Categories
general

سەرکەوتن لە زانکۆ و لێهاتووییە ئەکادیمیەکان

سەرکەوتن لە زانکۆ و لێهاتووییە ئەکادیمیەکان

یەک لە ئامانجەکانی خوێندن ئەوەیە کە هەموو هەوڵی کۆششی خۆت دەکەیت بۆ ئوەی بگەیت بەوەی کە دەتەوێت زۆر جار ئێمە ئامانجەکەمان بەستوەتەوە بەوەی دوای دوازدە ساڵ خوێندن لە چ زانکۆیەک یاخود چ بەشێک بخوێنین تا سەرکەوین و زیاتر پێشبکەوین بەڵام ئایا ئەوەی لە چ زانکۆیەک یاخود چ بەشێک دەخوێنیت مەرجە بۆ سەرکەوتن؟

بۆ بینینی ئەم بابەتە بینەری ئەم ڤیدیۆیەبن

بەم ستراتیژیەتە سەرکەوتن بەدەست بهێنە

Categories
general

چی بکەم بۆ ئەوەی بەردەوامبم و سارد نەبمەوە؟

چی بکەم بۆ ئەوەی بەردەوامبم و سارد نەبمەوە؟

ئایا تۆش یەکێکی لەوانەی بەرنامە بۆ کارەکانت دادەنێیت و سارد دەبیتەوە؟

ئایا بیزاربویت لەوەی کە شتەکان بەو جۆرەی ویستوتە بۆت نەهاتوەتە دی؟

ئایا تۆ بەخۆشحاڵی و گڕوتینەوە خەریکی کارەکانت دەبی؟

ئایا لەو کەسەی کە بتەوێت بە ئامانجەکەت بگەیت؟

بۆ چارەسەری هەموو ئەمانە بینەری ئەم ڤیدیۆیە بن

ڕێگایەك  بۆ بەڕێوەبردن و دابەشكردنی كات

Categories
general

پەرەپێدانی خود /خودناسی

پەرەپێدانی خود /خودناسی

هەرکەس لە ئێمە بۆ ئەوەی خۆی بناسێت پێویستە پەنا بۆ مەعریفەی جیا جیا ببات وەک زانست, دەرونزانی کۆمەڵێک مەعریفەی دیکە تۆ لە زانینی ئەم مەعریفانەوە دەگەیت بە کۆمەڵێک کەسی زانا و سەرکەوتوو کە ئەوانیش لە ڕێگەی خود ناسیەوە گەشتون بەوکەسەی کە لە ئێستەدا بە سەدەها کەس شوێنکەوتونی.کەواتە تۆش لە ئێستەدا لە هەرپلەو پایەیەکدا بیت بۆ گەشتن بەسەرکەوتن دەتوانی ئێستە دەست پێبکەیت وە باشترین شت بۆ ئەمەش بۆبزانیت کە دەبێت لە کوێوە دەست پێبکەیت .پێویستە خۆت بناسیت

خودناسی

Categories
general

بەڕێوەبردنی کات و سەرکەوتنی پرۆژە

بەڕێوەبردنی کات و سەرکەوتنی پرۆژە

بەشێکی زۆر لە کارمەندان یاخود گەنجان  پێیان خۆشە لە پەنای کارەکەیاندا ببن بە خاوەن پرۆژەی تایبەت بە خۆیان.  هەرکەس بیەوێت  پرۆژەی تایبەت بەسەرکەوتویی بەڕێوەببات پێویستە پلانێکی ورد دابنێت بۆڕێکخستنی کات ، هەروەها نەرمی بنوێنێت و هەست بەوە بکات کە ئەمە ئەرکێکی ئاسان نیە، بەڕێوبردنی پرۆژەی تایبەت  پێویستی بەوەیە پۆلێنی گرنگ و گرنگترەکان بکەیت. پسپۆڕانی تایبەت بە بواری  کار و بازرگانی  ، پێنج ڕێگایان دەستنیشان کردوە بۆ ئەوەی کاتێکی زیاترت بۆ  بگەڕێتەوە  و  بەرهەمی زۆرتر و بە پێزتر بخەیتە روو :

1- پلاندانان  و پاشان پلاندانان:

  یەکێک لە هەڵە سەرەکییەکانی ئەوکەسانەی پرۆژەی تایبەت و بچوکی خۆیان بەڕێوەدەبەن ئەوەیە کە بێئەوەی گرنگەکانیان دەستنیشان کردبێت دەیانەوێت لەیەک کاتدا ئیش لەسەر زۆرشت بکەن، گرفتی ئەمە لەوەدایە کە لەماوە درێژدا توشی سەرلێشێوان دەبن و ناتوانن بگەن بە هەموو کارەکان و وردەکارییەکان ڕەچاوبکەن.  ئەو کەسانەی خوازیارن  پرۆژە تایبەتەکانیان  سەرکەوتوبێت و  ئامانجەکانیان بەدی بێنن،  پێویستە پۆلێن بەندی ئەرکەکانیان بکەن و  بایەخی زیاتر  بە وردەکاریی لایەنە گرنگەکان بدەن.

