێبدات. ئهمه بهتانها بهس نیه بۆ ئهوهی قوتابیان به ههڵهكانیان بزانن پێویسته تێبگهینرێن كه بۆچی ئهم ههڵهیان كردوه .
٨.تاقیکردنەوەیmetacognitive ستراتیجییەکە بۆ ئەوەی قوتابیان هەلبسەنگیندرێن لە بەرەوپیشچونەکانیانله پاش بهرگی تاقیكردنهوه قوتابیان وهڵامی چوار پرسیار دهدهنهوه. یهكهم، ئهوان له كۆرسهكه خاڵی بههێزیان دیاری دهكهن، دووهم، وه ئاستی گهشهكردنیان دهنوسن. سێیهم، ڕوداوهكان وهسف دهكهن بۆ بەرەوپێش چون و گۆڕانکاری تێیاندا. چوارهم پرسیار دهسهڵاتی ئهوهیان پێدهدات بۆ ئهوهی بیربكهنهوه لهوهی خۆیان دادوهربن بۆ خۆیان وه به هاوكاری مامۆستاكانیان بزانن. من كۆنفرانسی قوتابیهكانم ههبوو كه تێیدا مناقهشهی چوار پرسیارهكهمان كرد. كه ئهمهش بووه هۆی كهمكردنهوهی سترێس له قسهكردن لهگهڵ مامۆستاكان وه ئهوهی كه نهزانن لهبارهی چیهوه قسهدهكهن.