2- بەکارهێنانی خشتەی کات:

  کاتێک پلان دادەنێیت  لە رۆژێکدا دە کاتژمێر کاربکەیت،  بەڵام لە ڕاستیدا بە هۆی چەند شتێکەوە هزرت پەرش و بڵاو دەبێت و کاتێکی زۆرت لێ دەڕوات. بۆ نمونە بە هۆی ئیمێڵێکەوە کە  دەبێت  بینوسیت یان وەڵامی بدەیتەوە ، یاخود بە هۆی تۆڕە کۆمەڵایتییەکانەوە کاتێکی زۆرت لێ دەڕوات.  بۆ ئەوەی خۆت لەمە بپارێزیت، پێویستە خشتەیەک دابنێیت و بۆ هەر کارێک کاتێکی دیاری کراو دەستنیشان بکەیت. بۆ نمونە لە خشتەکەتدا بنوسە کاتژمێرێک بۆ  بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایتیەکان، خۆت ڕابهێنە لەم کاتژمێرەدا تەنها  تەرکیزت لەسەر ئەو بابەتە بێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایتیەکان پێوەی خەریکیت.  بەهەمان شێوە بۆ هەموو کاتژمێرەکانی دیکەش رەچاوی ئەو کاتە بکە کە لە خشتەکەدا نوسیوتە، تەنها تەرکیزت لەسەر ئەوە بێت کە کاتت بۆ داناوە، بەمەش  دەتوانیت کاتێکی زۆر بۆ خۆت بگەڕێنیتەوە.

3-سپاردنی هەندێك ئەرک بە کەسانی دیکە:

 لەپاش ئەو دوو خاڵەی سەرەوە،  ئەو کارانە دەستنیشان بکە کە خۆت بەتەنها ناتوانیت ئەنجامیان بدەیت و  بەپێی پێویست شارەزایت لەبارەیانەوە نیە . هەندێکجار ئەوانەی کە خاوەن پرۆژەی تایبەتن،   بەردەوام  خۆیان  هەموو کارەکان ئەنجام دەدەن، ئەمەش کارێکی هەڵەیە، چونکە ئەنجامدانی هەموکارەکان بەتەنها کاتێکی زۆرت لێ دەبات و بواری ئەوەت بۆ ناهێڵێتەوە پەرە بە تواناکانی خۆت بدەیت. بۆیه پێویستە ئەو کارانەی کە هەست دەکەیت کاتێکی زۆرت لێ دەبات،  بیسپێری بە کەسێکی دیکە، بۆ نمونە لە رێگەی ئۆنلاینەوە  کەسێک  رادەسپێریت و بەمەش پێویستت بە کارمەندی  فولتایم نابێت  کەشوێنی  بۆ دابین .بکەیت و خەرجیەکی زۆریشت بۆ دەگەڕێتەوە

فەلسەفەی كار لە ڕوانگەی گەورە فەیلەسوفی بواری كار و بازرگانی جیم ران

4- بەبازاڕکردنی ئاسان و تایبەت بە خۆت:

 بەبازاڕکردن یەکێکە لەو چالاکییە سەرکیانەی کە پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە، بەبازاڕکردن پێویستە هەنگاو بە هەنگاو ئەنجام بدرێت، کاتێک بتەوێت لە ڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە بازاڕ بۆ کارەکەت و بابەتەکانت فەراهەم بێنیت، ڕۆژانە کاتێکی زۆرت لێ دەبات، بۆیە پێویستت بە داڕشتنی کلێشەیەکی تایبەت هەیە کە هەموو بابەتەکانی کارەکەت لە خۆ بگرێت، بەم شێوە پێویست  ناکات  هەر ڕۆژە ناچار بیت بە شێوازێک بەرهەمەکەت بخەیتە ڕوو ، بەڵکو تۆ پێشتر کلێشەی ئامادەکراوی خۆت هەیەو لەسەر ئەوە دەڕۆیت .

5-پشودان:

لەکۆتایدا پێویستە کاتی تایبەت بە پشودانی خۆت  هەبێت،  ئەوانەی پێشەنگن لەکارو بازرگانیدا هەرچەن لە پرۆژەکانیاندا خۆیان  زۆر ماندوو  دەکەن،  بەڵام ئیسراحەتی  خۆیان بیر ناچێت و لە ڕادەی پێویست خۆیان ماندوو  ناکەن. چونکە هەرکەس پشووی تەواو نەدات . بە خۆی توشی شەکەتی دەبێت و ناتوانێت تەرکیزی تەواو لەسەر کارەکانی بکات

چۆن دەبیتە خاوەنکارو سەرکەوتووشبیت لە هەمان کاتدا

Categories
memory

دیاردەی لە بیرچونەوە

دیاردەی لە بیرچونەوە

دەتوانین بڵێین لەدەستدانی بیرەوەری(ذاکرة) لەبیرچونەوەیەکی ئاسایی نیە دەکرێت بەجۆرێک بێت تۆ شتە تازەکانت بەهیچ جۆرێک بەبیر نەیەتەوە وە شتەکۆنەکانیش زۆر بەکەمی یاخود لەوانەیە هەرهیچیت بەبیر نەیەتەوە کە ئەمە دەکرێت چارەسەر بکرێت بەڵام ئەگەر بێت و .پشتگوێ بخرێت دەکرێت زۆر خراپتر ببێت

ڕزگاربوون لە وڕی و سستی مێشک

کۆبیری و تەرکیزی بەهێز

توانای سەرنجدانی بەرز

بیرکردنەوەی جوان و ئیجابی و بەهێز

خوێندنەوەی خێرا و مێشکێکی چالاکبەبیرهاتنەوەی زۆر باشی زانیاری

کێشە و چارەسەری لەبیرچوونەوە و نوێبوونەوەی خانەکان

هەموو ئەمانەو زۆر شتی دی لە

پڕۆگرامی چالاککردنەوەی مێشک و یادگە – نهێنی ڕاستەقینە بۆ گەیشتن بەو پەڕی سەرکەوتن لە ژیاندا –

Categories
general

ڤیدیۆی ژێرنوس /چارەسەرکردنی تەمەڵی و دواخستنی کــــارەکــــان

٩ ڕێگای گرنگ و کاریگەر بۆ وەستان لە تەمەڵی و دواخستنی کارەکان

  • ٩ ڕێگای گرنگ و کاریگەر بۆ وەستان لە تەمەڵی و دواخستنی کارەکان
Categories
business

ڤیدیۆی ژێرنوس / یــاســای سێ کــارتۆنەکە چی یە ؟

چۆن ئاسانتر قەناعەت بە کڕیارەکانمان بکەین؟

  • چۆن ئاسانتر قەناعەت بە کڕیارەکانمان بکەین؟
Categories
general

ڤیدیۆی ژێرنوس / هەست دەکەیت زۆر کۆشش دەکەیت و بەرهەمت کەمە ؟

چۆن خۆم فێری بابەتێکی نوێ بکەم بە کاتێکی کەم؟

  • چۆن خۆم فێری بابەتێکی نوێ بکەم بە کاتێکی کەم؟
Categories
general

چۆن بەسەر ترس و قەلەقی کاتی تاقیکردنەوەدا زاڵ ببین

چۆن بەسەر ترس و قەلەقی کاتی تاقیکردنەوەدا زاڵ ببین

لەکاتی نزیکبونەوەی تاقیکردنەوەکان قوتابیان دەکەونە ژێر زەختێکی زۆری ترس و قەلەقی وە بەتایبەت ئەوانەی کە ئامانجیان بەدەست هێنانی نمرەیە

ئەگەرترس وقەلەقیەکانت کار لەسەر نمرەکانت دەکەن، تکایە بە وردی بینەری ئەم ڤیدۆییە ببە و هەنگاوەکانی جێبەجێ بکە، ئێمە بە ڵێنت پێ دەدەین بە جێ بەجێ کردنی ئەم خاڵانە تۆ دەبیتە قوتابیەکی دڵخۆش و سەرکەوتوو

Categories
general

شیکاری کەسێتی خۆت بکە

شیکاری کەسێتی خۆت بکە

خودناسی

هەرکەس لە ئێمە بۆ ئەوەی بیەوێت خۆی بناسێت پێویستە پەنابۆ مەعریفەی جیاجیا ببات وەک زانست، دەرونزانی، یان کۆمەڵێک مەعریفەی دیکە تۆ لە زانینی ئەمانەوە دەگەیت بە کۆمەلێک کەس کە ئەوانیش لەریگەی خود ناسیەوە گەشتون بەو کەسەی کە چەندەها شوێنکەوتەیان هەیە . واتە تۆش لە هەر پلەو پایەیەکدا بیت بۆ گەشتن بەسەرکەوتن دەتوانیت لە ئێستەوە دەست پێبکەیت بۆ ئەمەش پیویستە خۆت بناسیت بۆ ئەوەی بزانیت پیویستە لە کوێوە دەست پیبکەیت ئەوکاتەی کە دەگەیت بە خود ناسی ژیانی تۆ لەو کاتەوە دەست پێدەکات مرۆڤەکان لە رێگەی ئارەزوەکانیانەو دەگەن بە شتەکان کەواتە تۆ پیویستە سەرەتا خۆت بناسیت و بزانیت ئەو ئارەزوانەی کە هەتە ئەگەری هەیە بە کوێت بگەیەنن

بۆ ناسینی خۆت و دەوروبەرت دەتوانی کۆرسی NLP هەڵبژێری

ئەم کۆرسە بۆ کێیە؟